=KTML_Bold=کێوی بێستوون=KTML_End= کە لە سەرچاوە ئیسلامی و عەڕەبییەکان دا بە ناوی بۆغستان یا بێەستون و دواتر بە بێستوون ناوی هاتووە، کەوتووەتە 39 کیلۆمێتری باکووری #کرماشان# و سەر ڕێگای کرماشان بۆ هەمەدان. ساڵانێکی لەمێژە کە وێنەبەردینەکان و نووسراوەکانی سەر ڕەوەزەکانی ئەم کێوە، سەرنجی ڕێبوار و گەشتیاران و هونەرمەند و گەڕۆڵ و مێژووناسان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ و نهێنی و ڕازەکانی مێژووی کۆنی وڵاتی ئێران و تەنانەت وڵاتانی دراوسێی لە سینگەبەردینەی خۆی دا حەشار داوە و لە فەوتان و نەمانی پاراستووە.
=KTML_Bold=مێژوو:=KTML_End=
ئەم کێوە مێژویی یە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1835 زایینی لە لایەن سێر هێنڕی ڕاوۆلینسێن لە باری مێژوویی و خەت ناسی، تاوتۆی کرا. ئەم شوێنەوارناسە کۆپییەکی لە بەردەنووسی بێستوون هەلگڕتەوە و دوای 18 ساڵ هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر و دۆزینەوەی نهێنییەکانی خەتی بزماری، توانی ئەم بەردەنووسە کە بە خەتی بزماری نووسرابوو، بخوێنێتەوە و دەرگای خوێندنەوەی خەتی بزماری، واتا خەتی پارسی باستانی بۆ کۆنینەناسان و خەت ناسان کردەوە و ئەم ڕووداوە بوو بە سەرەتایەک بۆ دەرهێنانی مێژووی ڕاستەقینەی ئێرانی کۆن لە نێو بەردەنووسەکان و نووسراوەکانی مێژوویی ئێران دا. ئەم شوێنەوارناسە بە دۆزینەوەی نهێنییەکانی خەتی بزماری کە نزیک بە دوو هەزار ساڵ بوو هیچ کەسێک نەیتوانیبوو ڕێی پێ ببا، گەورەترین خزمەتی بە مێژووی کۆنی ئێران کرد. هەڵبەت پێش تر و لە ساڵی 1802 زایینی، لێکۆڵەرێکی ئاڵمانی بە ناوی گیئۆڕگ گڕوتێفێند لە سەر نهێنییەکانی ئەم خەتە کاری کردبوو و بە چەند ئەنجامێکی باشی زمانەوانی گەیشتبوو.
ئەو شوێنەوارناس و خەتناس و گەڕۆڵانەی کە تا ئێستا کێوی بێستونیان لە نزیکەوە بینیوە و لە باری مێژوویی و هونەرییەوە تاوتوێیان کردووە بریتین لە: ژاک دۆمۆڕگان (1896ز)، دوکتۆر جەکسۆن (1903ز)، دوکتۆر کینگ و دوکتۆر تامپسۆن (1907ز)، زارە و ئێرنێست هێرتسفێڵد (1910ز)، کونیک(1938ز)، جۆرج کامێڕۆن (1943ز) و (1950ز)، کارڵتۆن کۆن (1949ز)، کۆنت (1959ز)، هاماتا (1966ز)، تڕۆمپێڵ مان (1967ز)، واڵتێر هینس (1968ز)، فیلیپس (1972ز)، لۆشای (1344 هەتاوی) و (1347ه) و (1353ه)، وۆڵفرام کلایس (1970ز)، مێهدی ڕەهبەر (1356ه) و (1357ه).
=KTML_Bold=نەخش و نیگارەکانی بێستوون:=KTML_End=
نەخش و نیگارەکانی ئەم کێوە لە باری مێژووی یەوە بە چەند دەستە دابەش دەکرێن:
وێنەبەردینەی زۆپی داریوشی هێخامەنێشی و نۆ کەس لە یاغییەکانی ئێمپراتوری.
بەردەنووسی داریوشی هەخامەنشی.
پەیکەرەی هێرکول.
وێنەبەردینەی زۆپی گودەرزی دووەمی ئەشکانی.
وێنەبەردینەی مێهردادی دووەمی ئەشکانی.
وێنەبەردینەی بلاشی ئەشکانی.