ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی پاراستنی میدیا بەردەوامە، لە 18ی ئایاردا کاتژمێر 08:00 لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆنفڕانسی گەورە چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا، لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا. لەو چالاکیەکەدا 3 سەربازی دوژمن کوژران و 2 سەربازیش بریندار بوون.
هێرشی ئاسمانی
لە 12ی ئایاردا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی شەهید بێریتانیان لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردومان کرد. لە بۆردوومانەکەدا 2 هەڤاڵمان شەهید بوون کە دواتر ناسنامەی هەڤاڵانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.[1]
#18-05-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,640 جار هاتیە دیتن