رۆژهەڵاتی کوردستان
- هۆتێل، بازاڕ و سەرجەم شوێنە گشتییەکانی
بانەبانە لە ڕۆژی چوارشەممەوە 17-06-2020 دادەخرێن، ئەوەش وەک قایمقامی شارەکە دەڵێت، بەهۆی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنایە کە چاوەڕوانی هەفتەیەکی مەترسیدار دەکەن.
[1]
- هێزەکانی تورک لە سنورەکانی گوندی “قشقوڵ“ی
سەڵماسسەڵماس تەقەیان لە کاروانێکی
کۆڵبەرکۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەریک بە ناوی “ئورهان گوروەر” کوژراوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “سەعید گوروەر” بریندار بووە. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم 8 کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی تورکییە بوونەتە قوربانی کە 3 کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
[8](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
-
سوهەیلا حیجابسوهەیلا حیجاب، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری
کرماشانکرماشان، لە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین، لەهەمبەر دۆخی نالەباری خۆی و گوشار بۆ سەر بنەماڵەکەی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، مانی لە خواردن گرت.
[9]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 5 کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 68 کەس چاک بوونەتەوە و تا ئێستا 2655 کەس لەهەرێم تووشی کۆرۆنا بوون.
[6](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- تۆپخانەکانی
سوپای پاسدارانسوپای پاسدارانی ئێران گوندی ئاڵانەیان لە
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران بۆردوومانکرد. هەروەها تورکیاش بۆ یەکەمجار بە فڕۆکە هەمان ناوچەی بۆردوومان کرد.
[1]
سوپای پاسداران خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد
- شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری شارۆچکەی
کانی ماسێکانی ماسێی سەر بە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدیان بۆردوومانکرد، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.
[1]
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا و گیان لەدەستدان لە هەڵکشاندایە ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، لە ڕۆژە ناخۆشەکان نزیک دەبینەوە، داواش لە هاووڵاتییان دەکات پێویستە تاکپارێزی بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن.
[2]
- ئەمڕۆ ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی لیوای 61ی سەر بە هێزەکانی پێشمەرگە، لەسنوری شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە خۆپیشاندانیان کرد و بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکی نێوان ڕانیە –
سلێمانیسلێمانییان داخست. ئەو پێشمەرگانە ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە بەبێ ئاگاداریی خۆیان فەرمانی گواستنەوەیان بۆ سەر لیوای شەشی هێزی پیادە بۆ دەرچووە کە دەوامیان لە
کەرکوککەرکوکە، ئەوەش بۆ ئەوان بارگرانی دروست دەکات، داواشیانکرد فەرمانی گواستنەوەکەیان هەڵوەشێنرێتەوە.
[4]
ژمارەیەک پێشمەرگە خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگای ڕانیە - سلێمانییان داخست
- لە ئاکامی هێرشێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی
داعشداعش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی دو
خورماتووخورماتوو سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، سێ کەس کوژران و دووانی دیکەیش بریندار بوون.
[3]
- لە کەمپی گەویلان لە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک ئاگر لە خێوەتێکی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتەوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێکی گەنج گیانیان لەدەستدا.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەبەرامبەر نەبونی موچەو دواکەوتنی موچەکانیان پۆلیسی هاوتوچۆی ڕێکخستنی شەقامەکانی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- هێزی داگیرکەرانی تورک و چەتەکانی هەر دوو گوندی ئاریدا و خربەت بەگەری سەر بە
گرێ سپیگرێ سپیان تۆپباران کرد.
[7]
دەرەوەی کوردستان
-
ناتۆناتۆ داواکاریی تورکیا بۆ بە تیرۆرست ناساندنی
پەیەدەپەیەدە و
یەپەگەیەپەگە ڕەتدەکاتەوە.
[1]
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا کوژرانی حەوت گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستانی لە پارێزگای شرنەخ و سێرتی باکووری کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت چوار لە گەریلاکان بەرپرسن و پێشتر داواکراو بوون. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل
هەپەگەهەپەگە هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
-
هۆشیار عەبدوڵڵاهۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری کورد لەپەرلەمانی عێراق نامەیەکی بۆ عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری درایی عێراق ناردووەو تێدا داوای کردووە، بە پرۆژەیەکی نیشتمانی کۆکەرەوە سیستمی موچە لە عێراقدا یەکبخرێت و لەکاتی چوونی شاندی دانوستانی هەرێم بۆ بەغدا
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی عێراق گەڵاڵەی پرۆژەی یەکخستنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ عێراق بگرێتە ئەستۆ.
[3]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 2563 کەس له و وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و 115 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- بەهۆی بۆردومانەکان و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی باکوری عیراق، وەزارەتی دەرەوەی عیراق باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بانگهێشت دەکات.
[5]
-
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ی
ەکینەکانی پاراستنی گەلەکینەکانی پاراستنی گەل و
یەکینەکانی پاراستنی ژنانیەکینەکانی پاراستنی ژنان تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی مافی منداڵان و چەکدارکردنیان.
[2]
- بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، تەرمی مردووان بە کۆرۆنا لە بەردەم نەخۆشخانەی کندی بەغدا کەوتوون و لەناو ساردکەرەوەکان شوێن نەماوە هەڵیگرن.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)