قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆس...
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە چەپکە گوڵی پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم. رێکخراوەکەتان کە داکۆکیکاری توێژی فێرکارانی نەوەکانی ئایندەیە، یەکێکە لە گرنگترین رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ساڵانێکی زۆرە بە خزمەتکردنی پەروەردە و توێژی مامۆستایانەوە ماندووە.
یەکێتی مامۆستایان جیا لە رەهەندە پیشەییەکەی، بەشێکی دانەبڕاوە لە بزوتنەوەی کوردایەتی، قوتابخانەیەکە بۆ نیشتمانپەروەری، رۆڵێکی بەرچاوی ئەرێنیشی هەبووە لە گۆڕانکارییە پەروەردەیی و مەدەنییەکانی کوردستان.
هەربۆیە هیوادارم بە هەوڵ و تێکۆشانی زیاتر و خۆگونجاندن لەگەڵ پێشکەوتنە پەروەردەییەکانی جیهان، هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە و لەمەودوا کاری زیاتر بکەن لەپێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی داهێنەر لە کوردستان، چونکە تەنها لەو رێگایەوە دەتوانین ئایندەیەکی گەش بۆ وڵاتەکەمان دابین بکەین.
ئەم یادەش بەدەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بەرێزتانەوە سڵاو بۆ سەرجەم مامۆستایانی کوردستان بنێرم کە سەرباری لێکەوتە قورسەکانی بارودۆخی کۆرۆنا و قەیرانەکانی، هێشتا هەر لە خەمی رزگارکردنی ساڵی خوێندن و پرۆسەی فێرکردندان و بەشێوازی جۆراوجۆر بەردەوامن لەبەخشش.
دووبارە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتان لێ دەکەم و هیوادارم ساڵی داهاتوو لە بارودۆخی باشتر ئەم ساڵیادە بکەینەوە.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئە نجومە نی وەزیران
14-05-202014-05-2020