هەسەدە: پابەندین بە رێککەوتنەکان لەگەڵ هاوبەشەکانمان
هێزەکانی سووریای دیموکرات -
هەسەدەهەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، پابەندن بە هەموو رێککەوتنەکان لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە، بەڵام تورکیا و هاوپەیمانە بەکرێگیراوەکانی رێککەوتنەکان پێشێل دەکەن.
کینو گابرێل، گوتەبێژی هەسەدە، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسان رایگەیاند بەمدواییە چەندین هەواڵ و لێدوانی هەڵبەستراو لەلایەن چەندین هەژماری فەرمیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ئینتەرنێت بڵاوبوونەوە، کە یەکێکیان هەژماری فەرمیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیایە، هەواڵ و زانیاریی درۆی بڵاوکردەوە سەبارەت بە رەوش و پێشهاتە سەربازییەکان لە ناوچەکانی
سەرێکانیسەرێکانی و گرێسپیی داگیرکراو و ناوچەی تەلڕەفعەت.
گوتەبێژەکەی هەسەدە دەڵێ هەموو ئەو هەواڵانە بێ بنەمان و هەوڵێکی نەزۆکن بۆ بەلاڕێدابردنی ئەو راستییەی روودەدات لەڕووی پابەندبوونی هێزەکانمان بە ئەرکی خۆیان بەرامبەر ئەو رێککەوتنانەی کە لەمبارەیەوە واژۆ کراون، لەکاتێکدا هیچ هێزێکمان لەو ناوچانە نییە و پابەندین بە هەموو رێککەوتنەکان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە.
گوتەبێژی هەسەدە ئاشکراشی کرد بە پێچەوانەوە، هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە بەکرێگیراوەکانیان بەردەوامن لە بۆردومانکردنی گوندەکانی دەوروبەری ئەو ناوچانە، کە بوونەتە هۆی بریندارکردنی خەڵکی سڤیل و تێکدانی ژێرخان.
[1]
27-04-202027-04-2020 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!