Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  518,958
Bilder  106,395
PDF-Buch 19,240
verwandte Ordner 96,836
Video 1,376
Biografie
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritä...
Bibliothek
Konflikte mit der kurdische...
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen W...
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muh...
لاچین و دەنگی کوردانی یەریڤان
Suchen Sie mit einer prägnanten Schreibweise in unserer Suchmaschine, Sie werden bestimmt gute Ergebnisse erhalten!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لاچین و دەنگی کوردانی یەریڤان

لاچین و دەنگی کوردانی یەریڤان
نووسینی: #جوان عومەر ئەحمەد#
سەرەتا ویستم تەنیا لەسەر ڕادیۆی یەریڤان و کارمەندەکانی شتێک بنووسم، ، بەڵام خۆ نەدەکرا ئاماژە بە کوردانی کوردستانی سوور یان کوردانی ئەرمینیا و بەگشتی کوردانی یەکێتی سۆڤێتی ئەو دەم نەکەم. هەڵبەت ساخکردنەوە و نووسین لەسەر بابەتێکی وەها هەستیار نەک هەر بەکاری خۆمی نازانم بەڵکو ڕێگەنادەم بەخۆم لەسەر نووسینێک تەنیا یەک بست لەو خاکەی ناوی خاکی کوردستانە ببەخشمە وڵاتانی ئەو ناوچەیە یاخود بوونی کورد لەو ناوچەیە بە زادەی ئاوارەبوون و هەڵهاتن لەو جەنگە ترسناکەی تورکەکان دەرهەق بە نەتەوەی کوردیان کردووە بەگەرێنمەوە..
$کوردستانی سوور چی بەسەر هات؟$
ئەم هەرێمە لەساڵ 1923 دامەزاو تا ساڵی 1929 بەردەوامی هەبوو واتا تەنیا شەش ساڵ توانیان بەئارامی بەرێوەی بەرن هەرێمی لاچین بەرووسی کراسنێ کوردستان و بە ئەزەری قیزل کوردستان پێ دەگوترا (Krasniy Kurdistan; bi azerî: Qizil Kürdistan) پایتەخەتی کوردستانی سوور لاچین (Laçîn) بووە.
زمانی فەرمی زاراوەی کرمانجی (zaraveyê kurmancî) بەتیپی کیریلی (tîpên kîrîlî) نووسیویانە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383871/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شامیل ئێسگرۆڤ لەکاتی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی لە لاچین=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شامیل ئێسگرۆڤ لەکاتی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی لە لاچین=KTML_ImageCaption_End=
کوردستانی سوور پێکهاتبوو لەم ناوچانە:
کەرەکیشڵاک (قەرەقیشڵاغ)، کەلبەجار، کوباتلی (قوبادلی)، کوتورلی (قوتورلی)، کوردگاجی (کوردحاجی) و مورادخانلی.(Laçîn, Qûbadlî, Kelbajar) ئەم ناوچانەش خاکێکی دانەبراوی کوردەکان بووە و ئەو هەرێمە ئەتۆنۆمیان تیدا دامەزراند.
ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمەکە
ئاوایی کەرەکیشڵاک 07، 99% دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی کەلبەجار 08، 99% دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی قوتورلی 09، 99% دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی کوردحاجی 06، 99% دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی مورادخانلی 02، 98% دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی قوبادلی 09، 98% دانیشتوانی ئازەری بوون و 1% تریشی ئەرمەن بوون.!؟
$هەرێمی لاچین :$
دکتۆر #جەبار قادر# لە توێژنەوەکەی خۆیدا دەڵیت : بەهۆی ئەوەی لە کوردستانی سووردا هیچ باڵەخانەیەکی گونجاو نەبوو بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری دەوڵەت، بۆیە ناوەندی هەموو دام و دەزگا فەرمییەکانی هەرێمەکە لە شاری (شوشێ) ی ئازربایجان بووە. ئەوەی هەر ئەو دەمە مایەی پرسیاری لای زۆر کەس دروستکردبوو لکاندنی ناوچەی قوبادلی بوو بە هەرێمی کوردستانەوە، چونکە 98، 9% دانیشتوانی ئازەری بوون و 1% تریشی ئەرمەن بوون، واتا هیچ کوردی لێ نەدەژیا. یەکەکانی دیکەی هەرێمەکە ڕێژەی کورد تیاندا نزیکی سەد دەر سەد بوو، ، هەروەها دەڵیت: بە بۆچوونی توێژەری ئەرمەنی داڤید بابایان ئەمە بۆ ئەوە کرا ڕێژەی کورد لە کوردستانی سور لە 100% کەم بکرێتەوە بۆ 73% دانیشتوان. قەوارەیەکی سیاسی لە سەر خاکی ئازربایجان کە سەد دەر سەدی دانیشتوانی کورد بن مایەی نیگەرانی بوو بۆ کاربەدەستانی وڵات.
$هۆکاری بە ئۆتۆنۆمیکردنی هەرێمی لاچین!$
وەکیل مستەفا لە وتاری بۆچی لینین وگۆرباچۆڤ ویستیان کوردستانی سوور لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا دابمەزرێنن؟ کەلەلایەن سوارە شاکەلی وەرگیڕانی بۆ کراوە هۆکارەکەی دەگەرێنێتەوە بۆ قەیسەرەکانی ڕووسیا و چەتە (دەشناک)ەکانی ئەرمێنیا و دەڵیت :
لە ئەنجامی جەنگەکاندا، جەنگی سەد ساڵەی قەوقاز، جەنگی ڕووس و تورکەکان، جەنگی ڕووس و ئێران. لە سەر ئه و خاکەی کە کوردەکانی بەر لە هەشت هەزار سال لەسەر دەژیان، لە ئەکامی ئەم جەنگانەدا ملیونێک ئەرمەنی، یۆنانی و ئاشوری و یەزیدی و تورکی و ئێرانی لە تورکیا و ئێرانەوە گوزرانەوە بۆ ئەم ناوچەیە و نیشتەجێ کران.
ئەمەش لەسەر بیرۆکەی قەیسەری ڕووس نیکۆلای یەکەم و قەیسەرەکانی تریش کە بەدوای ئەودا هاتنەسەر حوکم تا دەگاته نیکۆلای دووەم درێژەی هەبوو. ئەم ڕاگوازراوانە کە بوونە نیشتەجێی ئەم ناوچانە، تەنها ئەرکیان پاراستنی هێزەکانی پشتوانی سوپای ڕووسی نەبوو بەرامبەر کوردە موسوڵمانەکان، کە بەرهەڵستی ڕووسە داگیرکەرەکانیان دەکرد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەڵکو لەسەریان بوو هەموو خواردن و ئالیکی سوپای ڕووسیا ئامادەبکەن، سەرباری ئەمانەش دەبوو وەک کرێکار کار بکەن لە ناوچەی دەر هێنانی نەوتی باکۆ و شیرڤان (بەدوورو درێژی لەسەر ئەمە نوسراوە لە کتێبەکەی مینۆرسکی-دا بەناوی کورد).
لەم نێوەندەدا کریستیانەکان ناوچە شاخاویەکانیان بۆمایەوە کەدەکاتە ئەرمینیای ئێستا، کەرەباخ و زەنگە زورە. لەگەڵ بەردەوامی هێرشی بێ کۆتایی بۆسەر کوردەکان. ئەوانیش لەبەر خۆپاراستن له و هێرشانە ڕوویان لەچیاکان کرد، بەشێکی زۆریشیان سەدان هەزار کەس دەبوون ناوچەکەیان بەجێهێشت و ڕوویان لە ڕووسیا و ئاسیای ناوەڕاست و ئەوروپا کرد، کە ئێستاشی لەگەڵ بێت له و ناوچانە نیشتەجێن.
ئه و ئەرمەنانەی کەمانەوە بەهاوکاری ڕووسە کازاخەکان زیاتر خەریکی ڕاوڕوتکردن و دەسترێژکردنە سەر و بەرەنگار بوونەوەی موسوڵمانەکانی ناوچەکەبوون تا دەگاتە سنوری باکۆ.
ئەم ڕاوڕوت کردن و تاڵانکاریە زیاتر پەرەی سەند لەسەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانیدا بەتایبەت پارتی (دەشناک) کە پارتێکی شۆرشگیڕی ئەرمەنی بەهێز بوو، ئەمان بارودۆخی ئەوسەردەمەی بەلشەفیکەکانیان بۆ خۆیان قۆستەوه و حکومەتی دەشناکی ئەرمەنیان ڕاگەیاند کە پاتیەختەکەی شاری گویمری بوو.
هەر لەم ساڵەدا بە بیانووی پاراستنی موسوڵمانانەوه لەبەرامبەر دەستدرێژی ئەرمەنەکان، سوپای تورک هاتنەناو خواروی قەفقازەوە بۆ بە دامەزراوەکردنی تورکە ڕاگوازراوەکانی سەر خاکی کوردستان لە ناو خاکی تاڵیشی و لیزگین حکومەتێکی تورکیان بۆ دامەزراندن لەژیر دەسەڵاتی (موساڤاتدا) بۆموسوڵمانەکان.
هەرچەندە لەسەردەمی بونیادنانی سۆڤیەتدا ئەرمەنیا و ئازرباییجان و نیکچان سەر بەیەکێتی سۆڤیەت بوون بەڵام ئەم تاڵانکاروی وڕاو ڕووتکردنەی ئەرمەنەکان لەسەر دەستی دەشناک، نەک نەتوانرا کۆتایی پێبهێنرێت بەڵکو هەر دڕێژەی هەبوو بۆسەر شارو شارۆچکەکانی ئازربایجان.
لەساڵی 1923 لینین و لایەنگیرەکانی لەوانە کیرۆڤ ناچاربوون حکومەتی ئۆتۆنۆمی کوردستانی سور دابمەزرێنن کە دەکەوێتە نێوان ئەرمینیایو ئازرنایجانەوە. تەنها ئەم کارە توانی کۆتایی بەهێرشی ئەرمەنەکان بۆ سەر ئازەربایجان بێنێت.
فالدمیر لینن(Vladimir Lenin)=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383871/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نەخشەی کوردستانی سوور لەسەردەمی لینیندا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نەخشەی کوردستانی سوور لەسەردەمی لینیندا=KTML_ImageCaption_End=
لەسەرەتای 1920 دا نامەیەک بۆ نەریمانۆڤ (Nariman Karbalayi Najaf) دەنووسیت کە لەو سەردەمەدا نەریمانۆڤ وەزیری دەروەی ئازربایجانی بووە لە یەکێتی سۆڤێدا، داوای لێدەکات کە هەڵسێت بە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لە هەرێمی لاچین (Laçîn) لەنێوان ئەرمێنیا و ئازربایخان بە دامەزراندی ئەم هەرێمەش نێوانی هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازربایجان دووکەرت دەبێت بەم هۆکارەش تاڵانکاری (دەشناک)کەکان و هێرشەکانیان بۆ سەر ئازربایجان سنووردار دەکرێت و کۆتایی پێ دێت و نەریمانۆڤ لەرێکەوتی 07-07-1923 بە فەرمی هەرێمی ئۆتۆنۆمی لاچین دادەمەزرێنیت بەناوی (کوردستانی سوور) بە دوو ساڵ دوای دامەزراندنی کوردستانی سوور نەریمانۆڤ لەرێکەوتی 19-03-1925 لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383871/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=نەریمانۆڤ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نەریمانۆڤ=KTML_ImageCaption_End=
هەندێک لەهاوسۆزانی شیوعی و چەپەکان ئەمە بە بریارێکی دادپەروەرانەی دەخەمڵین و دەلێن هاورێ لینن هاوکارێکی بەهێزی کەمە نەتەوەکان بووە لە یەکێتی سۆڤیدا بە بڕیاری لینین دەبوو ئەو کەمە نەتەوانە کە لە لایەن نەتەوەکانی تری ناوچەکەوە گوشاریان دەخرایە سەر و دەچەوسێنرانەوە ببنە خاوەن
ئیرادەی خۆیان..هەربۆیە فەرمانیدا بۆ هەر کەمە نەتەوەیەک لە خاک و زێدی خۆیاندا ئۆتۆنۆمی وەربگرن بەردەوامی بەژیان بدەن، ، هاورێ لینن بەم شێوەیە کەمە نەتەوەکان لە زوڵم ستەمی نەتەوەکانی ناوچەکە دەپارێزیت. بەڵام لەتەواوی بەڵگەنامەکاندا ئەوە پشتراستکراوەتە جگە لە بڕیاریکی سیاسی و پەرژەوەندی سیاسی بە قوربانی کردنی نەتەوەی کورد هیچ پرەنسیپێکی شۆرشگیرانەی لەپشتەوە نەبووە. لەساڵی 1930 دەشناکەکانی ئەرمەنیا بەتەواوەتی لەناوبران و دەسەڵاتی توندی سۆڤیەت حوکمی گرتەدەست، کوردستانی سوور ئەرکی خۆی بەجێهێنا، کۆتای هێنا بە جەنگی نێوان ئەرمەن و ئازربایجانیەکان، بۆیە ئیدی کەس ئیشی پێان نەما، هەر لەبەر ئەمەش ستالین لەسەر داواکاری ئازربایجان و تورکیا و ئێران بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی سوور.
لەئەنجامی ئەم ماڵویرانیەدا نزیکەی دوو ملیوێن و سێ سەد هەزار کورد تیاچوون و دوو ملیوێن و نیو کوردی تریش خۆیان ناونوسکرد بە تورک. کە لە کۆتاییدا ڕەگەزنامەیان گۆڕا و لەگەڵ تێپەربوونی کاتدا بوون بە تورک، ئەوەی شایانی باسە لە کۆی نزیکەی پەنجا هۆزی جیاوازی کوردی لە قەفقازی خوارودا یەک کوردی تیدا نەمایەوە.
دووبارە هەوڵدان بۆ دامەزاندنەوەی کوردستانی سوور لەلایەن میخائیل گۆرباتشۆڤ لەباربردنی.
لەساڵی 1988 لە ئەنجامی دووبارە بونیادنانەوەدا (پێری سترۆیکە) کە کۆتایی بەلادانی کۆمۆنیستە دیکتاتۆرەکان هات. ئەرمەنە دانیشتوانەکانی کەرەباخ داوایانکرد کە جیاببنەوە ئۆتۆنۆمی یان خستنەسەر ئەرمەنیا، سەرەتا ئەمە بە خوێن ڕشتن دەستی پێکرد، کەرەباخ نەک هەر دەوردرابوو بە سوپای ئازربایجان بەڵکو دەوری گیرابوو بە سوپای سۆڤیتیش. لە ئازبایجانەوە 300 هەزار ئەرمەنی دەرکران و لە ئارمەنیاش نزیکەی 200 هەزار تورک دەرکران لەگەڵ 20 هەزار کوردی موسوڵماندا.
لەساڵی 1991 سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت گۆرباتشۆڤ گەشتە ئه و بڕوایەی کە کۆتایهێنان بە جەنگی ئەرمەنیا و ئازربایجان بە بێ پێکهێنانی کوردستانی سور کۆتایی نایات هەرچەندە لەو سەردەمەدا بە هەوڵەکانی (بابایڤ مامەد سولیمانیۆڤیچ) کە داوای لە تەواوی کوردانی ڕووسیا کردبوو خۆپیشاندان بکەن لە ساڵی 1990دا سێ خۆپیشاندای گەورەیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ئەنجام دا بە سەرۆکایەتی بابایف محەمەد سلۆ کاتێکیش (کەی جی بی KGB) هەست بەوە دەکات بارودۆخەکە خەریکە لەدەست دەر دەچێت.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383871/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بابایڤ مامەد سولیمانیۆڤیچ Babayêv Mamêd Sulêymanovîç=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بابایڤ مامەد سولیمانیۆڤیچ Babayêv Mamêd Sulêymanovîç=KTML_ImageCaption_End=
بابایڤ دەستبەسەر دەکەن و لە کاتی لێکۆڵنەوەدا لێ دەپرسن بۆچی داوای کورستانی سوور دەکەنەوە؟ لە وەڵامدا بابایڤ مامەد سولیمانیۆڤیچ دەڵیت: ئێمە هەڵبژاردەیەکی ترمان نیە جگە لە کوردستانی سوور، تا لەکوشتاری ئەرمنێاکان و سووتانی ماڵەکانمان ڕزگارمان بێت، ئێمە لەگەڵ دراوسێ ئەرمەنیێکانمان ماندووبووین، ئەوان پێمان دەڵێن ئێوە کێن؟ لە کوێوە هاتوون؟، ئێمەش دەمانەوێت بیسەلمێنین کە ئێمە کێین و ئەم خاکەش خاکی کوردانە، سەرۆکی پێشووی سۆڤیەتیش (لینین) ئەم هەرێمەی دامەزراندوە، دە بڵێن ئێوە بەرهەڵستکاریی لینین دەکەن؟ پاشان بڕیاریان دا لەگەڵ کۆمیتەی ناوەندیی حزب کۆببنەوە، ئەو کاتە (بری#ماکۆ#ف) بەرپرس کۆمیتەی حیزبی شوعی یەکێتی سۆڤێت دەبێت و کاتێک بریماکۆف دێتە ناو هۆڵەکەوەو بەدەنگی بەرز هاوار دەکات ئەی کوردەکان چیتان دەوێت؟ بابایڤ تورەدەبێت یەخەی بریماکۆڤ دەگریت و دەڵیت تۆ دووژمنی کوردیت و نامەوێت لەگەڵ تۆ دانیشت بکەم.
بۆیە لەمانگی ئایاری ساڵی 1991 گۆرباچۆڤ فەرمانی کرد بەسەرۆکی ئازربایجان موتالیبۆڤ کە لە ماوەی دومانگدا ئۆتۆنۆمی کوردستانی سوردابمەزرێنیتەوه.
بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی تورکیا دیمیریل، حەیدەر عەلیەڤ-ی بانگێشتی ئەنقەرەی کرد و سەد ملیۆن دۆلاری پێبەخشی، تاوەکو خۆی بۆ شەڕ ئامادە بکات و بتوانێت زۆرێک لە سەرکردەکانی سوپای ئەزربایجانی پێبکرێت کارێک بکات کە بتوانن کوردەکانی کوردستانی سور دەربکەن و شارەکان ڕادەستی ئەرمینیا بکەن بەبێ کورد، بەم کارەش نەهێڵن فەرمانەکەی گۆرباچۆڤ جێبەجێ بکرێت و بەم هەنگاوەش مەسەلەی کوردستانی سور لە ناو بابەت و هەواڵەکانی ڕۆژ بهێنریتە دەرەوه.
بەڵام زۆری پێنەچوو ئازبایجان شەڕێکی گەورەی دژ بە ئەرمینیا ڕاگەیاند کەتوانرا، قەڵای تشوشی و لاچین و کلبەجار بەبێ هیچ بەرگریەک بگرن. هەرلە مانگی هەشتی هەمان ساڵدا ئیمبراتۆریەتی سۆڤیەت کۆتایی پێهێنرا و گورباچۆڤیش لە پۆستەکەی لابرا، دیمریل لە هەموو لایەکیان ژیرتر دەرچوو.
حەیدەر عەلیێڤ نەک تەنها ڕزگاری بوو لەدامەزراندنی کوردستانی سور، بەڵکو پارەیەکی زۆریشی دەستکەوت کە بە هاوکاری نەخچکەڵانی و بەرەی گەل و تورکەکانی ئەرمەنیا بەبی هیچ بەرگریەکی سەرۆک و لە هەڵبژاردندا کورسی سەرۆکایەتی ئازرباینجانی زۆر بە ئاسانی بۆ چۆڵکرا و کوردستانی سوور ئەمجارەش بەپیلانی حکومەتی تورکیا لەناوبرا ئەم ململانێیە لە ساڵی 1988 هەتا 1993 بەردەوام بوو.
$ڕادیۆی یەریڤان و دامەزراندنی:$
لە مێژووی گەلاندا سەرەتای هەر شۆڕس و جوڵانەوەیەکی ڕامیاری لە ڕۆژنامەگەریەوە دەستی پێکردووە تا پەلیکێشاوە بۆ ڕادیۆ و تیڤی دەزگای ڕاگەیاندو میدیا سەبارەت بەگەلی کوردیش بەهەمان شێوە ڕۆژنامەگەری کوردی هاوشێوەی گەلانی ديکە بە ڕۆژنامەگەری چاپکراوە دەستیپێکردووە، تا گیشتۆتە ئەم ئاستەی ئەمێستا ئەوەی ئاشکرایە دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردستانی بەدرخانیەکانە لەساڵی 1898، پاشان لەنێوان سالەکانی 1923-1929 واتا دوای 25 ساڵ ڕۆژنامەگەری بیستراوی کوردی دەرکەوتووە ئەوکاتەی لەیەکێتی سۆڤیەتی پێشوو؛
یەکەم ڕادیۆی کوردی زمان لەقەفقاز دەستی بە پەخشکردووە ئەتوانرێت ئەو ڕادیۆیە بەیەکەم ڕادیۆی کوردی زمان لەمێژووی کورد تۆمار بکەین.
ئەگەر زێدە ڕۆیی نەکەم لە باسەکەمەدا دەمەوێت بە کورتی ئاماژە بەهەندێک لەو ڕادیۆیانە بکەم کە لەمێژووی نەتەوەی کوردا بەزمانی کوردی پەخشکراوە جا چ لەلایەن داگیرکەرانی نەتەوەی کوردەوە دامەزرابیت یاخواد لەلایەن خودی کوردەوە دامەزرابێت و بەرێوە برابێت.
رادیۆی کوردی زمان لەقەفقاز لەیەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە نێوان 1923-1929
بەپێی ڕیزبەندی مێژوویی، ساڵی(1939) بەشی کوردی لەرادیۆی (بەغداد-عێراق) کراوەتەوە، ئەم ڕادیۆیە بەپشتگیری ڕاستەوخۆی دەوڵەت دامەزرا. سەرەتا تایبەت بوو بەگۆرانی و مۆزیک بێ ئەوەی تۆماربکرێن. مامۆستا (عەلی مەردان) کاری تێدا کردووە. ڕادیۆی بەغداد تاساڵی(1949) دووسەعات و 45 خولەک پەخشی کوردی هەبوو، لەو ماوەیەشدا بەرنامەی ئاینی و پەروەردەیی و چیرۆک و داخوازی گوێگرانی پەخش کردووە.
فەرەنسیەکان ساڵی(1941) ڕادیۆیەکی کوردی زمان بەناوی(لیوانت) لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دادەمەزرێنن و دوای پێنج ساڵ کار کردن پاش ئەوەی کاریان پێنەما پەخشی ڕادیۆکە دەوەستێن و دایدەخەن.
هەروەها ساڵی 1945 لەسەردەمی #پێشەوا قازی محەمەد# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەشاری تەبرێز ڕادیویەکی کوردی دامەزرا، کارەکانی ئەم ڕادیۆیە زیاتر خزمەتی بەکۆمارەکەی پێشەوا قازی محەمەد دەکرد و دژیایەتی حکومەتی ناوەندی دەکرد، بەڵام دوای ساڵێک بەردەوامی ئەمیش لەگەڵ کۆتایهاتنی کۆماری کوردستان داخرا.
جارێکی ترو لەهەوڵێکی ديکە و بەمەبەستی کاریگەری دانان لەسەر گەلانی ژێر دەستی و سازدان و بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە، حکومەتی بەریتانیا ساڵی (1942-1944) (رادیۆی ڕۆژهەڵاتی نزیک)ی دامەزراند، کە بەشێکی بەرنامەی ڕادیۆی کوردی کوردستان بوو، شاعیرو نووسەرانی کورد بەشی کوردی ڕادیۆکەیان بەڕێوە دەبرد لەوانە: #عەبدوڵڵا گۆران#، #ڕەفیق چالاک#، ڕەمزی قەزاز.
حکومەتی ئێران، لەماوەی سالەکانی (1955-1966) سوپای پاسداران ڕادیۆیەکی بەزمانی کوردی دامەزراندو دوای ماوەیەکی کەم پەخشەکەیان ڕاگرت. پێش دەستپێکردنی جەنگی جیهانی دووەم لەرادیۆی (حەیفا) لە فەلەستین بەشی کوردی کردەوە کە لەو کاتەدا عەبدوڵڵا گۆران و ڕەفیق چالاک کاریان تێدا دەکرد. لە ڕێکەوتی 01-01-1955 یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بۆجاری دووەم ڕێگەی دا بە کردنەوەی بەشی کوردی لە ڕادیۆی (یەریڤان)، لەهەفتەیەکدا چوار کاتژمێر بەزمانی کوردی پەخشی دەکرا. ساڵی (1957) لەسەردەمی جەمال عەبدولناسڕ لە وڵاتی میسڕ لە ڕادیۆی قاهیرەی بەناوی(ئێرە کۆماری عەرەبی یەکگرتووە) 45 خولەکەی کرد بەزمانی کوردی، کەئەوەش تەنیا بۆ دژایەتی و هێرشکردنە سەر حکومەتی عێراقی بوو لەرێگەی کوردەکان و کێشەی کوردەوە. ساڵی (1961-1975) کوردەکانی کوردستانی عێراق بەنهێنی ڕادیۆیەکیان دژبە ڕژێمی عێراق دامەزراند، ساڵی 1968 و لەگەڵ هاتنی بەعسیيەکان بۆ حوکمڕانی عێراق ڕادیۆکە خرایە ژێر دەسەڵاتی ئایدۆلۆژی بەعسەوە.
هەروەها لە ساڵی 1963 ڕادێۆی (دەنگی کوردستانی ئیراق) لەلایەن (#مستەفا بارزانی#) یەوە دامەزرا ئەم ڕادیۆیە لەسەرەتادا بەشێوەیەکی نهێنی پەخشی دەکرد و لەژێر دەسەڵاتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا بوو. هەرلەهەمان ساڵدا واتا ساڵی 1963 ڕادیۆی (دەنگی کوردستانی ئێراق) لەناوخۆی عێراق دامەزرا کە ئەوکاتە حزبی شیوعی کوردستان و حکومەتی ناوخۆی ئێراق بەڕێوەیان دەبرد. لەڕێکەوتی 21-03-1979 ڕادیۆی (دەنگی گەلی کوردستان) دامەزراوە، بەناوی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#)ەوە، پاش کەمتر لە مانگێک گۆڕاوە بە(دەنگی شۆڕشی ئێراق)، پاشان لەساڵی (1984-1985)ناونراوە (دەنگی گەلی کوردستان). پەخشی بەرنامەکانی ئێزگەکە بەزمانی کوردی و بە هەردوو دیالێکتی کرمانجی ژوور و خوارووە، هەوروەها بەشێکی بەعەرەبی پەخشکردەکرا، جگە لەوەی لە ماوەی جیاجیادا بە ئینگلیزی و فارسی و تورکمانی و هەفتانە بۆ ماوەی سەعاتێک بە زاراوەی هەورامی بەرنامەکانی پەخش دەکرد.
جگەلەوانەی سەرەوە ئاماژەم پێکرد ساڵی 1992 ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا بەزمانی کوردی کرایەوە، سەرەتا پەخشە کوردیەکەی یەک کاتژمێربوو دواتر فراوانتر کرا. جگە لەوەش لەچەند ولاتێکی ئەوروپا چەند خولەکێک بۆ کوردەکان کرایەوە بەتایبەتی وڵاتی سوید 15 خولەک پەخشی بەرنامەکانی ڕادیۆکەی بەزمانی کوردی بوو لە ڕۆژێکدا.
لێ ئەوەی دووبارە لەلام گرنگ بوو کەلەم باسەدا باسی بکەم ڕادیۆی یەریڤان بووە، لەگەل ئەم هەموو کێشە سیاسیە ئاڵۆزە و قڕکردن و ڕاگواستنی کورداندا لەساڵی 1955 لەسەر دەستی خەلیل مورادۆڤ و دەنگبێژی ناوداری کورد حەجێ ڤۆندی و ئەمین ئاوداڵ ڕادیۆی یەریڤان لەدایک دەبێت. کردنەوەی ڕادێۆی کوردی لەو دەمەدا لە کوردستانی سوور و ناساندنی دنیا بە ئاواز و گۆرانی و هونەری کوردی یەکێک بوو لە کارە دیارەکانی ئەم ڕادیۆیە دواتر خەلیل مورادۆڤ لە ساڵی 1957 هەتا 1981 بەریوبەری ئەو ڕادێۆیە بوو، هەر لەسەر دەستی ئەودا چەندین سترانبێژی کوردی وەک گەراپەتی خاچۆو سەیدی شامەدین و مەمێ خۆدۆ و زادینا شاکر فاتیمە عیسا و چەندینی تری بە خەلک ئاشنا کرد. ڕادێۆی یەریڤان بە زمانەکانی تورکی و ئەرمەنی و کوردی پەخش دەکرێت و لە ساڵی 1991 کەریم سیاد و دواتریش تیتال کەریم و لەیلا کەریم کاری بەڕێوەبەری ڕادێۆکەیان گرتۆتە ئەستۆ.
ئەم ڕادێۆیە جگە لە تورکی و کوردی بە 12 زمانی تر پەخش دەکرا هەتا پاش هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت. لیرەدا بە گرنگی دەزانم ناو و کەمێک زانیاری لەسەر کارمەندە ژنەکانی ئەم ڕادیۆیەو هەندێک هونەرمەندی دیاری کوردستانی سوور باس بکەم، ئەوەی بۆ من زۆر گرنگە دەرکەوتنی دیار و بەرچاوی ژنانی کورد بووە وەک سترانبێز و بێژەر، لەوانەش ئالیسکا، فاتیمە، سوسکا و ئێزنیڤا خانمی خێزانی خەلیل مورادۆڤە.
=KTML_Bold=ئیزنیڤا ڕەشید:=KTML_End= 18-05-1926 لە گوندی چاموشڤان لە ئەرمەنستان لە دایکبووە و لە 16-09-2000 لە یەریڤان کۆچی دوایی کردووە.خوێندنی سەرەتایی لەهەمان گووند تەواو کردووە. لە ساڵی 1955 ڕادیۆی یەریڤان دەکرێتەوە هەر لەوکاتەوە ئیزنیڤا دەست بە کاری بێژەری دەکات هەتا ساڵی 1982. یەکەمین ژنە بێژەری ڕادیۆی کوردی بوو لە شاری یەریڤانی ووڵاتی ئەرمینیا، هەربۆیە بە دایکی ڕادیۆی کوردی ناوزەند دەکرێت. ئیزنیڤا ماوەی 27 سال بێ دابران لەو ڕادێۆیە کاری بێژەری کردووە، هەر لە پاڵ کاری بێژەریشدا نووسەرێکی بە توانا بووە لە بواری داواکردنی مافی ژنان و زۆرینەی نووسینەکانی لە ڕۆژنامە ئەرمەنیەکاندا بلاو دەکرایەوە لەگەل ڕۆژنامەی (رۆژی نوێ) ی کوردی بە زاراوەی کرمانجی. یەکێک لە پەیامە دیارەکانی کە لە 8 مارسی ساڵی 1962 پیرۆزبایی و بەرز ڕاگرتنی خەباتی ژنان بوو لە ڕۆژنامەی ڕێیا تازە (تیایدا بە زاراوەی کرمانچی پشتیوانی خۆی بۆ خاباتی ژنان دووپات دەکاتەوە.
ئیزنیڤا، هاوسەرگیری لەگەل خەلیل مورادۆڤ دەکات و دەبنە خاوەنی 4 مندال و تەیموور خەلیل کە کوری گەورەیانە و یەکێکە لە ڕۆژنامەوانە دیارەکانی کورد لە ڕووسیاو خاوەنی چەندین پەرتووکەو هەروەک لە 25 سالیەوە لە ڕۆژنامەی ڕێیا تازە کاردەکات و دواتریش لە دەنگی کوردی ڕادیۆی مۆسکۆ برەو بە کاری میدیای خۆی دەدات و ئەندامی دەستەی نووسەرانی مۆسکۆیە و دواتریش لە ڕۆژنامەی ڕۆژی نوێ برەو بە کارەکەی دەدات. هەروەک هەسێ منالەکانی تری ئەوان بە ناوەکانی سەردار و گولنار و ڤایۆد لە چەندین کاری شانۆیی ڕۆلی گرنگیان بینیوە کە تایبەت بۆ ڕادێۆی یەریڤان بەشی کوردی ئامادە دەکرا.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383871/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سۆسیکا سیمۆ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سۆسیکا سیمۆ=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=سووسیکا سیمۆ؛=KTML_End= یەکەمین ژنە سترانبێژی کورد بوو لە یەکێتی سۆڤیەتی کۆندا، لە ساڵی 1946 دا وەک سترانبێژ دەردەکەوێت، خاتوو سووسیکا دژی دابوو نەریتی خانەوادەکەی لەگەل ئەوینداری خۆی کە پیاوێکی ئەرمەنی بوو هاوسەرگیری کرد، دواتر لە ڕادیۆی یەریڤان بەشی کوردی کاری دەکرد وەک سترانبێژی ئەو ڕادێۆیەو سووسیکا خاتوون بە جوانپۆشی و سەماکردن و ستران یەکێک بوو لە ناودارەکانی سەردەمی خۆی، خاتوو سووسیکا هەلگری فکرە چەپ بوو هەربۆیەش چەندین سترانی هەیە لەسەر دادپەروەری و داکۆکی لەسەر مافی کرێکاران و خاوەنی سترانی (لینیننی مەزنە) و(لینن ڕابوو مە ڕزگار بوون) ەمەخابن خانمە ستران بێژی نوداری کورد لە ساڵی 1977 لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە شاری یەریڤان کۆچی دوای کرد.
=KTML_Bold=ئاسلیکا قادر؛=KTML_End= یەکێکی ترە لە ژنە بوێرەکان کە لە ساڵی 1945 لە گوندی ئەخبارانێ (کە پێشتر ناوی سینۆرین بوو) لە ناوچەی ئەلەگزێ لەدایک بووە. ئەلەگزێ شارۆچکەیەکی سەر بە ئاراگسۆتنی ئەرمینیایە و لە دەوری ئەم شارۆچکەیە 11 گوند هەیە و دانیشتوانی ئەم ناوچەیە هەموو کوردانی ئێزیدین و بە کرمانچی دائاخفن. بۆ خوێندن لە زانکۆی یەریڤان بەشی ڕۆژهەلات ناسی لە ساڵەکانی 1963 بۆ 1968 ڕوودەکاتە شاری یەریڤان و لەوێ وەک مامۆستای وێژەیی زمانی ئەرمەنی دەست بە کار کردن دەکات. پاش ساڵانێک کار کردن لە #وەزارەتی پەروەردە#ی ئەرمینیا پۆستی چاودێری مامۆستایی وەرگرت وەک (میدۆدیست) کاری کردووە، پاش هەلوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت و سەرهەلدانی گرووپە نەژادپەرستەکان، ڕووناک بیرو ناودارانی کورد کەوتنە بەر هێرشی ئەم گروپانە هەربۆیە ئالیسکا وچەندین ڕووناکبیرو ناوداری کورد هەوڵی دوور کەوتنەوەیان دا لەوێ و ئالیسکاش لە ساڵەکانی 1990 ئەرمینیای جێهێشت و لە یەکێک لە ووڵاتە ئەوروپیەکان ژیان بەسەر دەبات.
=KTML_Bold=فاتمە عیسا؛=KTML_End= لە ساڵی 1934 لە گوندی ئەرەژەگنی ئازربایجان لەدایک بووە و لە 15-01-2010 لە ئەرمەنستان کۆچی دوایی کردووە. دوای تەمەنی 3 ساڵی لە گوندی حەمزالی ئەرمەنستان نیشتەجێ دەبن و وەک زۆرێک لە کچانی کوردی ئەو سەردەمە لە تەمەنی 14 ساڵیدا بە فەرمانی خانەوادەکەی هاوسەرگیری کردووە.
هەر لە مناڵیەوە خاوەنی دەنگێکی پڕ سۆز و ناوازە بووە. بەلام دەنگبێژی بۆ ژنێک و لەو سەردەمەدا ئاستەنگیەکی زۆر لەبەردەمی دروست کردووە خێزان و کۆمەلگا یەکێکن لەو بەربەستانە کە ڕێگر بوون لەبەردەمی فاتمە هەربۆیە لە ڕێگای کۆڕ و کۆبونەوە ژنانەکان و دانیشتنە ئاینیەکانی ژناندا دەستی بە ووتنەوەی قەسیدە ئاینیی و دواتریش گۆرانیە باوە کوردیەکانی ئەوسەردەمە کردووە..
هەتا ساڵی 1972 ڕادێۆی یەریڤان بەشی کوردی بە سترانی مینا لەگەڵ سووسکا خاتوون بۆ یەکەم جار دەرکەوت ئیدی لەوێ بەدوا بەردەوامی بە ستران چرین دەدات هەتا ووردە ووردە تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەچێت بەلام هەلی سترانبێژی بۆ خاتوو فاتمە لە ڕادێوێی کوردی یەریڤان و ڕەزامەندی خێزانی وی تایبەتریش کارکردنی برایەکی فاتمە لەو ڕادیۆیە هۆکاری دەنگبێژی و کارکردنی فاتیمە بوو لەوێ.
هەر لەسەر دەستی خەلیل مورادۆڤدا لە هەمان ڕادیۆ چەندین سترانی کوردی و ئاوازی فۆلکلۆری کوردی بە گوێی کوردستانیان و ئەرمەنیەکاندا داوە.لە هەرە سترانە ناسرواوو دیارەکانی خاتوو فاتمە دینامن، شەرێ ڕەیا، گەدێ نرزرۆ و دەمهۆ.
دەمهۆ چیرۆکی کچە میرێکی کورد بووە بۆ دڵخوازەکەی کە کورە گەدایەک بوو، داخی دڵی دڵدارێکە بۆ زوڵمی زەمانە. بۆیە بە یەکێک لە سترانە ناودار و دیارەکانی خاتوو فاتمە هەژمار دەکرێت. پاش شکست و لێکترازانی یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکات کە زیاتر لە 50 هەزار بە تەواوی لە ئەرمینیا جێگیر بوون، خانەوادەی فاتمە خاتوونیش لەو خێزانانە بوون لە کە یەریڤان جێگیر مانەوە هەتا لە 15-01-2010 لەوێ بۆ دواجار مالئاوایی کرد.
کۆتا هێنان بە باسێکی مێژووی و تایبەتریش مێژووی پڕ تراژیدیاو کێشمەکێشی ڕامیاری ئێمەی کورد هەروا سانا نیە، لە هەر کون و قوژبنێک بڕوانین کەشکۆکمان لە نەهامەتی و ڕەو و ماڵوێرانی پێیە لە پاڵ ئەوانەشدا هەگبەی پڕ هونەر و ڕێچکە شکاندن و کۆت و بەند بڕینمان پڕە بە تایبەت ژنان کە هەمیشە پشکی شیریان لە کۆت و بەندی کەلتووری بەر دەکەوێت، مەخابن بەهۆی وون بوون یان پەرتەوازەبوونەوە زۆرێکمان نامۆین بە ووردەکاریەکانی هەربۆیە زۆر کەسایەتی دیار و هەنەرمەندیش بە وونی ماونەتەوە، بۆیە من وەک خۆم داوای لێبووردن لە هەموو ئەو کەسایەتی و هونەرمەندانە دەکەم کە نەمتوانی بێت لێرەدا ئاماژە بە ناوو کارەکانیان بکەم، حەتمەن لە کەم تەرخەمیم نیە بەڵکو لە نەبوونی زانیاری وورد و دروست بووە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
_ ویکیوەند
_ Diplomaticmagazin; دکتۆر جەبار قادر
_ ووتاری مستەفا وەکیل لەسەر دامەزراندنی کوردستان سوور
_ ڕۆژنامەی ڕووپێل، ئیزنیڤا
_The Red Book of the Peoples of the Russian Empire
_ ووتارێکی یادگار عەلی، خوێندکاری ماستەر لە ڕاگەیاندن
_ saradistribution
_Müller, Daniel The Kurds and the Kurdish Language in Soviet Azerbaijan According to the All-Union Census of December 17, 1926. The Journal of Kurdish Studies, vol. 3, pp. 61–84.
_ ڕابەر ڕەشید estanews
=KTML_Link_External_Begin=https://www.awene.com/article?no=11044&auther=1477=KTML_Link_External_Between=کوردستانی سوور و دەنگی یەریڤان=KTML_Link_External_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 13,889 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Exklusiv für Kurdipedia | کوردیی ناوەڕاست | جوان عومەر ئەحمەد
verwandte Ordner: 15
Verlinkte Artikel: 14
Gruppe: Artikel
Publication date: 11-05-2020 (4 Jahr)
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Untersuchung
Inhaltskategorie: Geschichte
Provinz: Außerhalb
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) am 10-05-2020
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( هاوڕێ باخەوان ) auf 11-05-2020
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) am 08-12-2020 aktualisiert
URL
Dieser Artikel wurde bereits 13,889 mal angesehen
Verknüpfte Datei - Version
Typ Version Ersteller
Foto-Datei 1.0.131 KB 10-05-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Fevzi Özmen
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Saya Ahmad
Artikel
Dutzende Prominente fordern CPT-Besuch bei Öcalan
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Biografie
Sebahat Tuncel
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Biografie
Ismail Küpeli
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Biografie
Kenan Engin
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf

Actual
Biografie
Said Nursi
19-01-2022
هەژار کامەلا
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
30-07-2022
سارا ک
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
Bibliothek
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
11-06-2023
هەژار کامەلا
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  518,958
Bilder  106,395
PDF-Buch 19,240
verwandte Ordner 96,836
Video 1,376
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Fevzi Özmen
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Saya Ahmad
Artikel
Dutzende Prominente fordern CPT-Besuch bei Öcalan
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Biografie
Sebahat Tuncel
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Biografie
Ismail Küpeli
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Biografie
Kenan Engin
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.359 Sekunde(n)!