🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 یادەوەریی شەقامێک
یادەوەریی شەقامێک
نووسینی: تەها ئەحمەد رەسوڵ
📕 یادەوەریی شەقامێک
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954

بەردەم ستودیو رفیق
خوالێخۆشبوو کامل محمود آفندی (مامۆستا کاملی ئەحیا)

ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەویە کە جادەکە یەک سەیارەشی پيوە نییە تەنها عەرەبانەیەکی نەوت بە ناوەراس
📷 سلێمانی - شەقامی پیرەمێرد 1954
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📷 وێنەی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی ساڵی 1958
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
کۆمەلێک نووسەر
وەرگێران بێستون عەبدولکەریم
📕 مێژووناسی و فەلسەفەی مێژوو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
ناوی کتێب: لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
نووسینی: د. زرار سدیق تۆفیق
بابەت: مێژوو

بەرهەمێکی ناوازە و پڕ لە زانیاری لەبارەی مێژوو و کلتووری کورد و ناوچە جیاواز و کەس و کەسایەتییە دیارەکانی کو
📕 لەبارەی مێژوو و کولتووری کوردییەوە
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
ناوی کتێب: چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح... نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

لە کاتێکدا یاناکۆس بەو جۆرە لەگەڵ خۆیدا دەدوا و بەڕێگەوە بوو، باوە گریگۆریس بە جبە ڕەنگ گوڵ گەزنەییەکەیەوە، پش
📕 چوارمێخە کێشانەوەی مەسیح
📕 مێژووی میدیا
ناوی کتێب: مێژووی میدیا
ن: دیاکۆنۆف ئیگەر میخایڵۆفیچ
وەرگێڕانی : د.پێشەوا خالید
پێدا چوونەوە لەلایەن : مامۆستا کەمال نووری مەعرووف
بەرهەمێکی مێژوویی ناوازە و پڕ زانیاری....
چاخی بەردین، بەرد و
📕 مێژووی میدیا
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
ناوی کتێب: ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
نووسینی: نیکۆس کازانتزاکیس
وەرگێڕانی : دلاوەر قەرەداغی

کاتێ تەمەنم بووە پێنج ساڵان، ژنەمامۆستایەکیان بۆ گرتم تا لەسەر تەختەڕە ش فێری کێشانی هێڵ و بازنەم بکات. ئه و کار
📕 ڕاپۆرت بۆ گریگۆ
👫 ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلییەم (بە ئینگلیزی: William Shakespeare؛ لەدایکبووی 26ی نیسانی 1564–مردووی 23ی نیسانی 1616)
هۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە
👫 ویلیام شێکسپیر
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
کۆکردنەوەو ئامادەکردنی: لیژنەیەکی زانستی
وەرگێڕانی بۆ کوردی: سیروان کاکە أحمد
ئەم پەڕتووکە پێکهاتووە لە چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار دەربارەی بەگەورەگرتن و فەزڵی قوڕئانی پیرۆز، کە لەلایەن لیژنەی زا
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
📕 لە بارەی ئازادییەوە
کتێبی لەبارەی ئازادییەوە لە نووسینی جۆن ستیوارت میل و وەرگێڕانی ئاوات ئەحمەد سوڵتان(ئەم کتێبە بە یەکێک لەگرنگترین کتێبەکانی فەلسەفەی سیاسی لەجیهاندا هەژماردەکرێت) هاوکات د-فاروق ڕەفیق بابەتێکی گرنگی ب
📕 لە بارەی ئازادییەوە
📖 سکرتێرە 15
سکرتێرە 15

گەیشتینە پێش ئەو دەرکەی تایبەت بوو لۆ چوونە ژۆرو هاتنە دەری وەزیری..! تەماشام کرد ژمارەکی زۆر لە ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەشەکان و کارمەندەکان وا ڕێز ڕاوەستاینە لۆ پێشوازی
📖 سکرتێرە 15
📖 سکرتێرە 14
سکرتێرە 14

جەماعەت نانەکی باشیان خوارد، ئەمن کەمتر، چونکە لە دەعوەتی سەرۆک وەزیرانی هێرەم بەخواردنەکەی کردبوو، سفرە هەرگیراو چایە ڕێزکرا، وەختەکی کوڕەکەم ئیشارەتەکی دامێ، تێگەیشتم دەرێ داکم دەرێ وە
📖 سکرتێرە 14
📖 سکرتێرە 13
سکرتێرە 13

ئەعسابم لە جەعۆی نەمابوو، ئاخر ئەمن مەسەلەکەم زۆر بەجددی وەرگرتبوو، ئەویش هەر دەیکردە فشە..! بڕەکم لێ تووند کردو گۆتم : هەی وراغ دەتەماشایەکی تەلەفزیۆنی بکە، دەبزانە دەنگ و باس چدەرێ، هە
📖 سکرتێرە 13
📕 نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
📕 زیندوی کوری بێدار
زیندوی کوری بێدار
وەرگێڕان محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زیندوی کوری بێدار
📕 سیمای راستەقینەی بابەکی خۆرەمدین
سیمای راستەقینەی بابەکی خۆرەمدین
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 سیمای راستەقینەی بابەکی خۆرەمدین
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
👫 کەسایەتییەکان
شەوکەت رەشید
✌️ شەهیدان
خەباتە بچکۆل
👫 کەسایەتییەکان
تاکور زەردەشتی
✌️ شەهیدان
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد ...
📖 دێ ڕووتەڵەکان، ڕەنگی چۆکلێتی پڕ شیر و شەکرن | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

دێ ڕووتەڵەکان، ڕەنگی چۆکلێتی پڕ شیر و شەکرن
نووسینی: د.ساماڵ مانیی
ئەو رۆژە گەرمیانگەرمیان لەناوچنگی دەشتە فراوانەکەیدا نەرمە تۆزی دەئاڵاند لە پوزەوانە قاوەییە خوریەکانم بە دامێنی شەڕواڵە کاڵ وخاکی و سادە هاوینەییەکەوە. پوزەوانەکانم تەکاند.
پوزەوانەکانم دیاریی پێشمەرگەیەکی پیاو بوو، نزیکەی ساڵێک پێشتر پێکەوە لە ترۆپکی بەرزایی چیاکانی سەرسنورەوە لەگەڵ تیمێکی ژمارەزۆری پێشمەرگە، بە دوای ووڵاخەکانەوە تولەڕێ باریکە نەناسراوەکانمان پەی ئەکرد. هەر چەند کەسێکمان وڵاخێکی بە بارەوە پێ سپێردرابوو پێش خۆی بدات و بیگەیەنێت تا کۆتایی ڕێگەکەمان. فێرببوین تاک تاک بە ڕیز ئەڕۆیشتین و لە پەلە پەلیماندا لە دەربەندەکانی باوەشی چیاکاندا بازمان بەسەر تاشە بەردی گەورە گەورەدا ئەدا و وڵاخەکە بەدواماندا دەهات.
تا زوو بگەینە دامێنی چیاکان کورتە ڕێمان ئەبڕی و لە چەم ئەپەڕینەوە و دێیەکانمان یەک لەدوای یەک بە جێ دەهێشت بێ ئەوەی ئاوێکی ساردی لێ بخۆینەوە، تەنها لە هەندێکیاندا کە ناچار دەبوین لامان ئەدا بۆ حەسانەوە. ئەو چەند ڕۆژە لەسنورەوە بارمانکردبوو، لە بەر هێرش و تۆپبارانی جمهوری ئیسلامی ئێران دابەزینە خوارەوە، لە بالیسیان خۆمانگرتەوە.
ئەو و من و ئەو تیمە پێشمەرگە ژمارە زۆرە لەو سەفەرەدا چەند ڕۆژێک بە پێ بەڕێگەوە بووین، باری خێمە و جیهاز و تەقەمەنی و چاپەمەنی هەندێک کەلوپەلیتر لە پشتی ووڵاخەکان توند بەسترابوون و چەند زیندانیەکیش، زۆرینەمان ئەهلی شار بووین، وڵاخەکان لە زۆربەمان بەڵەدتر بوون، ئەیانزانی چۆن لە لێژایی و ڕێ لاهەزار بەهەزاریەکان دابەزن، پێمان لە شوێنپێی ئەواندا گیر دەکرد تا بەسەدان مەتر نەخلسکێینە خوارەوە.
ئەوکاتە بوو، پێشمەرگەیەکی پیاو کە دواتر کوژرا-شەهید بوو، خەمی منی بوو، جووتێک پوزەوانەی خوریی قاوەیی نوێی دامێ، وتی: ئەم پوزەوانانە بۆ تۆ، بن دەوەنەکان دوپشکیان تیان، ئەتپارێزێ.
ئەمڕۆ لێرە، تیشکی خۆر هێندە تیژە ڕووناکی دەباتە ناو تاریکترین کونجی بیرکردنەوەمەوە و لەبەر یەکی دەترازێنێ، سەر ڕومەتەکانم بەخۆر سوتاوون، چەند مانگێک پێش ئێستا، پێشمەرگەیەکی پیاوی خوێنگەرمی گەرمیانی کە سەرکردەی مەفرەزەیەک بوو، بینیمی و قسەمان دەکرد کە کلێتە/شەپقەیەکی سەربازیی دامێ، وتی: بۆ تۆ، بە زستان لە سەرما و بە هاوین لە خۆر دەتپارێزێ. هاتنم بۆ ئێرە بە سودفە نەبوو، لەسەرداوای خۆمبوو لە سەرەتای1983دا ڕەوانەی ناو مەفرەزەکانی گەرمیان کرام و تا ئەوکاتە هیچ پێشمەرگەیەکی ژنیان تیا نەبوو. لە ئەزموونی باوکمەوە و خوێندنەوەی زانستی سەربازی، بنەمایەکی باشی زانینی سەربازییم هەبوو. باوکم پێشمەرگە نەبوو، سیاسیکارێکی سەربەخۆی کوردایەتی بوو، وەک زۆربەی کوردی شەستەکان نەتەوەییەکی چەپ ولیبراڵی کورد بوو بە پرنسیپ، زۆری خزمەت بە خەباتی کوردی کرد، مناڵیم پڕن لە یادوەری زۆر بوێرانەی دایکم و باوکم لە سەرەتای شەستەکاندا، ئەو بە موچەیەکی زۆر کەمەوە خانەنشینی سوپای عێراقی پێش شەستەکانی سەدەی ڕابووردو بوو. پێش سیاسەت و پێشمەرگایەتی و بەتایبەتی لەدوا ناوەندنی حەفتاکاندا بەهەموو پرسی سیاسیی مێژووی دروستبوونی عێراقی ئاشنا کردبووم، زانستەکانی شەڕکردن و پلان و ستراتیجی شەر و تاکتیکی خۆپاراستن و بردنەوەی شەڕ لە باوکمەوە فێرببوم. تێیدەگەیاندم وهەموو ئەزموونی سەربازیی خۆی و باسی جەنگی بۆ گێڕابوومەوە لە بەسەرهاتی خۆی و هاوڕێکانیەوە.
لەبەر ئەوە بێ سڵەمینەوە داوام کرد بچمە ناو تیپە ئازاکەی 21ی کەرکوککەرکوک کە بەردەوام لە هەناوی شەڕکردندا بوون، دواتر بینیمن بە ڕاستی قارەمان بوون. لێرە تاقانە پێشمەرگەی ژنم لەناو مەفرەزەکانیاندا، هەر رۆژێک لە مەفرەزەیەکدا بە دێهاتەکانیدا تێپەڕ دەبین، پیاو و ژن و مناڵیان دێنە سەر گوێسەبانەکان و بەردەرگا، سەیرمان ئەکەن، بە تایبەتی تێر سەیری من چونکە ژنیان نەدیبوو کڵاشینکۆفی بەشانەوە بێت و پیش پیاوەکان بکەوێت و شانبەشانیان بڕوات و مەخزەن و ڕومانە و قەمەی بەکەمەردا شۆڕ بووبێتەوە. جارێکیان کە بەناو دێیەکدا تێپەر دەبوین، کوڕێکی گەنج لەسەر دیواری حەوشەکەیانەوە بازی دایە خوارەوە وهاتە پێشەوە لێم، وەستام و سڵاوم لێکرد، بە مەحەبەتەوە وتی: تۆ چەکت هەڵگرتوە شەرەفی ئێمە دەپارێزیت و ئێمەش لە ماڵەوە دانیشتوین، شەرمەزارین. پێمووت : سەدان ساڵە ژن لەماڵەوە دادەنیشیت و خزمەتی بەشە چکۆلەکانی کۆمەڵگە دەکات کە خێزانە، قەیچێکا ئەگەر بەشێک لە پیاویش لەماڵەوە دانیشێت و خزمەتی هەر بەشێکی کۆمەڵگە بکات؟ تکایە بەوە شەرمەزار مەبە.
کە بە شەو خۆمان دەکەین بەناو دێکاندا و لەیەکێک لە ماڵەکانیان لامان ئەدا، خانەخوێ هەمیشە سەرەتا وەک پێشمەرگەیەکی پیاو مامەڵەم لەگەڵ دەکەن، لەو مامەڵە کردنەیاندا بە ڕەفتارەکانیان و کرانەوەییان کواڵەتیەکی بەرزی گفتوگۆی نێوان پیاو و پیاویان دەردەخست لە باسکردنی سیاسەت و ترس و کێشە و خەمی خۆیان، ئەو دەیان دیوارە ئەستورانەی کە لە شاردا بینیبووم لە نێوان ژن و پیاود لەوێ هەرەسیان دەهێنا. لەوەوە زیاتر تێدەگەیشتم ناو کۆمەڵەگە و ژیانکردن و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی ئەوپەڕی هێز دەبەخشن بە پیاو، هەر کارێک و هەموو کارێک زۆر ئاسانترە بۆ پیاو، بۆ هەرکارێک جگە لە ماڵداری و خێزانداریی سەد هێندە سەختترە بۆ ژن. هەموو جارێکیش دوای ئەوەی مام ڕۆستەم دەیکرد بە سوعبەت لەگەڵ خانەخوێ، کە پێی دەوتن پێشمەرگەی ژنم خانەخوێکان بۆ ماوەیەک دەحەپەسان.
لێرە، هەموو دەزانین ئەگەری کەمە بمێنین و بەشوێنێکدا دووجار تێپەڕبینەوە. ئێرە گەرمیانە، دێ ڕووتەڵەکان ڕەنگی چوکلێتی پڕ شیر و شەکریان هەڵگرتووە. لێرە هەموو ڕۆژێک تەپۆلکەی خۆڵ، دامێنی خۆی کۆدەکاتەوە و ناز بەسەر دەشتاییەکاندا دەکات، باریکە ڕێ تا دەخزێتە ناو ماڵەکان تەپوتۆزەکان لول دەکا و ناولەپی دەشتە چۆڵەکەی پێ دەنەخشێنێ. لێرە، تیشکی گەرمی خۆر لە بری فەرش بەسەر رێگادا ڕادەخرێ، هەتا چاوم بڕدەکات ڕووناکە، دەبینم چۆن نەرمە لەرینەوەی هەوا خۆی لە تیشک دەئاڵێنێ لەبەر پێما و سەمایەکی گەرماو گەرم دەکات بەسەر جادە خۆڵەکەدا.
ئەو ڕۆژە، من و نزیکەی 30-40 (سی تا چل) پێشمەرگە پیاوی ئەسمەری خوێنگەرم و ئازای بەئەدەبی گەرمیانی بوین، لەناویاندا چەند کادیرێکی سیاسی پیاو و دووپیاویتر: لێپرسراوی مەڵبەند لەگەڵ ئێمە بوو کە بەسەردان هاتبوو، مام ڕۆستەمیش فەرماندەی کەرت بوو. ئەوانەی کە خەڵکی گەرمیان نەبوون و لەوێ بوون هەر لەوان دەچوون، هەموو لەیەکدەچووین لە ژێرخۆر و ناو تۆزی دەشتە پان وئاوەڵاکانی گەرمیاندا. پیکاپێکی سپیشمان پێبوو کە زۆر دیار بوو، چونکە لە پشتی پیکاپەکەدا تاکە 'ئاڕبی کەی' یەکەی تیپی 21ی کەرکوکی لەسەر بەسترابوو. ئەو ڕۆژە هەموومان لەیەک دێێ چکۆلەی بیست تا بیستوپێنج ماڵیدا لاماندا و مەبەست قسەکردن بوو لەگەڵ پیاوماقوڵانی دێیەکە. زۆرینەمان بەسەر سێ ماڵێکیاندا دابەش بوین، لەوەدەچوو پێشتر خۆیان ئامادەکردبوو بۆ هاتنەکەمان و دەیانزانی دەچین.
ئیتر دوای نانخواردن بوو، من و لێپرسراوی مەڵبەندی ئەوێ و مام ڕۆستەم و یەک دوو سەرکردەی مەفرەزەکان بوین لەو ژوورەدا کە نانمان لێی خواردبوو، چامان ئەخواردەوە کە دەنگێکی تیژ کشا بەسەر دێیەکەدا. هەموو قسەکردنمان بڕی و سەیری یەکتریمان کرد بێ ئەوەی هیچ بڵێین، ئەو دەنگەمان چاک ئەناسیەوە، دەنگی دوو تەیارەی سیخۆی ڕوسی بوو.
خێرا ڕادیۆ سێ مەوجیە چکۆلەکەی باوکم کە لە شار دایبومێ تا گوێ لە هەواڵەکانی 'بی بی سی' پێبگرم، لە کیفی بەر پشتێنەکەم دەرهێنا و خستمە سەر شەپۆلی وەرگرتنی 'ئێف ئێم' و بەدوای وەرگرتنی دەنگی لاسلکیدا دەگەرام کە پەیوەندیەکانی فڕۆکەوانەکەی ئەگەیاند، هەرزووش گرتم. تەنیا گوێمان لە فرۆکەوانەکە بوو کە بە عەرەبی قسەی دەکرد و لە ڕێی پرسیار و وەڵامەکانی ئەوەوە دەمانزانی ئەوانیتر لە بنکە ئەرزیەکانی سوپای عێراقدا چی پێدەڵێن. من لەگەڵ قسەکردنیاندا بۆم تەرجومە ئەکردن، زمانی عەرەبیم زۆر باش دەزانی و دەرچووی 'دواناوەندی فریشتە' بووم، جگە لەوەی هاوینان لە کاتی پشووی قوتابخانەدا لە بەغدا لە ماڵی خوشکێکم ئەمامەوە بۆ دۆزینەوە و کڕینی کتێبە سیاسیە قەدەغەکان لە کتێبخانەکانی شەقامی 'موتەنەبی' و خوێندنەوەیان.
قسەی فرۆکەوانەکانم خێرا بۆ ئەوانیش ئەکرد بە کوردی و کەسمان هیچ گومانمان لا نەما کە تەواو پێیان زانیوین و پەلامارمان ئەدەن.
لە نموونەی قسەکانیاندا، یەکێک لە دوو فڕۆکەوانەکان، لە بنکە ئەرزیەکەی دەپرسی، گەورەم (سیدی)، هیچ جەماعەتی خۆمان، لە فرسانەکانمان (جاشەکان) هەیە لەسەر خەتی......(ژمارەی هێڵەکانی سەرنەخشەکەیم بیرنەماون)....... ئەم ناوچەیە؟. هەندێک خشەخش- ڕستەی دوای ئەوەمان گوێ لێ نەبوو. دیسانەوە شەپۆلی دەنگەکانیانم دەگرتەوە، ئەمجارەیان دەنگەکە جیاواز بوو لەوی پێشوو، دیار بوو دەنگی فرۆکەوانەکەیتر بوو: ئەڵێت لێیاندەن، ئەوانە (گواوید) خەڵکی خراپن، (مخربین) تێکدەرەکانن، ووتی لێیاندەن.
فڕۆکەکان خێرا خێرا دەگەڕانەوە و بەسەر دێیەکەدا تێدەپەڕین و پاشان بۆ چەند دەقەیەک بێدەنگ دەبوون، هیچیان بەرنەدەدایەوە و تەقەیان نەدەکرد، هێشتا زانیارییان کۆدەکردەوە. ئیتر کات و بیرکردنەوەمان، بە خێراییەکی سەرنجڕاکێش تێدەپەڕین، تەنها ترسی مەرگ مێشک دەخاتە سەر ئەو حاڵەتەی، هەموو پڕ ببوین لە جموجۆڵ، پێشمەرگەکان هەموو دەهاتن و دەچوونەوە دەرەوە، خەریکی ئاگادارکردنەوەی دێکە و یارمەتیدانیان بوون چۆڵی بکەن و دوور بکەونەوە.
وا بە هەست و نوکی پەنجە دەگەڕام بەدوای وەرگرتنی شەپۆلی دەنگی لاسلکیەکەیان، بەئاگا نەبووم لەوەی لێپرسراوی مەڵبەند ژوورەکەی بەجێهێشتبوو لەگەڵ یەکدوو پێشمەرگەیدا، کە سەرم هەڵبڕی بینیم مام ڕۆستەم لەدیوی دەرەوەی بەر دەرگای ژورەکەدا قسەی ئەکرد لەگەڵ یەکدوانێکدا. شەپۆلی دەنگی لاسلکیەکەم گرت دیسانەوە پێش ئەوەی دەنگی سیخۆکان بێت و تێپەڕن، یەکێک لە فڕۆکەوانەکان ئەیووت: گەورەم (سیدی) سەیارەی لێیە، پاشنیوەڕۆیە خۆیان نابینم، خوارەوە باش نابینین، هێلیکۆپتەر بنێرن بۆ یارمەتیمان، هێلیکۆپتەر زۆر پێویستە. فڕۆکەکان لەگەڵ دەنگیاندا زوو دوورکەوتنەوە و گوێم لە تەواوی قسەکانیان نەدەبوو.
ژوورەکەو ڕادیۆکەم بەجێهیشت، بەوانیتر بڵێم و ئێمەش بچینە دەرەوەی دێکە و شەڕبکەین، گەر بمێنینەوە لەناو دێکەدا هەموومان دەکوژن و گەر بچینە دەرەوەی دێکە و شەڕبکەین هەندێکمان دەکوژرێین. خەتەرییەکە هێندە زۆربوو لەسەرمان هەستم ئەکرد هەر چرکەیەک هێندەی دەقەیەک دوای ئەخستین لە هەر خۆ ئامادەکردنێک بۆ بەرگری لە ژیانمان. لەبەرهەیوانەکە بەخێرایی مام ڕۆستەمم ئاگادار کرد کە فڕۆکەوانەکان داوای یارمەتی و هێلیکۆپتەریان کردوە، ئەو یەک دوانە لە سەرکردەی مەفرزەکانیش کە لایەوە وەستابوون گوێیان لێمبوو، ئەوان ووتیان: هەرئێستا پیکابەکەمان بردۆتە ژێر پردەکە و شاردمانەوە، خەڵکەکە دێیەکەیان چۆڵکردوە و پێشمەرگەکان یارمەتیان دەدەن دووربکەونەوە لە دێکە، خۆیان و ژن و مناڵ ماڵاتیان دەرباز کردوە، هەر خۆمان ماوین لەناو دێکەدا.
کە لای ئەوانەوە وەستابووم، سەیری حەوشەکەم کرد، لیپرسراوی مەڵبەند لە پیاویکی بە ەئدەب و میهرەبان بوو، بانگی ئەکردم، بە پلیکانەکاندا هاتمە خوارەوە بۆ ناو حەوشەکە و نزیک بوومەوە، ووتی: ئەوا خۆی هات. ئینجا ڕووی کردە من و ووتی: وەرە هاوڕێ ڕابی (ناوی خاتوو 'ڕابی' دایکمم هەڵگرتبوو لە شاخ لەبەر ئەوەی ئەو لە شەستەکاندا ژنە سیاسیکاری ناو شار بووە و ژنێکی کارای حیزبی بووە ئەوکاتانەی کە هەموو لەیەک حیزبدا بوون) وەرە، داوای تۆم لێ ئەکەن، ئەمەوێت گوێت لەمە بێت بۆ ئەوەی ئیتر ڕەخنەمان لێنەگریت و بڵێیت بۆ پێشمەرگەی ژن نانێرنە ناو مەفرەزەکان ونایانکەن بە فەرماندەی شەڕەکان؟
لەناو دەرگای حەوشەی ماڵەکەدا بینیم سێ لە پیاو ماقوڵانی دێیەکە لەگەڵ دوو لە خانمە هاوسەریان لەناو دەرگاکەدا وەستابوون و لەگەڵ خەڵکی دێیەکە نەڕۆیشتبوون، سووربون لەوەی بە بێ من ناچنە دەرەوەی دێیەکە. هەر کە منیان دی، ڕوویان گەشایەوە و ڕووی قسەکردنیان کردە من و لێپرسراوی مەڵبەند، بەڵام پیاوەکان داواکەیان هەر لە بەرپرسی مەڵبەندەکە دەکرد و دەیانووت: ڕجا ئەکەین، با ئەم پێشمەرگە ژنە لەگەڵ ئێمە بێت بۆ دەرەوەی دێکە، شەڕێکی زۆر قورس دەبێت، توخوا با ئەو ژنە پێشمەرگەیە نەکوژرێت، ژنەکانیان هیچ قسەیان نەکرد و بەڕوخساریاندا دیاربوو کە هاوڕای هاوسەرەکانیان بوون و پڕ لە میهرەبانی چاوەڕێی وەڵام بوون.
بەرپرسی مەڵبەندەکە ڕووی تێکردم ووتی: خۆ گوێت لێبوو؟ ئەوە سەد جاریان تەکلیف کردەوە، ئیتر ڕەخنەمان لێنەگریت لەسەر دەوری ژن وچۆنیەتی بەشداری کردنیان لە شۆڕشدا، ئەوان پێیان وانیە تۆ دەبێت شەڕبکەیت. وەزعەکە کاتی موناقەشە نەبوو و هیچم نەوت، هەردووکمان سوپاسمان کردن بۆ خەمخۆرییان و پێکەوە وتمان: ئێوە بڕۆن و خەمی ئێمەتان نەبێت.
کە ئەوان ڕۆشتن، ئێمە چوینەوە سەرەوە/ ژورەوە، ئیتر ژوورەکە لە دیوەخانی نانخواردنەوە بە تەواوی گۆڕرابوو، ببوو بە ژووری فەرماندەکردنی شەڕ و لە حەوشەکەدا پێشمەرگە دەهات و دەچوون و خۆیان ڕێکدەخست. بەرپرسی مەڵبەند پێداگربوو لەوەی بە هیچ جۆرێک شەر نەکەین، ووتی: هەندێک پێشمەرگە پێکابەکەیان دەربازکردوە بەڵام 'ئاڕ بی کەی'یەکە هەر بەسەر پیکابەکەوەیە، مەجالیان نەبووە لێێ بکەنەوە، بە چی شەڕیان لەگەڵ بکەین؟
هەموو بڕیاری 'شەڕنەکردن لەناو دێ' مان پەسەند کردبوو، پەیڕەومان دەکرد، لەبەر ئەوە وتم: با بچینە دەرەوە لە ماڵەکان و شەڕیان لەگەڵ بکەین، ئەوان بینیان زۆرین، ئەڵێی شانەی هەنگوینیان دۆزیوەتەوە، لێمان ناگەڕێن تازە کار لە کار ترازاوە، ئێمە دەستمان زاڵ نیە وهێرشبەر نین، نە پلانمان هەیە و نە هیچ، پێوە بویین، لەیەک دوو دەقەیا هەموومان بە دوو سێ قومبەلە لەناو ئەبەن، ئەگەر ئاوا بەکۆ بمێنینەوە و بڵاوە نەکەین لەدەروبەری دێیەکەدا.
مام رۆستەم هاوڕا بوو، ووتی: ڕاستە ئەمڕۆ 'ئاڕ بی جی' مان پێ نیە، بەس من ئەڵێم مادام هەر دەمانکوژن، باشەڕ بکەین تا ئەو کاتی. مام ڕۆستەم ناوچەکە باش شارەزا بوو هەروەهاش دەوروبەری دێیەکە، جگە لەوەی پلاندانەرێکی باشی شەڕ بوو بە ئەزموون، دەیتوانی پلانێکی ناچاری بەیەکدوو دەقە بە پەلە داڕێژێت.
هێرشبەر بوینایە یان نا، چەکی قورسمان هەر نەبوو، بەتایبەتی دژ بە فرۆکە، گرنگترین چەکمان ئازایەتی و بوێری خۆمان بوو. هەموو چەکی هێزی پێشمەرگە ئەوکات، بریتی بوون لە 'بڕنەو' و 'دەمانچە' و 'سێ ژێ' و 'ئوزی' و 'کڵاشینکۆف' و 'ڕومانە' و هەندێک 'ئار بی جی' و تەنها سێ 'ئاڕ بی کەی'، ئەگەرپێشتریش خۆمان ئامادە بکردایە و ئێمە هێرشبەریش بویانە لەم شەڕەدا، بە چەک دەرەقەتیان نەدەهاتین، هەر دەبوایە بە تاکتیکی شەڕ لێمان ببردنایەتەوە.
من و مام ڕۆستەم هەرچەندمان کرد نەمانتوانی قەناعەت بە لێپرسراوی مەڵبەند بکەین، ئیتر مام ڕۆستەم پەلاماری کڵاشینکۆفەکەی خۆی دا و ووتی:.............، من بە تەنیا ئەڕۆم و شەڕ ئەکەم، نامەوێت لەناو ماڵەکاندا ئا بەم جۆرە بکوژرێم، ئەوهێشتا قسەکەی تەواو نەکردبوو، من پەلاماری کڵاشینکۆفەکەمم دا و ڕێک بەدوایدا وەک تیر دەرپەڕیم.
لەدواوە گوێم لە دەنگی بەرپرسی مەڵبەند بوو دەیووت: هاوڕێ ڕابی؟ تۆ بڕۆیت، چەکت دەکەم، بە بێ ئەوەی ئاوڕ بدەمەوە ووتم: ئەگەر نەکوژرام و گەڕامەوە، تۆ چەکم کەەەەە.
'سەرکێشی'م بەدڵ بوو لە پیاوە پێشمەرگەکاندا لە کاتی گونجاودا، پیاوە سەرکێشەکان هەمیشە پیاوی ئازان، باوکم یەکێک بوو لەو پیاوە سەرکێشانەی خۆشم ئەویستن. خۆماتدان و شەڕنەکردن بۆ هەموو حاڵەتێک گونجاو نین، هەموو کەسە ئازاکان لە کاتی پێویستدا سەرکێش بوون. دەمزانی کە شەڕکردن دوایین چارەسەری نەخوازراوە و بەڵام کردەوەیەکی گونجاوە لەکاتی بەرگری لەخۆکردن دا، دەمزانی لە دووڕیانەی حاڵەتی 'مان و نەمان' دا شەڕ خۆی فەرز ئەکات و دەبێت بە پێویستی بۆ مانەوە لە ژیاندا.
مام ڕۆستەم ڕای ئەکرد بەرەو دەرەوە ی دێیەکە و من بەدوایدا، نازانم ترس بوو یان خۆشیی، ڕاکردنی هەردوکمان زیاتر لە فڕین دەچوو، پێمان ئەرزی نەدەگرت، لەچاونوقانێکدا خۆمان لەدەرەوەی دێیەکەدا بینیەوە. لەو ڕاکردنەدا، ئاگام لەوە نەما چەند پێشمەرگەیتر بەدواماندا هاتبوون یان نەهاتبوون، چی ڕوویدا بوو دوای بەجێهێشتنی ماڵەکە، کەسی تیا مابۆوە یان هەموو هاتبوونە دەرەوەی دێیەکە، کەسیتر شەڕی ئەکرد یان هەر من و مام ڕۆستەم بوین؟.
خۆم لە پشتەوەی بینای خانویەکی قەراغی دێکەدا بینیەوە، بەبەردەمیا چەمێکی بەرسەوز تێدەپەڕی، گیا لە دەوروبەری چەمەکەدا بەرز هەڵچووبوون و تێکەڵ بە هەندێک نەمامی تازە ڕوێنراو ببون. فرۆکە سیخۆکان دەنگیان نەما، ئاگام لە مام ڕۆستەم بڕا و تەنها دەنگی تەقەکردنی دەهات. بە پێی دەنگی تەقەکانی مام رۆستەم لەولای خانوەکەوە بوو بۆیە نەمئەدی، نەمدەزانی تەقە لە چی دەکات، خەمم بوو جگە لە ئاسمان لەسەر زەویش هێرشمان کرابێتەسەر. لە تەنیشتمەوە کۆمەڵە خۆڵ و خاشاک و بەردی پاشماوەی بیناکردن بەش بەش کەڵەکەکرابوون، لەنێوانیاندا هەڵتروشکام و کڵانشێکۆفەکەم لەسەرپێ بوو و پەلەپیتکەم ئامادە، بەڵام چونکە کەسم نەدەبینی نەمدەویست لەوێ بە تەنها بمێنمەوە، هەستام بە پشتی خانوەکەدا ڕۆیشتم سەیری قەراخی دێیەکەم کرد.
هێشتا گوێم لەدەنگی هەناسەبڕکێی خۆم بوو، گیا بەرزەی ناو سەوزاییەکەی بەردەمی خانوەکە کەروێشکەیان ئەکرد، هەتا من نزیکتر دەبومەوە لەرینەوەی گیا سەوزەکە زیاتر دەبوو، لەگەڵیا هێلیکۆپتەرێک بەسەر چەمەکەدا پان پان نزیک دەبۆوە و بەرەو ڕووم دەهات، هێندە نزم بوو شەپۆلی لەسەر ئاوی چەمەکە و کەروێشکەی لە سەوزایی دەم چەمەکەدا دروستکردبوو.
بەڕاکردنێک کە لە بازبازێن دەچوو، چەند مەترێک گەڕامەوە بۆ ناو کۆمەڵە خاک و خاشاک و بەردەکان و لەنێوانیاندا خۆم لە سەردەم بە ئەرزا دا و کڵاشینکۆفەکەم خستە ژێر خۆم بۆ ئەوەی نەبریقێتەوە و فرۆکەوان وسەربازە سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە نەیبینن و شوێنەکەم ئاشکرا نەبێت. بە چرکەیەک هێلیکۆپتەرەکە بەلای مندا تێپەڕ بوو، هەرلەشوێنی خۆمەوە و بە ڕاکشاوی چەکەکەم لەبن خۆما دەرهێنا و دەسکەکیم نا بە شانمەوە، ڕووی لولەی کڵاشینکۆفەکەم کردە دواوەی هەلیکۆپتەرەکە و بە دڵی خۆم پەنجەم توند کرد لێی و فیشەک بارانم کرد.
کۆپتەرەکە کەمێک لەمن دوور کەوتبۆوە، بە ئاسمانەوە وەستا و دوور نەبوو، وامزانی بینیمی و بۆ من ئەگەرێتەوە، کە زانیم مەجالم نیە شوێنەکەم بگۆڕم ئیتر دەنگی دڵم خۆی لە دەنگی تەقەکردن دەچوو، هەتا دوا هەناسە بەتەما نیت بمریت گەرچی سوور بزانیت ئەکوژرێیت. خێرا ئەو مەخزەنەم دەرهێنا کە بەکارمهێنابوو و مەخزەنێکیترم خستە سەر کڵاشینکۆفەکەم، لەشوێنی خۆم مامەوە، چاوەڕێم ئەکرد هیلیکۆپتەرەکە یان بەگەرێتەوە سەرم و بمکوژیت یان بەلایەکیتردا بڕوات، هێلیکۆپتەرەکە نەئەگەڕایەوە بۆ کوشتنی من و بەلایەوە گرنگ نەبوو.
گوێم لێیبوو و چاویشم لە گڕی هاویشتنی بوو کە لەسەرلا و یەک لەسەر یەک دەیهاوی بۆ ژێر پردەکە، چەند زرمەیەکی لە ژێر پردەکە هەڵسان، ئەو پردەی کە پێشمەرگەکان پیکاپ و 'ئاڕ بی کەی'ەکەیان لە ژێردا شاردبۆوە، هێلیکۆپتەرەکە کە هاتبوو هەواڵی لە سیخۆکانەوە وەگرتبوو، کە وەستابوو سەرنجی بە تایبەت لەسەر ئەوێ بوو. زانیم هێلیکۆپتەرەکە منی نەدیوە و سەرقاڵی ژێر پردەکەیە، دەستم کردەوە بە تەقەکردن لێی، من هەر تەقەم لێ دەکرد و ئەو هەر لە شوێنی خۆیدا بە ئاسمانەوە وەستابوو، گەرچی دەستڕاست بووم و ئەویش تەنێکی زل بوو بە ئاسمانەوە، مەخزەنیکیتریشم تیا بەتاڵ کردەوە، هیچ خەمی منی نەبوو.
ئەو ڕۆژە لەو شەڕەدا بە ئەزموون تێگەیشتم کە چەکی ئێمە بەگشتی لاوازە و چەکەکەی دەستی من 'کڵاشینکۆف' بە تایبەتی بە کەڵکی پولێک نایەت لەبەرامبەر فڕۆکەدا.
لەبەر دەنگی تەقەی کڵاشینکۆفەکەی خۆم و هاوەن هاویشتنی هەلیکۆپتەرەکە، گوێم لە هیچیتر نەبوو. هێلیکۆپتەرەکە ڕۆیشت و هیچی لێنەهاتبوو، نە بای دی بوو نە باران. گوێم کرایەوە، گوێم لەدەنگی پێشمەرگەکان بوو لە پاش دەنگی دوو سیخۆکە کە بۆ دواجار بەسەرمان دا تێپەڕین. یەکێکیان هاواری دەکرد: پیکاپەکە، پیکابەکە گڕی گرتوە، ئەو 'ئاڕ بی کەی'یە ڕزگار کەن بەسەر پیکاپەکەوەیە.
ئەوڕۆژە 'ئار بی کەی' ڕزگار کرا و پیکاپەکەش تا سەر ئاسنەسنەکانی سوتا بوو وەک قەرەبروت لە ژێر پردەکەدا، بریندارمان هەبوو، ئەوانەی 'ئاڕ بی کەی' کەیان ڕزگار کرد دەستیان سوتابوو بە گڕی پیکابەکە، لەبیرم نەماوە شەهیدمان هەبوو یان نا.
چەند ساڵێک لەمەوبەر کە بەتەلەفۆن قسەم لەگەڵ مام رۆستەم دا کرد هەروەکو خۆی پیاوێکی بە ویژدان و بە ماریفەت و بە ئەدەب مابۆوە، لەنێوان قسەیتردا باسی ئەو شەڕەم کرد و ووتم ناوی ئەو دێیەم لەبیر نەماوە، ناوی چی بوو؟ ووتی: لەم دەقەیەدا ناوەکەیم لەبیر نیە، ئەزانم گلەیت کردوە ناوت لە بیرەوەریەکاندا نەهێنراوە، بەس من وەک شەخسی خۆم هێشتا بیرەوەریەکانمم نەنوسیوەتەوە.
مام ڕۆستەم ڕاست دەکات، گلەییم کردبوو کە پیاوە دێرینەکان زۆر غەدریان لەمن کرد لە نوسینەوەی مێژوودا، باسی منیان یا نەکردوە یان وەک پێویست نەکردوە لە بیرەوەریەکانیاندا.
#️ هەشتاگ
#گەرمیان | #کەرکوک | #سنە |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 27-04-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رۆستەم کەرکوکی - مام رۆستەم
2.👁️ساماڵ مانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 27-04-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سنە
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Apr 27 2020 11:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 28 2020 4:04PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 28 2020 4:04PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 465 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.132 KB Apr 27 2020 11:20PMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 یادەوەریی شەقامێک
  📖 گۆرانی کوردی
  📖 چەند وتارێک لەسەر کورد
  📖 گوتارێک لەسەر هەژار مو...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 16-04-2021
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
لەساڵی 1954 پەیوەندی بە حزبی شیوعیەوە دەکات بەهۆی شیوعی بونەوە چەند جارێک دەستگیر دەکرێت و حکوم دەدرێت سالی 1964 حزبی شیوعی لقێکی سەربازی دەکاتەوه، بەناوی لقی قەرەداغ و مەلا عەلی دەبێتە سەرلقی ئەو لقه، ساڵی 1973 دەچێتە مۆسکۆو ساڵی 1974 دەگەڕێتەوە و بەرپرسیارەتی عەسکەری سلێمانی حزبی شیوعی دەکات. لە رێکەوتی 28-12-2020 کۆچی دوایی کرد.
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
شەوکەت رەشید
شەوکەت رەشید عیزەت ناوی تەواوی ئەم هونەرمەندەیە و ساڵی 1933 لەگەڕەکی مەڵکەندیی شاری سلێمانی لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری سلێمانی تەواو کردووە.
کۆتایی ساڵانی چلەکانی سەدەی رابردوو، قوتابخانەی مۆسیقای سەربازیی لەشاری کەرکوک خوێندووە و شارەزایی لە ئامێری کلارنێت پەیدا کردووە.
ساڵی 1963 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا تیپی مۆسیقای (سۆلاڤ)یان لە شاری کەرکوک دامەزراند.
ئەم هونەرمەندە لەگەڵ زۆربەی تیپە مۆسیقییەکانی کوردستاندا کاری کردووە لەوانە(مەولەوی، سلێمانی، سۆلاڤ، باواجی، هونەرو وێژەی
شەوکەت رەشید
خەباتە بچکۆل
ڕەمەزان محمد ساڵح ناسراو بە خەباتە بچکۆل لە ساڵی 1957 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک لە دایک بووە، تا پۆلی دووی ناوەندی لە کەرکوک خوێندوە و پۆلی سێی ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی کشتوکاڵی لە بەکرەجۆ تەواو کردووە. بە هۆی بەشداری کردنی خێزانەکەمان لە شۆڕشی ئەیلول ناچار بووین شاری کەرکوک بە جێ بهێلین سەرەتا بۆ پێنجوێن و دواتر ئاوارەی ئێران بووین لە ساڵی 1975 گەڕاینەوە و لە چەمچەماڵ نیشتەجێ بووین.
شەهید خەبات هەر زوو هەستی بە چەوساندنەوەی نەتەوەکەی کردووە بۆیە لە ساڵی 1974 پەیوەندی کردوە بە قوتابیان
خەباتە بچکۆل
تاکور زەردەشتی
تاکور زەردەشتی، یان بەناسنامە (کازم شوکری خدر) نوسەر، یەکێکە لە چالاکوانە دیارەکانی دەڤەری بادینان و لە رێگەی ڕۆژنامەوانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گرتووە. چەندین جار گیراوە و ڕفێنراوە و ئەشکەنجە دراوه..
هەروەها لەو چالاکییانەی بۆ کەسی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو، بەتایبەت وەدات حسێن و سەردەشت عوسماندا، بەردەوام بەشداربووە و داییم یەکێکبووە لە ڕێکخەرانی چالاکییەکان لە بادینان..
ڕۆژی 10-12-2009 کە رۆژی جیهانی پاراستنی مافی مرۆڤە لەلایەن هێزەکانی پارتی دەستگیر کر
تاکور زەردەشتی
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد شاهۆیی
یەکێک لە پێشمەگەکانی شۆڕشی ئەیلول بووە.
لە ساڵی 1949 لەدایکبووە، ساڵی 1967 پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە تۆپخانەی سوپای ڕزگاری لە سەرگەڵو بووە بە پێشمەرگە هەتا نسکۆی شۆڕش ساڵی 1975، ساڵی 1989 بەپلانێک لەلایەن سەربازانی عێراقەوە شەهید کراوە لە گوندی کانی پانکە ڕۆژی 16-04-1989. کە بە ئوتومبیلی سەربازی بەسەریدا ڕۆیشتن و جەستەکەشیان شێواند.[1]
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد شاهۆیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)