دەقی ڕاگەیاندراوی گوتەبێژی پارتی:.
سەبارەت بە پشک و بەرکەوتەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ، کە ماڵپەڕی خەندان، لە هەواڵێکدا لە ڕێکەوتی 12ی5ی2020 بڵاویکردووەتەوە گوایە لەسەرچاوەیەکی پارتییەوە زانیویانە بەرێز (#دڵشاد بارزانی#) کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی کابینەی تازەی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ، ئێمە ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە بەهیچ شێوەیەک ڕاستی تێدانییە، وەک چەندین جاریش دووپاتمان کردووەتەوە پێویستە دەزگاکانی مێدیا پشت بەسەرچاوەی دروست ببەستن و خۆیان لە هەواڵی ناڕاست، بەدوور بگرن.
مەحموود محەمەد
گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
#13-05-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,485 gånger