خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی (بە فارسی: خلیفە کیخسرو امامی) شاعیر و عارفی کورد، کە لە تیرە و هۆزی ئیمامیەکان بووە و لە لای شێخ عەبدولڕەحمانی تاڵەبانی تەریقەتی وەگرتووە و لە ناوچەی ئیمامیدا ژیاوە، شاعیری هاودەەم و هاوچەرخی #مەولەی# تاوگۆزی بوو و هەر وەها لەگەڵ مەولەوی نامەگۆڕینەوە و موشاعیرەیان بوو. شیعری تەڕ و بەتامی زۆری بووە بەڵام هێچی لێ نەماتەوە.
خەلیفە کەیخەسرەو لە تیرەی ئیمامی و مەولەوی لە تیرەی تاوگۆزی، دو تیرەی هاوسێ لە دەڤەری ڕووباری لێڵە، زمکان و سیروان بوون، و هەروەها خەلیفە لە گەل مەولەوی دۆست و هاوسێ بوون و بۆ یەک شیعریان وتووە و هناردووە. مەولەوی لەم پارچەهەڵبستەی خوارەوە وەڵامی نامەیێک خەلیفە کەیخەسرەو دەداتەوە. لە ساڵانی شەستەکاندا، مەلا سەعید زمناکۆیی لە ڕۆژنامەی (ژین)ی کاکەی فەلاح ئەم قەسیدە بڵاو دەکاتەوە. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەم ئەم هەڵبەستە:
خاڵۆی سەردەفتەر، نازک خەیاڵات دیباچەی کتاو، ساحیب کەماڵات
سەواد نامەی سورمەسات یاوا دڵ وە مێڵ مەی وە دیدە ساوا
بیناییم وە چەم باز ئاوەردەوە مەردەبیم دیسان ئیحیام کەردەوە
تەن زەلیل، دڵ دیل، بەدەن عەلیلەن چەمەڕای ڕاگەی ڕای ئیزرائیلەن
ڕا تاریک و دوور، مەنزڵ خار و سەنگ بێ تۆشە و چرا بێ ڕەفیق دڵتەنگ
مەر وە بۆی نەفەس خاڵۆی گیانیوە یا بە سۆز پیر (تاڵەبانی) وە
بویەروون وەرنە ڕای گوزەر تەنگەن قافڵەم تا قام قیامەت لەنگەن
ئەمیش وەڵامی خەلیفە کەیخەسرەوە بۆ نامەکەی مەولەوی. ئەم نامە گۆڕینەوەی مەولەوی و خەلیفە کەیخەسرەو لە ڕێکەوتی ساڵی 1300ی کۆچی مانگیدا ڕوویداوە، کە لە ئەو کاتە مەولەوی مردووە و لەوانەیە کە ئەمە دواهەمین نامە نووسینی بووبێ. خەلیفە کەیخەسرەو 3 ساڵ پێش مردنی خۆی، لەم هەڵبەستە خوارەوە، وشەی (غەرقاب) ئەکا بە مێژووی ساڵی مردنی خۆی، کە بە پێتەکانی ئەبجەد ئەکاتە 1303، واتە خەلیفە کەیخەسرەو سێ ساڵ دوای مردنی مەولەوی لە ساڵی 1303ی کۆچی مانگی، مردووە.
خاڵۆکەی گیان...! خاڵۆکەی گیانی! نازک خووی خەیاڵ خاڵۆکەی گیانی!
بێ ڕەیب و ڕیا دور جە نەفسانی یسەوی ئەنفاس بەحری مەعانی
شوورای سینە ساف گەنجینەی ئەبیات جەواهیرفرۆش بەخشنەی نەجات
سەر مەست بادەی ڕۆی (ێوْمُ الاست) دور جە واتەی نەفس پەلیدی سەرمەست
پەی نێکی هوشیار پەی بەدی خامۆش مەی نۆش! مەی فرۆش! دەرون پڕ خرۆش
سەر حەڵقەی جەرگەی تاعەت گوزاران ئوستاد سەرمەشق دەرون ئەوگاران
نامەی پڕ سەفات وە لام کیاستەن سەد شوکر اللە ئاواتم واستەن
ماشەڵڵا جە بەزم نەزم ئەبیاتت جە سۆز نامەی پڕ فتووحاتت
دووریت دیارەن مەدۆ ئازارم خاڵۆ! وەگیانت جە گیان بێزارم
تەماشای باڵای شۆخ شیرینت سکەی سەفابەخش شەیب نورینت
دیگ دەروونم ئاوردەن وە جۆش گا مات، گا مەجزوب، گا جۆش، گا خرۆش
گا فەوت، گا فانی، گا سۆز، گا نەجات هام نە خۆف و بیم حەیات و مەمات
(لێڵە) وەهەر حاڵ، (سیروان) نادا پەی هاوار وە ماڵم وەی وە یانەی وەی
من نە گەردەلوول گێجی (وڵوەر)دا دوو دەست حەسرەت مدوو وە سەردا
هام نە کەف و کوڵ قەڵوەزەی (سیروان) تووتیای فەرقم بەحر بێ سامان
ئاخم پەی فەردت داخم پەی دەردت ئاهم پەی حەسرەت هەناسەی سەردت
بە سەندن نی یەن تا وێم وە دڵتەڕ جوانیت جە نۆ بسانوو وە زەڕ
وە جەستەم هاوار دەسەڵات چێشەن؟ مەبۆ ببەرۆش پەرواش جە کێشەن؟
سەد ڕەحمەت لە ڕۆح ساف بێ عەیبت وە باقی ئەوساف نە پەردەی غەیبت
چ وەسوەسەی خۆف ئیمان وێشەن بەو دڵە قایم دەروێشەن
(کەیخەسرەو) (غەرقاب) عیسیان وێشەن نە گەرداب گێج بێ حەد ئەندێشەن
سەبارەت چۆنیەی مردنی خەلیفە کەیخەسرەو، ڕۆژێک خەلیفە ئەیەوێ بە سەر ڕووباری لێڵە تێبپەڕێت و بەرەو ئەو دێوی بچێتم، یەک دوو داری پردەکە ئەشکێت، خەلیفە ئەکەوێتە خوار و ئاو دەیبات و ئەکەوێتە ناوی ڕووباری سیروان. دوای ئەمە کە هەواڵ ئەدەنەوە خەڵکی سێ هۆزی ئیمامی، تاوگۆزی و نەوڕۆڵی بە شوێن تەرمی خەڵیفە ئەڕۆن تا بیدۆزنەوە. دوای دوو ڕۆژ گەڕیان کە نایدۆزنەوە، خزمێکی مەولەوی کە لەم ڕووداوە ئاگا دەبێتەوە، ئەڵێت بە شوێنم کەون تا بە گێژی (وڵوەر) دەگێن و لەوێ ئەیدۆزنەوە. دوای ماوەیێک کە لە خزمەکەی مەولەوی ئەپرسن کە چۆن زانیوتە تەرمی خەلیفە لەو گۆمەدایە، وەڵام دەداتە: سێ ساڵ ئەم ڕۆژە، خەلیفە خۆی لە نامەیێکدا بۆ مەولەوی نووسیوەتی:
(لێڵە) وەهەر حاڵ، (سیروان) نادا پەی هاوار وە ماڵم وەی وە یانەی وەی
من نە گەردەلوول گێجی (وڵوەر)دا دوو دەست حەسرەت مدوو وە سەردا