پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,906
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ساڵی خوێندنی 1997-1998،خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵی خوێندنی 1997-1998،خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار

ساڵی خوێندنی 1997-1998،خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار
#سەباح عەلی جاف#
لەژيانی هەر يەکێک لەئێمەی تاکی کوردا، قۆناغی خوێندکاری و خوێندن بەشێکی باش لەيادەوەرييەکانمانی داگير کردووە و ڕەنگە بۆ هەر يەکێک لەئێمە چيرۆکێکی جياواز بێت، بەکورتی هەندێک هەڵوێستە لەسەر ئه و قوناغە دەکەم، بەهيوام سودی هەبێت و بێ هەڵە بيرم کەوتبێتەوە.
لەساڵی خوێندنی 1997-1998، من لەگەڵ قوتابيە هاوپۆلەکانم گەيشتينە پۆلی سێيەمی ناوەندی (نۆيەمی بنەڕەتی ئێستا) لە قوتابخانەی دواناوەندی سيروانی تێکەڵ لەگەڕەکی #کەلار#ی کۆن لە شاری کەلار، دۆخی سياسی و ئابوری ئه و دەمە بەڕاستی زۆر ناخۆش و دژوار بوو بەشێوەيەک لەرووی ئابورييەوە کوردستان وەک بەشێک لەعێراق لەژێر ئابڵوقەی ئابوريدا گوزەری دەکرد، لەرووی سياسی و ئەمنيەوە دۆخە ناسەقامگير ئەويش به و پێيەی کوردستان لەژێر مەترسی حوکمەتی بەعسدا دەژيا، کەلار به و پييەی خەتی تەماس بوو لەگەڵ سنوری عێراق دۆخەکەی زياتر مەترسی دار تر بوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383578/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=ساڵی خوێندنی 1997-1998، خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383578/0001.JPG=KTML_Photo_End=
ئێمەی قوتابی دەتوانم بێژم زۆرينەمان لەرووی ئابوريەوە گوزەرامان خراپ و لەژێر هێڵی هەژارييەوە بووين، ئەمەيش بەراستی کاريگەری لەسەر ژيانمان بەگشتی هەبوو بۆ نمونە خەرجی ڕۆژانە پێم وابێت زۆرينەی قوتابيان نەيانبوو، لەرووی پێداويستی و خۆراکەوە زۆرينە دۆخێکی کولەمەرکی دەژياين، لەکاتی پشوی هاوينان و تەنانەت کاتی دەواميش قوتابيان کارمان دەکرد ئەويش هەم بۆ هاوکاری ماڵەوەمان، هەم بۆ ئەوەی بۆکاتی دەوامی خوێندن بەشێک لەپێداويستيەکانی قوتابخانە لە قرتاسيە و جلوبەرگێکی هاکازای دەستەبەر بکەين، ئه و دەمانە وەک ووتمان دۆخی ئابوری خراپ بوو قوتابيان دەفتەری ساڵی پێشومان دووبارە بەکاردەهێنايەوە واتا بە خەتکوژێنە (مساحە) ئەوانەی پێشومان دەسڕيەوە، زۆرينەمان شەرواڵی کوردی و بلوزێکی بەکارهاتوی دووبارەمان لەبەر بوو، بەدوو يان سێ قوتابی يەک کتێبی مەنهەجمان هەبوو، زۆرێک لەمامۆستای وانەکان زوو زوو دەگۆڕان.
سەبارەت بەبينای قوتابخانە بەراستی ئه و بينايەی ئێمە تێيدا دەمانخوێند بەزمی زۆر بوو، بينای قوتابخانەکە بينای قوتابخانەی شەهيد مەلا ئەحمەدی ئێستا بوو لەگەڕەکی کەلاری کۆن، بەڵام سەرەوەی بيناکە بە چينکۆ گيرا بوو لای زۆرينەی خەڵکی بە (مەکتەبە چينکۆکە) ناسراوە، لەکاتی باران دەنگی باران و لەوەرزی گەرمايش وەرە لەژێر چينۆکدا بخوێنی !، لەهەمووی خۆشتر منداڵی گەڕەک هەر بۆ خۆشی و بۆ ئارەزوو بەرديان فڕێ دەدايە سەری، جا يەک و دوو بەرد نەبوو جاری وا هەبوو ڕەتڵێک بەرديان دەکردە سەر مەکتەبەکە، تا دەنگی ئه و بەردانە تەواو دەبوو خوێندن دەوەستا، لەولايشەوە بەڕێز بەڕيوەبەری دواناوەنديەکە (مامۆستا حسێن کەلاری) دەيکردە هەراو ووريا ئەدەی بزانه ئه و منداڵە لاسارە کێيە...=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383578/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ساڵی خوێندنی 1997-1998، خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383578/0002.JPG=KTML_Photo_End=
بەڕاستی ئه و دەمانەی خوێندن سەرباری بارگرانی ئابوری و مەترسيە ئەمنيەکان، بەڵام خودی قوتابی و مامۆستايان و کەس و کارمان وورەمان بەرز بوو، خاوەن ئيرادە و ڕێز و خۆشەويستی و دۆستايەتی بووين، بەرپرسيارێتی و ڕێز و خۆشەويستی پەيوەنديەکانی گرێدەدا، لەم دۆخە ناهۆمارەدا بەندە لەگەڵ نزيکەی پەنجا(50) قوتابی لەيەک پۆلی مام ناوەندا توانيمان درێژە بە خوێندنی يۆلی سێيەمی ناوەندەی بدەين کە ئه و دەم بەکالۆريا بوو، وانەکەکان گران و زۆر بۆ نمونە لەوانەی بيرکاری دەبوو زياتر لە 21 سەلمينراو لەبەر بکەی، لە پەروەردەی ئاين چەندين ئايەتی دوور و درێژ، لەجوگرافيا و مێژوو بابەتی زۆر و وورد و چڕ کە پرسيارەکان هەمە جۆر بوو، هەموو جۆرە پرسيارێک هەبوو وەک (گۆتاری ,بۆشای، هۆ، پێناسە...) تەنها هەڵبژاردن نەدەهاتەوە، لەزمانی عەرەبی جاری وا هەبوو يەک لاپەڕە وەڵامت دەنوسی لەخوارەوەی پرسيارەکە نوسرابوو (درجتان).
وەک ووتم پۆلی سێيەمی ناوەندی بەشێوازی بەکالۆريا دەتوانی بچيتە قۆناغی ئامادەی (چوارەمی گشتی)، دوای ئەوەی بۆ ماوەيەکی قوتابی خۆی ماندوو دەکرد، ئێمەی کوڕان سەرمان تراش دەکرد (سفر) و لە قوتابخانەيەکی تر ناوت دەهاتەوە، ئێمەی قوتابيانی پۆلی سێيەمی ناوەندەی لە دوا- سيروان لە قوتابخانەی پەژار لەگەڕەکی سەرکەوتن (حەمەی کەريم) ناومان گەڕيەوە، لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە بە پێ (بەبێ ئۆتۆمبيل) لەکاتژمێر حەوت و نيوی بەيانی بەڕێ دەکەوتين دەچوين بۆ هۆڵی تاقی کردنەوە (ئيمتحانی بەکەلۆری)، لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە قوتابخانەی پەژار لە گەڕەکی حەمەی کەريمەوە ديار بوو واتا هيچ ماڵ و خانويەک له و نێوەدا کە ئێستا چەندين گەڕەکە لەشەهيدان هيچ نەبوو، ڕێگەيەکی گڵ هەبوو لەکەلاری کۆنەوە دەچووە حەمەی کەريم.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383578/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=ساڵی خوێندنی 1997-1998، خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383578/0003.JPG=KTML_Photo_End=
من لەگەڵ هاوڕێکانم و قوتابيانی قوتابخانەيەکی تر لە بينای قوتابخانەی پەژار تاقی کردنەوەمان کرد، من بە ژمارەی تاقی کردنەوە (10733) بەشداری ئەزمونە گشتيەکانی ئه و دەمەم کرد بۆ قۆناغی ناوەندی، بەڕێوەبەری هۆڵيش کە لای قوتابی ئه و دەمانە وەک سەرۆک کۆمار وابوو، بەڕێز مامۆستا تابان بوو، ڕۆژانە پێم وابێت کاتژمێر هەشت و نيو يان نۆ تاقی کردنەوەکان دەستی پێ دەکرد لە کەشێکی توندی نا پەروەردەيی ترسێنەردا، بۆ نمونە گەر قوتابی چارەکە سەعاتێک دوا بکەوتايە بێبەش دەبوو لە تاقی کردنەوە، هۆڵەکان توندوتۆڵ بوون لەلايەن چاودێرەکانەوە، ڕاستی خەش کردن زۆر کەم بوو چونکە ئەوەی خەشی (قۆپيە) بکردايە لە هەموو وانەکان بەدەرنەچوو ئەژمار دەکرا، ئێمەی قوتابی بەڕێز مامۆستا حسێن کەلاری بەڕێوبەرمان بوو، ڕاستی زۆر ڕێنمای دەکردين و زۆر جاريش بە توندی ڕێنمايەکانی پێ دەوتين، بۆ نمونە قوتابی دەبوو هەموو پێداويستيەکانی پێ بێت، سوپاس بۆ خوا من توانيم له و دۆخە ناهەموارەدا بە سەرکەوتونە قوناغەکە تێپەڕێنم، من بۆ خۆم تاقی کردنەوەی وانەی زمانی عەرەبيم خستە خولی دووەم و بە سەرکەوتونە دەرچووم، بۆ ئەوەيش کە قوتابی دەبوو ڕێگەپێدانی يان مۆڵەتی نەخۆشخانەی پێ بێت بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدەن ئه و تاقی کردنەوەيە بکات.
لەپاش ئەوەی ئەنجامەکان گەڕايەوە دەبوو قوتابی چوار هەڵبژاردن بکات بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغی ئامادەی ئەويش پێی دەوترا (ئينسيابيە)، مامۆستا حوسێن کەلاری ڕۆژێک هات ووتی ئه و فۆرمە هاتووهلە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی #کەرکووک# – ئه و دەمە لەشاری دەربەنديخان بوو، دەبێت پڕی بکەنەوە بەڵام ئامان نەيدڕن و پيسی مەکەن چونکە فۆرمەکان سنوردارن، بەڵام ئەوەی من سەرباری ئەوەی کە لەجێگەيەکی باش هەڵمگرت بەڵام ئەوەی من لەچەند لايەکەوە دڕا بوو، ڕاستی لەترسی مامۆستا حوسێن خۆم نەمبردەوە و لەڕێگەی دايکمەوە بردمەوە بۆ قوتابخانە، هەڵبژاردنەکانيش لە باشترينەوە بۆ خوارەوە پڕت دەکردەوە بە گوێرەی ئارەزوومەندی، زۆرينە لەگەڵ ئەوە بوون کە بچنە پۆلی چوارەمی گشتی بەڵام ئامادەی پيشەی خواستی لەسەر کەم بوو بەڵام زۆرێک بەهۆی کەمی نمرەوە دەچونە ئه و قوناغە، بەڵام من توانيم بچمە يۆلی چوارەمی ئامادەی، لێرەوە دەکرێت سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم هاوکار بوون بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بەتايبەت مامۆستا و کەس و کار و هاوڕێ باشەکان، ئه و مامۆستايانەی کە لەسێيەمی ناوەندی لە دواناوەندی سيروان وانەيان پێ ووتومەتەوە ئەم مامۆستا بەڕيزانە بوون :
1 – پەروەردەی ئيسلامی – مامۆستا مستەفا عەزيز
2 – زمانی کوردی – هەردوو مامۆستايان حسێن کەلاری، مستەفا عەزيز
3 – زمانی عەرەبی – مامۆستايان حەکيم، حەمەی شێخ
4 – زمانی ئينگليزی – مامۆستا دڵشاد نەريمان
5 – بيرکاری – مامۆستا يونس
6 – زيندەوەرزانی – مامۆستا جەلال مولک
7- فيزيا – مامۆستا کۆکش سديق
8 – کيميا – مامۆستا جەلال مولک
9 – جوگرافيا – مامۆستا بورهان
10- مێژوو – مامۆستا عەلی گردەگۆزينەی
11 – نيشتيمانی – وەڵا بيرم نەماوە
هيوادارم سەرم نەيشاندبن و هەندێک زانياريم پێ دابن، دووبارە سڵاو ڕێز بۆ مامۆستايان و بۆ ئێوەی خوێنەری ئەم چەند دێڕە.
ئەم بابەتە 3,728 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-05-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 01-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,728 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.163 KB 01-05-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,906
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!