تورک 2 ژنە سیاسەتمەداری کوردی لە ئامەد دەستگیرکرد
باکووری کوردستان
- ناشیدە تۆپراک هاوسەرۆک شارەوانیی
فارقینفارقین و رۆژدا بارش بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی رۆسا لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە لە
ئامەدئامەد دەستگیرکران.
[1]
باشووری کوردستان
- لە گوندی کاشانی شارەدێی دەرکاری سەر بە شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ شەڕ لەنێوان
پەکەکەپەکەکە و سوپای تورک روویدا و فڕۆکەکانی تورکیاش گوندی شەرانش بۆردوومان دەکەن.
[5]
- شەوی رابردوو، پارتی هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە رەوانەی ناوچەی
شیلادزێشیلادزێ و
بامەڕنیبامەڕنی کرد و لە نزیک بارەگاکانی تورک جێگیری کردن.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

پارتی هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە رەوانەی شیلادزێ و بامەڕنێ کرد
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و بەگویرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 311 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 13 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[2](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای ئەمرۆ 26ی حوزەیرانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە لە شاری کەرکوک 61 تووشبووی نوێ بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەبەرامبەردا 35 کەس ئەمرۆ لەو شارە چاکبوونەتەوە، هەروەها 8 حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو پەتایەوە تۆمارکراون.
[1]
- جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان رایگەیاند، لە
باشماخباشماخ و
پەروێزخانپەروێزخان گەندەڵییەکی لە رادەبەدەر هەیە و چەند کەسێکی ئه و بەر دەستیان بەسەر کۆمپانیاکاندا گرتووە و لە چەند کاتژمێرێکدا 25 تا 30 ملیۆن دۆلار داهات هەبووە، بەڵام له و داهاتە لەسەدا چوار تا 10ی دەدرێتەوە حکومەت. پەرلەمانتارێکیش رایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە خاڵە سنوورییەکان روودەدات لە سەردەمی شەڕی ناوخۆدا وێنەی نەبووە و ئێستا خەڵکی سەربازی بوونەتە قاچاغچی.
[3]
- سەبارەت بە قسەکانی
ئاراس شێخ جەنگیئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردبو و وتبوی: ئەم حکومەتە بدەرە دەست چوار پیاوی عاقڵ لە بەغدا یان بەسرەوە لە بازاڕی دۆلارەکە باشتر بەڕێوەی دەبەن،
هێڤیدار ئەحمەدهێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت: ئەو دەیەوێت هەرێمی کوردستان وەک
کەرکوککەرکوک رادەستی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بکات.
[6]
-
هوشیار زێباریهوشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان نیگەرانیی خۆی بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکەی ئێستای سوپای تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان، بەتایبەتی لە سنووری زاخۆ، دەردەبڕێت. ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا لە سنووری زاخۆ پەرەسەندنێکی جیۆسیاسیی زۆر جیددییە و دەشڵێت، چڕیی هێرشەکەش جێگەی نیگەرانییە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ئەنجامی تۆپبارانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندی سکەری و بەربەری هەرێمی باب سووتان.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات، هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی هەرێم و عێراق بووەستێنن.
[4]
- سەرۆکایەتی کۆماری عیراق داوای راگرتنی ئه و پێشێلکاریانەی دەکات کە دەکرێتە سەر سەروەری نیشتمانی لە ئەنجامی کردە سەربازییەکانی تورکیاوە کە چەندین جارە ئاسمانی عێراق دەبەزێنێت.
[7](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- شەوی رابردوو، تەقینەوەیەکی بەهێز خۆرهەڵاتی تارانی هەژاند.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان