پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 517,070
وێنە 105,423
پەرتوک PDF 19,104
فایلێن پەیوەندیدار 96,012
ڤیدیۆ 1,285
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
07-06-2020
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: رێکەوت و رووداو | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
2 دەنگ 3
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

07-06-2020

07-06-2020
$باکووری کوردستان$
- بە فەرمانی داواکاری گشتیی کۆماری لە #ئامەد# ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی بەڕێوەچوو و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ئەشرەف مامەد ئۆغڵو ئەندامی ئەنجومەنی #هەدەپە#، ڕەمەزان دەنگیز ئەندامی ئەنجوومەنی دەبەپە، سوزان ئیشبیلەن ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، حەسەن کالە بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە و حەسەن خەیری ئەرۆگلو سەرۆکی لقی ژمارە یەکی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی پێشڕەو و شۆڕشگێڕ (دیسک - DÎSK) دەستگیرکران. هەروەها هەڵیشیانکوتایە سەر ماڵی گوڵستان نازلەر ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا و سەرباری ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ماڵ نەبوو دەستگیر نەکرا.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵێکی #کۆڵبەر#نیوز، ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران، لە سنووری 'دیناران' لە ناوچەی 'ئالان'ی #سەردەشت# لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێوەیەکی ڕاستەو خۆ تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە. بەپێی هەواڵەکە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، چوار کۆڵبەری خەڵکی گوندی 'بێژوی'، بە ناوەکانی؛ هاوبیر ئیبراهیمی، عوسمان ساڵحی، ئەرسەلان عەبدوڵاهی و ئیبراهیم ڕەسوڵی بەسەختی برینداربوون.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383587/0029.JPG=KTML_ImageCaption_Title=برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت=KTML_ImageCaption_End=
- #زەینەب جەلالیان# زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی قەرچەکی وەرامین لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە، تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووە و وەزارەتی ئیتڵاعاتیش ڕێگرە لەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.[5]
- ژنە چالاکێکی بواری ژنان بە ناوی #هاجەر سەعیدی# خەڵکی شاری سنە، لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی سنە، بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.[7]
- سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی #سنە# ئاماژەی بەوەکرد، لە 166 گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە 122 کەسیان کە دەکاتە 73% تەمەنیان سەروو 60 ساڵ بووە، 19 کەس ژێر پێنج ساڵ، 12 کەس لەنێوان 5 بۆ دەساڵ و 20 کەسیش تەمەنی لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵ بووە.[2]
- زانکۆی پزیشکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای کردووە، لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا 10 کەس بە کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و، 664 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەمشێوەیەش ژمارەی گیانلەدەستان بە کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە 798 کەس.[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حەیدەر عەلیاری تەمەن 30 ساڵ، لە بەرزاییەکانی پشت گوندی سارداو سەر بە شاری #بانە#، بەهۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام بوو.[7]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی شاری #بۆکان# هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “جەعفەر ئەوسافی” تەمەن 30 ساڵ و بە تاوانی “ئەنجام دانی پرسیاری عەقیدەتی” ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە، “جەعفەر ئەوسافی” دوای دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.[8]
- ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری شاری #شنۆ#، کرانە ئامانجی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، 20سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچوون. ئەو 20 سەر ئەسپە، هی کاسبکارانی ناوچەی #سەڵماس# بوون.[7]
$باشووری کوردستان$
- 5 کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە #سلێمانی# گیانیان لەدەستدا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) (بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- مەڵبەندی 12ی #چەمچەماڵ#ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، #فوئاد حەمەخان#، کارگێڕی مەڵبەندەکە ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- تۆپخانەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی #پەکەکە#یان لە سنووری شارەدێی #سیدەکان# تۆپباران کرد و بەوهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383587/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهۆی تۆپبارانی تورکیا ئاگر لە دەڤەری برادۆست کەوتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهۆی تۆپبارانی تورکیا ئاگر لە دەڤەری برادۆست کەوتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی #پێنجوێن# پێشنیاز دەکات دووبارە دروازەی سنووریی #باشماخ# بۆ ماوەی هەفتەیەک دابخرێتەوە، چونکە لەو بڕوایەدایە 50% هۆکاری بڵاوبوونەوەی گەڕی دوومی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەت لە پێنجوێن و سلێمانی پەیوەندیی بە دەروازەی باشماخەوە هەیە.[2]
- تەندروستی جیهانی ڕەتیدەکاتەوە بەهۆی ژمارەی توشبوانی کۆرۆناوە شارۆچکەی پێنجوێنیان خستبێتە بازنەی سورەوە و ڕاشیدەگەیەنێت: ئەوە کاری وەزارەتی تەندروستی و تەندروستی سلێمانییەوە بڕیار بدەن و تەنها لە پێنجوێنیش نیە، بەڵکو لەهەموو شار و شارۆچکەکان بڵاوبوەتەوە و خەڵکێکی زۆر توشبووە.[3]
- بەشێک لەکێلی گۆڕستانی شەهیدانی کیمیابارانی #هەڵەبجە#، کە بە ڕەمزی شەیدانی کیمیاباران دەناسرێن، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەشکێنرێن، ئەوەش کەسوکاریی شەهیدانی نیگەرانکردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نەتوانراوە وەک پێویست مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕەمزانەدا بکرێت و ڕێزیان لێبگیرێت، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی شارەکەش دەڵێت: ڕێوشوێن دژی ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە ئەو کارەدەکەن.[5]
- نزیکەی 25 هەزار خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەشداری تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی تاقیکردنەوەکان دەکەن و تاقیکردنەوەش تەنیا له و وانانە دەبێت کە لە وەرزی یەکەم لێی کەوتوون.[3]
- ئەمڕۆ هاووڵاتیانی گوندی ئیسڵاح لە #جەلەولا# خۆپیاندانیان ئەنجامداوه و داوادەکەن کە پێشمەرگە بەگەڕێتەوە ناوچەکانیان تا زیاتر پارێزراوبن. هەروەها داواش دەکەن کە هێزێکی بەرگری لە گەنجەکانیان دروستبکرێت تا ڕێگە نەدەن تیرۆرستان بەمشێوەیەی ئێستا زیانیان پێ بگەیەنێت.[3]
- لە ڕووداوێکی تەقەکردن، لە شارەدێی #دارەتوو#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#، کارمەندێکی فەرمانگەی یاسایی پۆلیسی هەرێم بەناوی سەرهەنگ عوسمان، کوژرا. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئه و کارمەندەی پۆلیس، ناوی سەرهەنگ عوسمان بووە، شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی تەقەکردن کوژراوە، بەڵام ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکە نەبووە.[4]
- شۆفێرانی بارهەڵگری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی #حاجی ئۆمەران# بەهۆی درێژیی نۆرە و بەرزیی نرخەکان مانیان لە کارەکانیان گرت و نەچوونە سەر کار و بەو هۆیەشەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە دەروازەکەدا پەکی کەوت.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی گروپی سوڵتان مورادی سەربە تورکیا ڕۆژی 23ی مانگی ئایاری ڕابردوو کچێکی کوردیان بەناوی #مەلەک نەبی خەلیل جومعە# تەمەن 16 ساڵان لە گوندی دەروێشی سەربە ناوچەی شەرای #عەفرین# ڕفاندبوو، ئەمڕۆ تەرمی مەلەک بەمردووی لەسەر ڕێگەی عەزاز دۆزرایەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383587/0020.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەلەک نەبی خەلیل جومعە لەلایەن چەتەکانی تورکەوە تیرۆرکرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەلەک نەبی خەلیل جومعە لەلایەن چەتەکانی تورکەوە تیرۆرکرا=KTML_ImageCaption_End=
- هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (#قەسەدە#) لەدژی شانەکانی #داعش# لە دێرەزۆر و #حەسەکە# دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو و 4 ڕۆژە بەردەوامە. سەرچاوەکانی ناو قەسەدە ڕایانگەیاند، لە سەرەتای ئۆپەڕاسیۆنەکەدا و تا ئێستا زیاتر لە 50 چەتەی داعش دەستگیرکراون.[5]
- دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی لە باشوری ڕۆژئاوای ناوچەی تل تەمر لە سەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4 ماڵی هاوڵاتیانیان لە گوندی لەیلان سووتاند.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە گەڕەکی هێلکۆ لە شاری #قامیشلۆ#، کەسێک هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدا و خۆی تەقاندەوە، بەڵام لە ئەنجامدا تەنها خۆکوژەکە خۆی تێیا چوو و زیانێکی مادی گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا وەزارەتی تەندروستی 33 حاڵەتی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاند کە لە شوێنە جیاجیاکانی عێڕاق تۆمارکرابون بەمەش ژمارەی گیان لەدەسدان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە لە عیڕاق گەیشتە 318 کەس.[5]
- حکومەتی عێڕاق بڕیاریدا بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرانسەری عێراق بەردەوام بێت.[5]
- کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا پاکێچێکی تری هاوکاری ڕەوانە بکات. سەرچاوەکان لە بروکسلەوە ڕایانگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ئەمجارە 485 ملیۆن یۆرۆ بۆ تەندروستی سوریەکانی تورکیا دەنێرێت.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 74,574 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 07-06-2020
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 07-06-2020
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 07-06-2020
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 07-06-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 07-06-2020
[7] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 07-06-2020
[8] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پەیام - 09-06-2020
فایلێن پەیوەندیدار: 45
بابەتێن پەیوەستکری: 41
بەلگەنامە
جهـ
شەهیدان
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: ئامەد
باژێر و باژارۆک: سیدەکان
باژێر و باژارۆک: پێنجوێن
باژێر و باژارۆک: ئەفرین
باژێر و باژارۆک: شنۆ
باژێر و باژارۆک: سەردەشت
باژێر و باژارۆک: بۆکان
باژێر و باژارۆک: چۆمان
باژێر و باژارۆک: هەڵەبجە
باژێر و باژارۆک: چەمچەماڵ
باژێر و باژارۆک: قامیشلۆ
باژێر و باژارۆک: خانەقین
باژێر و باژارۆک: سەڵماس
باژێر و باژارۆک: حەسەکە
باژێر و باژارۆک: سنە
باژێر و باژارۆک: هەولێر
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
باژێر و باژارۆک: ته‌لته‌مر
پارت / لایەن: ISIS
پارت / لایەن: پ. ک. ک.
وەڵات - هەرێم: بەلژیک
وەڵات - هەرێم: تورکیا
وەڵات - هەرێم: سووریا
وەڵات - هەرێم: ئێران
وەڵات - هەرێم: ئێڕاق
وەڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 01-05-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 07-06-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 09-06-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 74,574 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1172 KB 07-06-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کۆچەری
کورتەباس
کاروانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 517,070
وێنە 105,423
پەرتوک PDF 19,104
فایلێن پەیوەندیدار 96,012
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کۆچەری
کورتەباس
کاروانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!