نووسینی: #ئاسۆ حەسەن#
ئەم ڕۆمانە لە دووتوێی 180 لاپەڕە و بە ئەژماری 1000 دانە چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لە تاران چاپ کراوە و ئێستا لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان دەست دەکەوێت.
کاری دیزاینی جەوهەر فەتاحە، هەڵەچنی ساوێن ئاسۆ یە و لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان ژمارەی (825)ی ساڵی 2019ی پێدراوە.
ئەم ڕۆمانە باسی خۆشەویستی دەکات و لە 17 بەش پێکهاتووە و بەشەکان لێک گرێ دراون و ڕەوتی گێڕانەوەکە پێکەوە دەبەستن.
من تامەزرۆی خۆشەویستیم : کورتە ڕۆمانێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆمانسییە، باس لە ژیانی کچە پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات کە باوکی خۆی نەدیوە و نەیناسیوە و تەنانەت وێنەیەکیشی نەماوە، هەر بە قسەی ئەم و ئەو وێنەی لە مێشک و دەروونی خۆی نەخشاندووە و تامەزرۆی سۆز و خۆشەویستییەکەیەتی. بۆ قەرەبووی ئەو خۆشەویستییەش، لاوێکی خۆشدەوێ کة لە باوکی دەچێت.