پەلاماری تیرۆریستانی #داعش# بۆ سەر ناوچەی مکێشیفەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین کە ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقی تیادا بوونە قوربانی، بە توندی ئیدانە دەکەین. ئەم پەلامارە و هێرشەکانی دیکەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناکی فروانبوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەکانی داعشە، هەروەها زەنگێکی دیکەی بەئاگاهێنانەوەی هەموو لایەکمانە و بەڵگەی قۆستنەوەی هەڵومەرجی نالەباری عێراقە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ دووبارە خۆڕێکخستەنەوە و ئەنجامدانی پەلاماری فراوانتر.
لە کاتێکدا سڵاو بۆ گیانی قوربانییان دەنێرین، هاوخەمی بۆ کەسوکاریان دەردەبڕین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتیشی دەکەینەوە کە ڕەوشەکە وا دەخوازێ هەرچی زووترە کێشە و ناکۆکییە نێوخۆییەکانی عێراق چارەسەر بکرێن و پێکەوە بەرەنگاری هەڕەشەی جددیی سەرهەڵدانەوە و تەشەنەسەندنی تیرۆر ببینەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
#02-05-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,152 جار هاتیە دیتن