میترا جەشنی (16-12-1976 لە مەشهەد -) وێنەکیش٬ دەنگبێژ٬ وەرگێڕ٬ نووسەر و وانەدەری کوردە. میترا جەشنی وێنەکێشی نوێخوازی هاوچەرخ زۆرتر لە دە ساڵە لە وڵاتەکانی ئێران٬ کەنەدا٬ ئەمریکای لاتینی و ئەورووپا خەریکی کاری هونەریە و زۆرتر بە وێنەکێشی خەریکە.
میترا جەشنی لە باوکێکی #کرماشان#ی و دایکێکی کرمانج لە شاری مەشهەد لە دایک بوو. لە ساڵی 2003 بە بەشداریکردن لە دووساڵانەی وێنەکێشیی مۆزەخانەی هونەرە هاوچەرخەکانی ئەسفەهان چالاکیی پیشەکارانەی خۆ دەستی پێکرد. لە ساڵی 2009 لە زانستگەی هونەری سوورە لە تاران لە پایەی کارناسیی باڵا لە وێنەکێشی دەرچوو.
$کارەکانی وێنەکێشی$
جەشنی لە ساڵی 2001 چوو بە زانستگەی سوورە لە تاران و بەشێوازێکی پیشەگەرانە دەستی کرد بە کاری وێنەکێشیەوە. ئەو لەلای مامۆستاکانی وەکوو هانیبال ئەلخاس، ئەحمەد خەلیلیفەرد، بیهنام کامێرانی، هومایوون سەلیمی و … قوتابی بوو. کەسایەتیەکانی کارەکانی جەشنی ژنەکان یان نوێگەنجەکانی بێڕەگەزن. ژنە تەرسەنۆکەکانێک کە لەگەڵ دەمامکەکانیان لەگەڵ جیهاندا پەیوەندی دەگرێن. نوێگەنجە ڕەنگاوڕەنگە بەشەرمەکانێک کە ڕەگەزی خۆیان نازانن و لە ناکۆکبوون لەگەڵ دەورووبەریان خەریکی بیرۆکەکردنن. کارە پێکەرانێتیەکانی نیشاندەری پرسەکانی کۆمەڵایەتیی ژنانن. بە وتەی خۆی لە فەزا و کەسایەتیەکانی شانامەی فیردەوسیش کەڵکی وەگرتووە.
$وێژە$
میترا جەشنی لە ساڵی 2003 بە نووساندنی ڕۆمانی یادیگاری بیرەکان دەستیکرد بە کاری نووساندن. بەڵام بەدوای ئەو ڕۆمانە تابەئێستا کارێکی دیکەی چاپ نەکردووە.
یادیگاری بیرەکان، تاران: بڵاوکردنەوەی ئەڵبۆرز، 2003.
$مۆسیقا$
میترا جەشنی لە مۆسیقا کاری دەنگبێژی کردووە و هەروەها دەفیش لێدەدات. ئەو لەگەڵ یامین ئێلرووربا مۆسیقازانی مەرکیشی و ئایرتۆل ئاریۆل شاعیری ئیسپانی کتێبێک بە ناوی (ئێڵ) بڵاوکردووە. جەشنی هەروەها چەندین کونسێرتی بەڕێوەبردووە.