=KTML_Bold=ئەشکەوتی قوڕەقەڵا=KTML_End=، کە گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ئاسیایە، کەوتووەتە دووری 87 ک. م لە باکووری ڕۆژاوای #کرماشان# (لەسەر ڕێی کرماشان-پاوە) و 25 کم دوورە لە شاری پاوەوە و 23 ک. م باکووری شاری #جوانڕۆ#، لە نزیک لادێی قوڕەقەڵا و بەشێکە لە شارۆچکەی ڕوانسەر، ئەم ئەشکەوتە لە دەرەی مەڕان واتە دەرەی ئەشکەوتانە جێیەکی زۆر ڕازاوە و پڕ لە دار و درەختە. یەکێکە لە نایابترین ئەشکەوتانی کسڵ(ئاهەک).
هەتا ئیستا نزیکەی 13کم ئەم ئەشکەوتە لە لایەن ئەشکەوتوانانەوە دەر کەوتووە و هێشتا نەگەیشتوونە کۆتایی ئەشکەوتەکە. ئەم ئەشکەوتە خاوەنی چەندین تەلارە لەوانە: تەلاری بووک (عەرووس)، تەلاری زینەخ (بەرزەخ)، کە لە تەلاری بووک نزیکەی 25 دانە لە ستالاکمیت و ستالاکتیتەکان بە شێوەی سەیوانی بەرەوخوار دەبینرێت کە شێوازێکی جوان دەنەخشێت. هەروەها ستالاکمیت و ستالاکتیتەکان بە شێوازی بابانوئێل، ئەمیر کەبیر، ماکێتی شاری پاوە، ماسی، بۆرجی پیزا، دڵ، کارگ، سەری شێر، فیل، تاڤ، کیسەڵ، ملی قاز، حەزرەتی مریەم و هتد دەرهاتوون. تەلاری بووک لە 1500 متری دەروازەی ئەشکەوتەکەیە. لە تەلاری بلوور بە بۆنەی لێدانی ئاو و ستالاکمیتەکان دەنگی سازێک وەک چەنگ و کەمانچە دەبیسترێت.
هەندێک پێیان وایە کە درێژەی ئەم ئەشکەوتە هەتا خاکی عێراق کێشراوە.
هەر وەها ئەم ئەشکەوتە پێشینەیێکی مێژویی زۆری هەیە، هەندێک شتی مێژویی لەم ئەشکەوتە دۆزراونەتەوە، لەوانە: کاسەی سەری ئینسان، سککە، هەندێ شتی سواڵەتی کە بە وێنەی ڕاوی پەلەوەر ڕازراوە …
تەنا گیاندرێک کە لەم ئەشکەوتە دەژیت جۆرێکی شەمشەمەکوێرەیە لە دەستە شەمشەمەکوێرەی گوێچکە مشکی.
=KTML_Bold=دۆزینەوە:=KTML_End=
ئەشکەوتی قوڕەقەڵا گەورەترین ئەشکەوتی ئاوییە لە ئاسیادا، ئەم ئەشکەوتە، وەکوو یەکێک لە جوانترین و بەنرخترین ئەشکەوتە ئاوییەکانی جیهان بە 65 میلیۆن ساڵ مێژوو و کۆنێتییەوە لە ماوەی ساڵەکانی 1976 تا 1977ی زایینی لە لایەن گرووپێک لە ئەشکەوتناسان و زیندەوەرناسانی ئینگلیزی و فەڕنسی کە لە هەوڵی دۆزینەوەی زیندەوەرە گواندارەکان وەک شەمشەمەکوێرەدا بوون، دۆزرایەوە. ئەم زیندەوەرناسانە 620 مەتر لە قووڵایی ئەشکەوتەکەیان بڕی و پێوایان و گەیشتنە خاڵ و شوێنێک کە ئاوەکە هاوئاست و ڕێکی بنمیچی ئەشکەوتەکە بوو و بە باوەڕی ئەمەی کە ئەم خاڵە، کۆتایی ئەشکەوتەکەیە، گەڕانەوە. بەڵام بە پێی دەربڕینی هەندێک لە بەرپرسە خۆماڵییەکان، خەڵکی ئاوایی و گوندنشینان ساڵگەلێک لەمەوپێش ئەم ئەشکەوتەیان بینیبووە و دەیان ناسی