پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت رابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
نەورۆزی ساڵی 1959ی سلێمانی
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
گەڕەکی سابونکەران ساڵی 1987
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هاشم غانم عەباس خەلەف
26-03-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت 514,786
وێنە 104,249
پەرتووک PDF 18,881
فایلی پەیوەندیدار 94,709
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێز
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter1
Telegram4
LinkedIn1
WhatsApp0
Viber2
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
10 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English3
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێ...

هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێ...
ئامادەکردنی: #هەرێم عوسمان#
ئیکیگای: زاراوەیەکی ڕازئامێز
هونەری بە گەنجی مانەوە لە دەمێکدا گەورەدەبیت
نهێنییەکانی دژە پیربوون
ئەو لایەن و ڕەهەندە بچوکانەی ژیانی بەختەوەر و تەمەنێکی درێژ
لە چارەسەری لۆگۆتێراپیەوە Logotherapy بۆ ئیکیگای
چۆن تەمەنێکی درێژ و ژیانێکی باش دەژیت بە دۆزینەوەی ئامانج [مرۆڤ کە خەونی نەبێت دەمرێت]
ئیکیگای لە زمانی ژاپۆنیدا واتا (هۆکار و مەبەست و مانای بوون). هەر تاکێک ئیکیگای خۆی هەیە؛ هۆکارێک بۆ بوونی هەیە. بۆ بە دەستهێنانی ماناو هۆکاری بوونت، یەکێک لە ڕێگەکان گفتوگۆ قوڵەکانی نێو خۆتە، هەر ئەمەش مانا بە ژیانت دەدات. هەر کاتێک گەڕایت بە دوای مانای بوونتدا ئەوا خۆت دەدۆزیتەوە، خۆدۆزینەوەش لە فەلسەفەی ڕەسەنی ژاپۆنیدا بە [ئیکیگای] ناوزەد دەرکرێت.
ئیکیگای: لە دوو وشە پێکهاتووە، (ئیکی)، بە مانای ژیان و زیندوو. (گای) بە مانای ئەنجام و بەرهەم و لێکەوتە یاخود سود. واتای هەردوو وشەکە، بریتیە لە: مانای ژیان و زیندوبوون، ئەو شتەی مانا بە ژیانم دەدات چییە، هەر ئەوشتەش مانا بە بوونم دەدات. چی وا دەکات ژیانی من مانای هەبێت، ئیکی، ژیانی من چییە؟ هەروەها ئیکیگای مانای دۆزینەوەی هۆکارێک بۆ ژیانکردنێکی چێژدارانە، واتە لە ژیانتدا دەبێت هۆکارێک بۆ بوونت هەبێت، دەبێت ئەو هۆکار و مانایە بدۆزیتەوە، کە ئەوەش واتای ژیان و بوونتی تێدایە، ئەو مانا و هۆکارەش کە ژیانتی لەسەر وەستاوە، دەبێت دڵنیایی لە چێژی ژیانی تێدابێت.
لە فەرهەنگی ئۆکیناوا، ئیکیگای، واتە هۆکاری بەدەستهێنان لە سپێدەدا، هۆکاری چێژوەرگرتن لە ژیان و فێربوونی ئەمەی بە دوایدا دەگەڕێیت، واتە هەر بەیانیەکی ژیانت دەستپێکی ژیانێکی نوێیە؛ شتێکی دووبارە و ڕۆتین نیە. ئیکیگای واتە فێربوونی ژیانێکی ئاسوودەی درێژ؛ بەختەوەریی لە ژیانێکی تولانیدا.
واژەی ئیکیگای: بە گشتی بە واتای سەرچاوەی بەهاکانی ژیانی تاکەکەسێک دێت، سەرچاوەی بەهاکانی ژیانت لە کوێوە دێن؟ ئەو شتانە چین کە ژیانم بەهادار دەکەن. ئەم لایەنە ئاماژە بۆ ڕەهەندی دەرونی و ڕۆحیش دەکات، لەم ڕێگەیەوە تاک زیاتر بەهای ژیانی بۆ دەردەکەوێت. کاتێک دۆخی ژیانت تاریکە وەلێ هەست و بەها و ئامانجە ڕۆحی و دەرونیەکانت گەشبینن، ڕۆشنن، ئەمە وا دەکات دۆخی ژیانت بگۆڕێت، چونکە ئەو هەموو ڕۆشناییە دەبنە سەرچاوەی ڕووناککردنەوەی ژیانت.
ئەوەی وا دەکات هەست بە بوونی خۆمان بکەین کردنی ئەو کارانە نیە کە ئارەزوویان ناکەین، بەڵکو ئەنجامدانی ئەوانەیە بە چێژوو ئارەوزووەوە دەیانکەین.
بۆ خۆگەورەکردن و پێگەیشتن، سوکاس دەڵێ: مرۆڤەکان کاتێک دەتوانن هەست بە بەهای ژیان و بوونی خۆیان[ئیکیگای] بکەن، کە پێگەیشتنێکی خودی، خواستی جیاواز، عەشق و شادی، هەڵسان و دانیشتن لەگەڵ خەڵکی، جۆرێک لە هەستکردن بە بەها لە ژیان دروستبکەن، ئەمەش ڕێگەی خۆناسیەو خۆناسی پێشدەخات.
هەندێک لەو ڕێگە و هەنگاوانەی بۆ ژیانێکی شایستە و تەمەندێکی درێژی بەختەوەرئامێر پێویستە: گەورەکردنی پانتایی خۆشیەکان، ڕێکخستنی شێوازی خواردن، پشودان لە کافێ و شوێنە گشتیەکان، وەرزشی ڕێکخراو و نەرم.. ئەمانە چەندین ڕێگەو شێوازی دیکە شەوق و وزە بە ژیان دەدەن، هەموو ئەوانە نهێنی ژیانی درێژی بەختەوەرانەی ژاپۆنیەکانن کە لە فەلسەفەی ئیکیگای سەرچاوە دەگرێت. ئیکیگای جۆرێکە لە خۆناسی، ژیانناسی خۆت، ئامانجەکانی بوون و ژیانی خۆت دەناسیت.
دەبێت ڕێچکەی دۆزینەوەی ئیکیگای خۆت بگریتە بەر. ژیان یەک سەفەرە، ئەگەر ئیکیگای خۆت[بەهای سەفەر و بوون، ژیانت کەشفبکەیت] دەزانیت بۆ سەفەردەکەیت، پێداویستیەکانی سەفەرت چین، ئەوکات سەفەرەکەت دەبێتە گەشتێکی پڕ لە شادی و چێژ، هەموو ئەو شتانەی لە سەفەرە درێژەکەت پێویستە، لە بەردەستتە و ئامادەیان دەکەیت. لەم گەشتەدا نابێت بکەویتە دۆخی شپرزەیی لەبیرکردنی ئامانجی سەفەرەکەت.
هەنگاوەکان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی درێژی پڕ لەخۆشبەختی:
تراپی: ڕێگەیەکی بەدەستهێنانی ئیکیگایە، کەفوکوڵی وجودیمان بۆ ژیانێکی درێژی شاد تیا سازدەکات و دەوروژێنێت. ئەگەر بتوانیت لە ژیانت تێڕابمێنیت، بپرسیت مانای ژیانی من چیە، ئەوا دەگەیتە ئیکیگای خۆت.
فرادید: چی دەبوو ئەگەر زیاتر ئەو کارانەم بکردایە کە عاشقیانم و ئارەزوویان دەکەم، ئایا زیاتر تەمەنم درێژ نابێت و نەدەبوو؟ ئەم تیۆرو ڕێگە سەرنجڕاکێشە بە گێڕانەوەی (سی ئێن ئێن)، کە کۆمەڵگەیەک لە جەزیرەی ئۆکیناوا هەیە، بەڵگەی ئەم شێوە ژیانەیە، ناوی خوازراوی تەمەنی درێژە، ئەو کەسانەی لێرە دەژین زۆرترین ئومێدیان بە ژیان لە جیهاندا هەیە. ئەمانە لەگەڵ فەلسەفەی ئیکیگای قوڵبوونەتەوە، ئەگەر بمانەوێت ژیانی سادەی ئەوان کورتبکەینەوە، دەڵێین: (شادی و خۆشبەختی دوور لە سەرقاڵی بە کارگەلێک کە بۆیان مانای نیە، نزیکی لەو کارانەی چێژو بەهای بۆ ژیانیان هەیە). فرادید ڕێگەی ئیکیگایتە یاخود نیشتەجێبوونە لەبوونی خۆتدا. تۆ چ کارێک دەکەیت، ئەو کارە خوازراوی خۆتە، ئەگەر پیشەو کارەکەت ئەوە نیە خۆت دەتەوێت، بارو ئەرکێکە ئەوا تا ماوەیەک دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، دواتر پشتت دەشکێت لەژێر ئەو بارە گرانەدا، بەڵام ئەگەر کارەکەت بار نەبێت لەسەر شانت، بەڵکو چێژ و شادی بێت، ئەوا زیاتر لێی نزیکدەبیتەوە، خەیاڵ و بیرکردنەوەت فراوان دەکات تا زیاتر پەرەی پێبدەیت و داهێنەرانە لە کارەکەتدا بەردەوامبیت.
نابێت خیانەت لە ڕەنجت و زەحمەتیەکانت بکەیت، دەبێت کارەکەت چێژو ئارامی و بەختەوەرت بکەن، نەک سەرچاوەی بارگرانی و نائاسودەیی و بێ مانایی بن.
ئۆگیمی شارۆچکەیەکی دڵگیرە کە 3000 مرۆڤ لە پیرترینەکانی دنیا لەوێ دەژین، ئەوانە ژیانێکی ئەفسوناوی دەژین، بە باوەشکردن لە خۆشی و بەختەوەری، ئارامی ژیان، چاوگێڕان بە ئۆقیانوسە دڵگیرەکان، پەیوەندی کۆمەڵایەتی چێژدار، باخی تایبەتی سەوزەوات و.. هتد کۆبوونەوەی خەندەکان لەوێیە. ئەوانە لەوێ کە زیاتر لە 100 ساڵ دەژین، شانازی دەکەن.
لەوێ نەخۆشیەکانی دڵ و سەرەتان زۆر کەمن، نەخۆشییە دەرونییەکان مانای نیە. بۆ ڕازی ئەم ژیانە درێژە هیکتۆر گارسیا و فرانچسیک میراڵس وەڵامەکەیان لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ئیکیگای داوەتەوە. بەشێکی ناوەڕۆکی ئەم ژیانە درێژەش: بۆ چۆنێتی ڕێکخستنی خواردن، جوڵە و وەرزش، خۆشویستنی ژیانی کۆمەڵایەتی، ژیانێکی سادە بە پێداویستی کەمەوە دەدەنەوە. هەروەها ئەمانە کاتی زۆر لە دەرەوە بەسەردەبەن، لەگەڵ هاوڕێکانیان چالاکن، خەوتنی پێویستیان هەیە. ئەمە ئیکیگایە کە شەوق و زەوق بە ژیان دەدات، وا دەکات خاوەنی ژیانی خۆت بیت. دڵ بەو کارە بدەیت کە ئارەزووی دەکەیت... ئەگەر هەموو ئەمانە بەیەکەوە کۆبکەینەوە بە ئیکیگای دەگەین. دەبێت ئیکیگای خۆمان بە دەستبێنین.
ئیکیگای خۆت بەدەستبێنەوە:
لە بەدەستهێنانیدا دەگەیت بە وەڵامی پرسیارەکانت، عاشقی چ شتێکیت و خۆشتدەوێت یاخود عاشقی چ شتێکیت و چێژ لە چ شتێک وەردەگریت؟ لە چ کارێکدا باشیت؟ بۆ کامە کار لێهاتوویت، دەتوانیت بژێوی و هەقدەستت هەبێت؟ جیهان چ شتێکی ئەوێت[پێویستی بە چییە؟]، یان خواستی لەسەر چییە؟ ئەی من چیم لە ژیانی خۆم دەوێت لەم جیهانەدا. کاتێک وەڵامی ئەم چوار پرسیارەت دایەوە ئەوە ئیکیگای خۆت بەدەستهێناوە.
ڕێگەیەکی دیکە کە بتوانیت ئیکیگای خۆت بناسی، ئەوەیە کە زۆر سادە لە خۆت بپرسی: بەیانیان بە چ یادەوەرییەکەوە بێداردەبمەوە؟ چ شتێک جوڵە و هۆکار بە بوونی من دەدات؟ بۆچی من خۆم ناکوژم؟ چونکە ژیانم خۆشدەوێت، ئەو دەمەشی ژیانم تاڵدەبێت نەدۆزینەوەی مانایەکی نوێیە بۆ ژیان، لاوازبوونمە لە دەرگاکردنەوە لەسەر دەروازە بێ دواییەکیەکانی ژیان. دژواریی و تاڵیەکانی ئەزموونن، جوڵە دەدەن بە ژیان، بۆ ئەوانەی بەهای ژیانیان دەزانن. کاتێک مرۆڤ مانایەک بۆ ژیانی نادۆز ێتەوە، (ئامانجی) نامێنێت ئەوە بە جەستەش زیندوو بێت هەر مردووە. (ئەزموون)کردنی بەردەوام لە سەختیەکانەوە دەبێتە چێژی ژیان، بەڵام کاتێک ئەزموون ناکەیت لە ژیانت، واتە ناژیت، بۆچی ئەزموون ناکەیت، چونکە مانات بۆ ژیانت نەدۆزیوەتەوە، لەبەرئەوەی ئەو کارەی دەیکەیت چێژت ناداتێ، بێگاریە، دەبێت لەوە ڕزگارت بێت، ئەوە بکەیت و ئەوە بژیت کە خۆت دەتەوێت.
کن مۆگی، دەمارناسی ژاپۆنی، لە کتێبی (ئیکیگای خۆت بێداربکەوە) دەڵێ: چۆن چۆنی ژاپۆنیەکان هەر ڕۆژە بە شادی و ئامانج بێدار دەبنەوە؟ دەڵێ، ئەوە بۆ ئیکیگای دەگەڕێتەوە، ئەو بەراوردی دەکات بە شیعاری دەوڵەتی بەریتانیا لە جەنگی جیهانی دوەم، ئارامی خۆت بپارێزە و بەردەوامبە. دۆزینەوەی ئارامی لە ژیان و کارتدا، وادەکات تۆ بەردەوام بە ئامانجەوە بژیت.
فرانکل دەرمانێکی بە ناوی لۆگۆتێرەپی logotherapy داناوە، لۆگۆ، کە بۆ لۆگۆس دەگەڕێتەوە، وشەیەکی گریکیە و کۆمەڵێک مانای هەیە، یەکێک لە ماناکانی بریتیە لە (واتا). فرانکل دەڵێ: ئەگەر هەستی لادان و پوچی و بێهودەیی دەکەیت، ئەوە تۆ دوچاری قەیرانی وجودی بوویت. بۆ ئەمەش لەبری گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، یاخود وەک دەرونناسەکان گرێی دەرونی لە مناڵی، یاخود ناڕەزایەتیەکان، باشترە بە ئومێدسازییەوە نیگای ئایندە بکەیت، بوونی تۆ لە ئایندەدایە. تراپی: ڕێگەیەکە بۆ بەدەستهێنانی ئیکیگای، کە بەقسەی گارسیا و میراڵس گڕتێبەر و بزوێنەری بوونە، کە پاساو بە ژیانێکی شادی درێژ دەدات. ڕێگەیەکی ئاسانتر لە (تێراپی) ئەوەیە بپرسی: مانای ژیانی من چییە؟ بە دوای ئەو مانایەدا بڕۆ کە خۆت بۆ ژیانی خۆتی دادەنێیت، بۆ ئەو کارگەلە بڕۆ کە لە وەڵامی پرسیارەکانی بوونتدا دێنەئاراوە، بە واتایەکی دیکە ئەو کارگەلە بکە کە وەڵامی پرسیارەکانی بوونت دەدەنەوە. یاخود بپرسیت ئەرێ من چ شتێکم زیاتر لە هەموو شتێک خۆشدەوێت؟
دەشێت ئیکیگای تۆ لە چالاکیگەلێکدا بێت جۆرێک لە ڕۆچوون و ئارامش و خۆشی بدات کە هەست بە نزیکیەکی زۆر بکەیت لە کارەکەتدا. بۆ بە دەستهێنانی ئیکیگای خۆت[مانای ژیان و بوونت] یەک ڕێگە نیە، چەندین ڕێگەی جیاواز هەیە. ئیکیگای خۆت دەشێ لە لە باوکایەتی یان دایکایەتیەکی چاکدا بێت، دەشێت لە نووسین، کاری زانستی، یان خەبات، لە هاوکاری دراوسێ و ڕێکخراوەکاندا، لە کاری چێشتخانە...هتد دەیان کار هەن دەشێت تۆ خۆتی تیا ببینیتەوە، ئەمە بە ناسینی خۆت بە دەستدێت، قابیلیەت و بوونی من بۆچی شیاوە، من دەمەوێت ببم بە چی، ئەو شتەی ئاسودەم دەکات چییە، هەروەها ئەو کارە بژێوی ژیانیشم دابیندەکات؛ ئەمەیە ئیکیگای کردەکی[پراکتیک] و هزریتە[تیۆری]ە. ڕێگەکانی دۆزینەوەی مانای بوونت فرەن، ئەوەی گرنگە تۆ بپرسیت و هەنگاو بنێیت، چاوەڕێی ئەوانیتر نەکەیت، (نەچیتە ناو هەنگاوەکانی ئەوانیترەوە، خۆت ڕێگەی خۆت بدۆزیتەوە). بۆ دۆزینەوەی شێواز و ئامانجی ژیانت دەروازەی بێشومار هەن، -تۆ کامە دەروازە دەکەیتەوە، خۆت بیکەرەوە، لە دەروازەکانی ئەوانیترەوە مەڕۆ، ژیانی خۆت لە ڕێگەکەی خۆتدایە نەک لە ڕێگەکانی ئەوانیتر- ئەمەش مانای ئەوە نیە کە تۆ ئەو کارە نەکەیت، چونکە ئەوانیش ئەو کارە دەکەن، بەڵکو ئەمە واتای ئەوەیە تۆ خۆت ئەمەت دەوێت و ڕێگە و میتۆد و شێوازی خۆتت بۆ بوون و ژیان و کارەکەت هەیە، کەواتە (لێکچوونەکان) فریودەر نین، ئەگەر بێتو تۆ خۆت ئەو ڕێگەیەت دەستنیشان کردبێت، ونبوون و فریودانەکە ئەوەیە تۆ بێ بیرکردنەوە لە ژیانی خۆت دەچیتە ناو ژیانی کەسانیترەوە، کار بۆ ئامانج و خەونی کەسانیتر دەکەیت.
گارسیا لە دانیشتن و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئۆگیمی ژاپۆنی[کە یەکێکە لە بە تەمەنە بەختەوەرەکان] دەربارەی ئیکیگای خۆی دەڵێ: دروستکردنی سەوزەواتی خۆم، پێکەوەیی لەگەڵ دۆستانم بەختەوەرم دەکات. ئیکیگای پێویست نیە (ئاڵۆز) و (بەرز) بێت، بەڵکو پێویستە ئامانجێ بێت تا کۆتا ڕۆژی ژیان ئەنجامی بدەیت و سەرقاڵت بکات و چێژیشی لێوەبگریت. باشترە ئیکیگای خۆت لە شتگەلی (بچوک) سازکەیت، لە بچوکەوە دەستپێبکە. تۆ دەبێت لە (ئیستا)و (لێرە)دا دەستپێبکەیت، گرنگترین شتێک ئەوەیە نەچیتە ناو ئیکیگای ئەوانیترەوە، ئیکیگای خۆت بسازێنی. دڵسۆزبن بۆ ئیکیگای خۆتان، چوونە ناو ئامانج و ژیانی ئەوانیترەوە وەک ئەوەیە ژیانی ئەوانیتر دەوڵەمەند و ژیانی خۆت لات و بەتاڵ بکەیت. ببە بەوەی دەتەوێت، نەک ئەوەی ئەوان دەیانەوێت.
ئەگەر سەرکەوتووبیت لەو کارەی بە شادییەوە خۆتی تێدا دەبینیتەوە، ژیانت گەورەترو درێژتر دەبێت لەوەی (تەنیا بە کات بپێورێت)، بەڵکو ژیانێکی درێژتر و بەرزتر دەژیت لە ژیانێکی ناچارانە و ناخۆشبەختانە. ژیانی ئامانجدارانە، واتە بتکات بەوەی خۆت دەتەوێت، ببیتە ئەو مرۆڤەی ڕەفتارەکانت چێژی تێدابێت. ژیانت پڕ دەبێت لە (فێربوون) و (بەختەوەری). ئەو ژیانەش ئەوەیە، بە وەرزش، پەیوەندی تەندروستانە بە ئەوانیتر دەیبەیتە سەر. ژیانێکە دوورە لە سنوور و پێشمەرجەکان، دوورە لە سنووری زمان، نەتەوە، لە نەتوانین و بیرکردنەوە لە خراپییەکان. ئیکیگای ڕێگەیەکە بۆ ژیانکردن، گرنگە خۆت ڕێگەی خۆت دابهێنیت، بەرزتربە لەوەی تەنیا بە ئارەزووە ڕەمەکی و غەریزییەکانەوە بژیت، ئیکیگای بەرزتربوونەوەیە لە (سروشتی سادە بۆ سادەبوونەوەی مرۆییانە). ئیکیگای ڕێسازی و ڕێدۆزیە بۆ ژیانێکی درێژی بەختەوەرئامێز، ئەمەش بە دوربوونە لە ترس و دڵەڕاوکێ ناپێویستەکان، کە لە خەون و ئامانجەکانت دوورت دەخەنەوە.
ئیکیگا تا دەمی مەرگ
کاتێک ئیکیگای خۆت دەسازێنیت، ئیدی وەستان و تەواوبوون نیە، یاخود باشترە بڵێین خانەنشینبوون(تەقاوتبوون) نیە، لای ژاپۆنیەکان لە ڕوکەشدا وشەیەکیان بۆ خانەنشینی[وەستان] نیەو کۆتاییهاتن بە کار نیە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئامێری جوڵە و کاریان ئامانج و مەبەستێکە تەواوبوونی نیە. دروستکردنی هەستگەلی کۆتاییهاتن بە پرۆژە و خەون و کارەکانت، واتە کوشتنی تۆ. کاتێک تۆ لە فەرمانگەیەکی و بەپێی تەمەن خانەنشین دەکرێیت، واتە ئیدی تۆ کەڵکی کارکردنت نەماوە، یان تۆ تا ئیستا خزمەتت کردوە، ئێستا دەبێت دانیشیت ئێمە خزمەتت بکەین. مرۆڤ بە کارنەکردن و وەستان دەمرێت. لای ژاپۆنییەکان ئەم هەستە سڕاوەتەوە، تۆ تا هەبیت دەتوانیت بە چێژەوە، بە خەون و ئامانج و بەرهەمەکانتەوە بژیت. بەختەوەری مرۆڤ زۆرکات لەو بەرهەمەدایە کە بەرهەمی دەهێنێت، کاتێک تۆ نووسەرێکیت بەختەوەری ئەوەیە کتێبەکەت بە دەستی خوێنەرگەلێکەوە دەبینیت. پرۆژە و ئامانج و خەونت نەما تۆ مردوویت، کەواتە باشترە ڕێزو پارێزی و پەرەپێدەری ئامانج و خەونەکانت بیت، تا هەموو بەیانیەکت نوێ بێت، ژیانت بەردەوام لە نوێگەریدا بێت. دووبارەبوونەوە ژیان دەکوژێت، بوون سست دەکات، بۆ ئەوەی نەکەویتە ناو مەرگی ژیانەوە، لەناو ژیاندا مردوو نەبیت، دەبێت بە چێژەوە و داهێنەرانە بژیت، ڕەسەنانە لەناو خەون و ئامانجەکانی خۆتدا بەردەوام بیت، دەرەوە هەستی وەستان و بەردەوامیت پێنەدەن.
ئیکیگای و ژیانی مۆدێرن
دیارە بابەتەکە هەروا ئاسان نیە، وەک گارسیا دەڵێ: ژیانی مۆدێرن ڕۆژ بە ڕۆژ سەبارەت بە سروشتی ڕاستی بوونمان نامۆی کردوین، بووەتە هۆکاری بێ ماناکردنی قوڵایی ژیانمان، یاخود بێ واتایی بۆ ژیانمان هێناوە. هێزو وزەو شەوقی ئێمە بۆ(پارە، دەستەڵات، زانیاریی و ئاگایی سەرنج و لێهاتوویی و سەرکەوتوویمان) هەستی ئێمەی بەشێوەیەکی ڕۆژانە پەرت کردووە، شتگەلێکی ناپێویست ڕێگە نادەن بە قوڵی ژیانمان بگرینە دەست. ئەوان ژیانی ئێمەیان کۆنترۆڵ کردووە، شتگەلێک کە هی خۆمان نین. لێرەدا نووسەر کۆمەڵێک ڕەهەندی گرنگی ژیانی مۆدێرنی هێناوەتە ناو باسەوە، کە بوونەتە بەهای بەرزی بەردەوامی بوونمان، لە کاتێکدا بەشی زۆری ئەوانە نایەنە ناو بەهاو واتا بەرزەکانی ژیانمانەوە، بە واتایەکی دیکە پارە لە بنەڕەتدا خۆی بەهای نیە و هەموو بەهاکان هەڵدەسوڕێنێت و لە دەوری خۆی کۆیکردوونەتەوە، تەنانەت بووەتە سەرچاوەی بەها بەخشین پێیان، واتە شتێک کە خۆی بەهای نیە بووەتە سەرچاوەی جوڵێنەر و مانای و بەها، ژیانی مۆدێرن و سەرمایەداریش بەبێ ئەم [پارە] بێ بەهایە بەهای نەهێشتۆتەوە، گیری کردووین. وزەو هێزمانی بۆ خۆی بردووە. خواستی بە دەستەڵاتبوون و هەیمەنە وایکردووە ژیانی ئێمەی پەرتکردووە، بەهای بوونی داگیرکردووین. لەبری دەستەڵاتگرتن بەسەر ژیان و واتای خۆماندا دەستەڵاتی دەرەوە و خواستی دەستەڵات و هەیمەنە بەسەر یەکدی کردندا بووە ئەو ڕێگەیەی ڕێگەی خۆمانی لێ ونکردووین. زاڵبوونی خواست و سەرنج لە شتی ناپێویست وایکردووە سەرنج و ئاگاییمان لە خۆمان نەمێنێت، هێندەی زانیاریپەرستین، هێندە ئاگاییمان لە بوونی خۆمان نییە، دنیای زانیاریسازی مۆدێرن بەجۆرێک داگیریکردووین فریا ناکەوین بزانین[خۆزانی]، ئارامی نەهێشتوین، ڕۆژانە دەرەوە بەخۆیمان سەرقاڵ دەکات و هاتنەوە بۆ خۆ و بەهای خۆمانی لێ بزرکردووین.
گارسیا دەڵێ، موگی ڕێگەی گونجاوی بۆ پارێزی ئامێری ئیکیگای پێیە، ئەو لە پێنج هەنگاودا کۆیدەکاتەوە: (سەرنج و هێزت لە بەشە وردیلە و بچوکەکان بێت). (خۆت قەبوڵکە، هێندە تانە لە بوونی خۆت و بەهای خۆت مەدە). (متمانە بە خەڵکی بکە). (چێژ لە چێژەکانت ببە). (لە ئێستادا ئامادەبە). شەوق و زەوق لە دەرونی خۆتدایە. توانایی و ئامادەگی خۆت بۆ ئەوەی ڕۆژانە مانا بە ژیانی خۆت ببەخشی، واتە ئامادەگی خۆت بۆ ناسینی تواناییەکانت و متمانەت بەو مانایەی بە ژیانی خۆتی دەدەیت، لە دەست مەدە.
پرسیارەکان:
مانای ژیانی من چیە؟ ئایا ئامانج تەنیا درێژکردنی تەمەنە یا ئەوەی بەدوای ئامانجی باڵاترم؟
بۆچی هەندێک خەڵک دەزانن چیان دەوێت و ژیانیان پڕە لە جوانی و چێژو شەوق، لە کاتێکدا هەندێکیش لە ڕەنج و ئازاردا دەژین؟
وەرگێڕانی تەواوی ئیکیگای بە مانای شادی هەمیشە سەرقاڵبوون و لە کاردابوون یاخود ئەو شادیە نەبڕاوەیەی لە کارکردنی بەردەوامدایە. ئەمەش لەگەڵ لۆگۆتێراپی لێکچوونی هەیە، بەڵام هەنگاوێک باڵاترە. ئەم وشەیە لە ڕواڵەتدا هۆکارێکە بۆ درێژی تەمەنی ژاپۆنیەکان بە تایبەت ئەوانەی لە جەزیرەی ئۆکیناوا دەژین، کە ئەم جەزیرەیە لە هەر سەد هەزار کەس، دوو هەزار و چوارسەدو پەنجاو پێنج 2455 کەس لە سەرو سەد ساڵ دەژین، کە ئەم ئامارە لە ڕاستیدا لە ئامارەکانی دنیادا بۆ هەمان مەبەست بەرزترە.
هۆکاری تەمەندرێژی ئەم کەسانە لە جنوبی ژاپۆن، بۆ تەندروستی خۆراکیان دەگەڕێتەوە، بۆ شێوازی ژیانیان لە دەرەوەی ماڵ، چای سەوز و هەوای مامناوەندی..هتد. چۆن ڕووبەڕووی بەرەنگاری چەرەمەسەرییەکانی ژیان دەبیتەوە، بێئەوەی پیرو شەکەت بیت، ئیکیگای هونەری ژیانکردنە. ئەوەبکە کە خۆشتەوێت یان ئەوەی خۆشتەوێت بیکە.
ئامانجی بنەڕەتی تۆ لە ژیاندا چییە؟
بەپێی پەروەردەی ژاپۆنیەکان هەر کەسێک لە ژیانیدا یەک ئیکیگای ikigai لە ژیانی خۆیدا هەیە. ئیکیگای بەڵگەیەکی واقیعیە بۆ بێداربوون لە خەو، هۆکاری چێژە لە ژیانکردن. ئەگەر دەتەوێت ببیت بە کەسێکی تایبەت و جیاواز، دەبێت ئیکیگای خۆت بدۆزیتەوە، کاتێک ئیکیگای خۆت دەدۆزیتەوە تۆ دەبیتە لادەر لە شێوازی ژیانی دووبارە و ڕۆتینی، لەو ژیانەی کە زۆرینەی مرۆڤەکان وا دەژین، تۆ دەبیتە ئەو مرۆڤەی کە ژیانت بۆ ئەوانیتر سەرنجڕاکێش دەبێت، واتە نەک تەنیا خۆدۆزینەوەی مانای بوونی خۆت، بەڵکو شێوە ژیانکردنت جەزاب و سەرنجبەر دەبێت، تۆ دەبیتە جێگەی پرسیار، چۆن دەتوانیت بە ڕۆحیەتی گەنجانەوە زیاتر لە سەد ساڵ بژیت، بێئەوەی ژیانێکی دووبارەت هەبێت.
ئامانجی ڕۆشن و بنەڕەتی لە ژیاندا بنەمایە بۆ ژیانێکی بەرز، ئەمە دەکەوێتە سەرو ئەوەی تەنیا بە خۆراکی تەندروست و وەرزش و ڕێگەکانی دیکە ڕۆشنبکرێتەوە، بەڵکو ئەو هەنگاوانەی دیکە دەکەونە ناو هەنگاوە سەرەکیەکە کە بریتیە لە (ئامانجی بەرز لە ژیانتدا)، دۆزینەوەی ئیکیگای خۆت، واتە ئەم بڕیارە لە ژیانتدا بڕیارەکانی دیکەشت تیایدا کۆدەبنەوە، بە مەرجێک ڕێز و بەهایان بۆ دابنێیت و لەگەڵیان هەماهەنگ بیت. دەبێت باوەڕت بە ئامانج و واتاکانی بوونت هەبێت. نهێنی ژیانێکی ئارام و چێژبەخش ئەوەنیە ئومێد بە سبەینێیەکی باشتر بخوازیت، ڕۆژ بە شەو و شەو بە ڕۆژ گرێبەیت و بدوریتەوە، درێژە بەم جۆرە ژیانە بخوازیت ئامانج کورتانە وادەکات مانای ژیانت کورتبێتەوە، واتای خۆ ونکردنە لە ڕۆژەکاندا، بەڵام (تۆ پێویستە بچیتە قوڵایی ژیانتەوە، نەک ڕۆژەکانتەوە، لەنێو ژیانە بەرزەکەتەوە بۆ کات و سات و ڕۆژەکانت بڕوانیت، نەک لە ڕۆژەکانتەوە بۆ ژیانت بڕوانیت). ئیگیکای تەنیا تایبەت نیە بە ژیانی تایبەتی، بەڵکو هەماهەنگە بە ژیانی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگە و دنیاش. ژیانی واقیعی پێویستی بە مەبەست و ئامانجی واقیعی هەیە، ئەمەش بە مانای کورتکردنەوەی خەونەکانت نیە، بەڵکو نەکەوتنە ناو (خەیاڵپڵاوی)یە، خەون و ئامانجی گەورە بۆ ژیانێکی واقیعی لە (تێگەیشتن)ەوە سەرچاوە دەگرێت، دەبێت لە ئیکیگای خۆت تێبگەیت.
دۆزینەوەی ئیکیگای زۆرکات لە دەرەوە و بە گفتوگۆ و دەرفەتدانی دەرەکی وابەستە، بەڵام دۆزینەوە و پەیبردنی ڕاستەقینەش دەکرێت زیاتر خۆیی بێت، واتە خۆت بتوانیت ئیکیگای خۆت بدۆزیتەوە، لە ڕێگەی نائومێدییەکانت لە ژیانی واقیعی و گەڕانەوە بۆ خۆت. چونکە ئیکیگای شتێکی شەخسیە، بەڵام بۆ هەندێک پێویستی بە دیالۆگە لەگەڵ کەسانی شارەزا، هەندێکجار دەرونناس هەیە. خۆناسی و خۆدۆزینەوە لە ڕێگەی خۆتەوە ڕەسەنتر و گەورەترە تا ئەوەی لە (دەرەوە) ڕووبدات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نووسەرێک دێت و دەڵێت، بە وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێک دەکرێت ببێتە بنەمای گەیشتن و دۆزینەوەی ئیکیگای خۆت:
1 لە ژیانتدا بەڕاستی ئارەزووی چ کارێک دەکەیت یان بەڕاستی حەزت لە چ کارێکە؟ کام ڕەهەند و لایەن لە ژیانت، هەستەکانت بۆ جوڵە و زیندووبوون زیاتر هاندەدات، واتە چ شتێک لە ژیانتدا زیاتر هەستی زیندوێتیت پێدەدات.
2 دنیا[یاخود وڵات] لە ئێستادا پێویستیان بە چ شتێک هەیە؟ یاخود هەندێک پرسیارەکە وا دەکەن، تۆ بە چ شتێکی دنیا بڕوای تەواوت هەیە، بینینی چ شتێک لە دنیادا سەرسام و بزوێنەرە بۆت، ئەو شتانە چین وا دەکەن تۆ پەنایان بۆ ببەیت و بتخەنە جوڵە. حەزدەکەیت چ شتێک لە دنیادا بگۆڕیت؟ ئامادەیت لە پێناو چیدا ژیانی خۆت بکەیتە قوربانی؟
3 لە چ کارێکدا لێهاتوویت هەیە؟ ئەو لێهاتوویە تایبەتەی خۆتت دۆزیوەتەوە، ئەزانیت لە چیدا لێهاتوو و شارەزایت، ئەو لێهاتوویەت کامەیە کە ئەنجامدانی بۆت ئاسانە. کام کار هەیە تۆ بەشێوەی خۆت ئەنجامی دەدەیت و دەزانیت کە کەسانی چواردەورت بەو جۆرە ناتوانن ئەنجامی بدەن؟
4 لە بەرامبەر چ کارێک پارە پەیدا دەکەیت[بژێویت]؟ خەڵکی بۆ چ کارێک لەو کار و خزمەتانەی دەیکەیت ئامادەن پارەت بدەنێ و بەهاشی بزانن؟ چ شتێک هەیە تۆ بتوانیت بیکەیت یان چارەی بکەیت کە خەڵکی بۆ ئەو کارە پارەت پێبدەن؟ نووسەر دەڵێت ئەگەر وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە زۆر فەرمین یان قورسن بۆ وەڵامدانەوەت، هەوڵبە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە:
بە گشتی چێژ لە چ کارێک دەبینیت و لە دەمی ئەنجامدانیدا هەست بە تێپەڕبوونی کات و ئەزیەت ناکەیت؟
چ کار و شتگەلێ هەستت دەجوڵێنێت؟
چ کارێک بەپێچەوانەی خەڵکانی دیکە، بە خێرایی و لێهاتووی ئەنجامی دەدەیت؟
بۆ گۆڕانی دنیای دەوروبەرت بە دنیایەکی باشتر و جوانتر چ کارێکت لەدەست دێت ئەنجامی بدەیت؟
لە خۆتا چ توانست و تواناییەکت هەیە کە بیردەکەیتەوە بۆ ئایندە دەتوانیت بەباشی گەشە بکەیت[لەو کارەدا]؟
بۆ هاوکاری خەڵکانی دیکە چ کارێک لە دەست تۆ دێت بە باشی ئەنجامی بدەیت؟
دەتوانیت دنیا بگۆڕیت؟ توانستی گۆڕانی دنیا لە خۆتدا شک دەبەیت؟
لەگەڵ چ شتێکدا تۆ دەگریت، یان گریانت بە چ شتێک دێت؟
نووسەر دەڵێ، دەتوانیت چەندین کاتژمێر و ڕۆژ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە دابنێیت، بە واتایەکی دیکە پێویستی بە پەلەکردن نیە، بۆ ئەوەی وەڵامەکانت دروست و باشبن، چونکە وەڵامەکان نزیکبوونەوەیە لە خۆت، خۆناسی و خۆئاشکراکردنە بە ڕووی دەرەوەو ناوەوەی خۆتدا. دیارە وەڵامی پرسیارەکانت تەنیا بە بەڵێ و نەخێر نیە، بەڵکو دەکرێت بۆ هەر پرسیارێک چەندین وەڵامت هەبێت. پاش ئەوەی وەڵامەکانت تەواوبوون، ئەوکات وەڵامەکانت پێکەوە گرێبدەو نزیکیان بخەوە و بزانە لێکچونەکانت لە کوێدان، بزانە دەتوانیت بۆ هەموو پرسیارەکان هەڵبژاردەیەک دروستبکەیت و یەکێتیەک تا ئاستی یەکبوون دروستبکەیت، واتە جیاوازییەکان لەنێو یەک وەڵامی گشتگیردا کۆبکەوە، ئەگەر توانیت ئەمە بکەیت ئەوا دەگەیت بە ئیکیگای خۆت؛ ئیکیگای خۆت دەدۆزیتەوە.
لەو جەزیرەیەی باسمانکرد[ئۆکینا] کە بە شارۆچکەی تەمەندرێژی(Village of Longevity) ناوی دەرکردووە، خەڵکانێک دەژین کە ئومێدیان بە ژیان لە جیهاندا لە باڵاترین ئاستدایە. ئەوان بە فەلسەفەیەکی ڕەسەنی وەک ئیکیگای(ikigai) ژیان دەکەن. مانای وشەیەی ئیکیگای شادبوون و بەختەوەریە لە ئەنجامی ئەو کارەی بەردەوام دەیکەیت، ئەو کارەی مانای بۆ ژیانت هەیە. ئەم شارۆچکەیە زۆر بچوکە و خەڵکێکی کەمی لێدەژی، وەلێ ناسراون بەوەی تەمەنیان درێژە. شێوازی ژیانی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە سادەیە، کەمترین پەیوەستەگیان بە لایەنی دارایی و مادی هەیە. زۆربەی کاتیان لە دەرەوەی ماڵ بەسەردەبەن، بە واتایەکی دیکە ماڵەوە و دەرەوەی ماڵیان وەک یەک لێکردووە، ئەو ئاسوودەیەی لە ماڵ هەیانە لە شارۆچکەکەش هەیانە، شارۆچکەکەیان کردووە بە ماڵێکی گەورە بۆ گشتیان، هەر بۆیە لە پەیوەندییەکی توندو جوان و باڵادان لەگەڵ یەکدی. ئەوان خۆراکی سوک و تەندروست دەخۆن، ئەوان فەلسەفەی ئیکیگایان کردووە بە ڕێبازی ژیانیان، ئەو فەلسەفەیەی چاوی لە مەبەست و ئامانج، شەوق و خولیا، مانا و کار و جوڵەیە، فەلسەفەیەکی پەروەردەییە بۆ شێوازی ژیانکردنێکی تاک و کۆمەڵ، فەلسەفەیەک ڕەهەندی تیۆری و پراکتیکی ئاوێزان کردووە، ئیکیگای پاڵفتە و پوختەی ئەو شێوە ژیانەیە ئەم شارۆچکەیە هەیەتی، واتە ئەگەر لە ژیانی ئەم شارۆچکەیە وردبینەوە دەگەینە فەلسەفەیەکی پوخت کە ئەویش ئیکیگایە. لە وشەی فەلسەفەوە ڕەنگە بیرت بۆ ئەمانج و مانای ئاڵۆز بچێت، بەڵام فەلسەفەی ژیانت ئەوەیە خۆت بڕوات پێیەتی، دەکرێت شتێکی زۆر سادە بێت، گرنگ نیە ئەوانیتر لەگەڵین یان نا، بەڵام ئەوەی گرنگە لەگەڵ ژیان و بوونت هەماهەنگ بێت. ئیکیگای چالاکی ژیانتە تا بوونت هەیە، ئەو کارو چالاکیە ئاڵۆزی و قورسی نیە، بەڵکو ئەوە گرنگە سازبێت لەگەڵ خۆت، ئارامیت بۆ فەراهەم بکات، وەک ئاماژەمان بۆ کرد ژاپۆنیەکان لە ڕواڵەتدا وشەیەکیان بۆ خانەنشینی و تەواوبوون نیە، چونکە هەرکات ئیکیگای خۆیان دەستخست ئیدی تا کۆتایی ژیانیان لەگەڵیان دەژی. ئەمە ڕەتدانەوەی ئەو شێوە ژیانە ڕۆژانەییە[ژیانی ڕۆژانەیی] کە مرۆڤ دەکاتە بێ پرۆژە و ئامانج، هەرکات مرۆڤ ئیکیگای خۆی ناسی ئیدی لە مرۆڤێکی ڕۆژانەیی و دووبارەو کەلتوورییەوە دەبێتە مرۆڤێکی تایبەتمەند و داهێنەر، (داهێنەری ژیان و بوونتبە، خۆت نەخشی ژیانت بکێشە).
کاتێک ژیانت پڕ دەبێت لە شتی دووبارە و هەوڵدانی بێ ئامانج یان سوکە ئامانج و ئامانجی کاتی، ئەو دەمە هەستی پوچی لە ویژدانێکی تەندروستتەوە یەخەت دەگرێت و داوای گۆڕانت لێدەکات. ئەو کارەی دەیکەیت ڕۆژانە فشارت بۆ دەهێنێت، ژیانت کاتێک لە پارەکۆکردنەوەدا بەهەدەر دەدەیت، لە خۆت دەپرسیت ئامانجی ژیانی من ڕاکردن بوو بەدوای ئەمەدا؟ کاتێک بێ ئامانج هەنگاو دەنێیت ژیانت پڕ دەکەیت لە شتانێکی زیادە و بێ واتا و دوور لە ئاسودەیی ڕۆحی خۆت. ئیکیگای واتە مانا و بەهای ژیان و بوونی من.
من بوونێکی تایبەتمەندم هەیە، ڕاستە لەگەڵ خەڵکانی دیکە دەژیم و بێ ئەوان ناتوانم بوونم هەبێت، بەڵام ئەمە مانای خۆخستنە بەردەوام ڕێ، [واتە بەردەوام لەسەر ڕێگەی خۆم بم] ئەمەش مانای ژیانی ئەوان نیە، لەگەڵ ئەوەشدا داهێنانی واتای ژیانم و شێوازی ژیانم دەبێتە هۆی کاریگەریدانان لەسەر ژیانی گشتی. ئیکیگای دەیەوێت ژیانت بکات بەو ژیانەی دووبارە نیە، هەموو بەیانیەکت نوێیە، ژیانت لە نوێسازییەکی بەردەوامدایە، ڕۆژەکانت لەیەکدی ناچن، تۆ بەردەوام لە خۆدەوڵەمەندکردنی بوونتدایت.
ئەوەی تێبینیدەکرێت، وەڵامدانەوەی پرسیارگەلێک کە پێشتر خرایەڕوو، بەشێوەیەکی بازنەیی پێکەوە بەستراون، کە لای زۆربەی توێژەرەکانی بواری ئیکیگای، ئەوە بازنەی دۆزینەوەی ئیکیگایتە، واتە ئەگەر بێتو وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەیتەوە، ئەوا دەتوانیت ئیکیگای خۆت یاخود ئامانج و مەبەست و واتای ژیانت بدۆزیتەوە و دیاریی بکەیت، دەتوانیت بگەیت بە جۆرێک لە خۆناسی. بە کورتی دەتوانیت پرسیارەکان لەمانەدا پوختەبکەینەوە و داینێینەوە[دیارە پرسیارەکان لێکچوونیان هەیە و من زیاتر بۆ سەرنجخستنەسەریان دووبارە دایاندەنێمەوە]:
1 توانا و توانستەکانت: لە چ شتێکدا بە توانایت، لێهاتوویەکانت چین، ئەزمونی چ کارێکت هەیە؟
2 پێویستی خەڵک و کۆمەڵگە: ئەم خەڵکەی نێو جیهان پێویستیان بە چ شتێکە؟ ئەو پرسیارو کێشانە چین کە پێویستە وەڵامبدرێنەوە و چارەبکرێن؟
3 چیت خۆشدەوێت: ئارەزووی چی دەکەیت، ئەو کارە چیە ئارەزووی دەکەیت و دەتەوێت ئەزمونی بکەیت؟ چ شتێک هەیە تۆ خۆشحاڵ بکات؟
4 ئەو ڕێگەیانە چین کە دەتوانیت پارەیان پێ پەیدابکەیت[بژێوی]؟ بە چ کارێک یان بەرهەمێکت بژێویت دابیندەکەیت؟
5 خولیای تۆ: هەمان ئەو شتانەی ئارەزو دەکەیت ئەنجامیان بدەیت و تیایاندا باشیت، هەر ئەوانەیە کە پەرۆشیت بۆیان. واتە ئەو شتانەی حەزیان پێدەکەیت و تیایدا چاکیت، ئەوانەن پەرۆشی کردنیانیت.
6 ئەرک و بەرپرسیارێتیت: هەمان ئەو شتانەی ئارەزووی کردنیان دەکەیت، هەر ئەو شتانەیە کە جیهانیش پێویستی پێیانە، ئایا دەتوانیت بڵێیت ئەوەی بەرپرسیارێتی منە و ئارەزووی دەکەم، هەماهەنگە بەوەی جیهانیش داوای دەکات.
7 کار و پیشەی تۆ: ئەو شتانەی تیایاندا باشیت و دەتوانیت بژێویتی پێدابین بکەیت، دەتوانیت بڵێیت (ئەوە کارە دڵخوازەکانی منن)، واتە کارە دڵخوازەکەت بژێوی و پارەی پێپەیدا دەکرێت.
8 کارامەیی تۆ: ئەو شتانەی تیایاندا باش و کارامەیت، هەمانشت دونیاش پێویستی پێیەتی، کەواتە ئەوەی تیایدا باشیت و دونیاش پێویستی پێیەتی (پیشەی تۆیە).
9 ئیکیگای تۆ بەرانبەرە بە: بەشە هاوبەشەکانت لەوە کە تیایدا باشیت، ئەوەش کە جیهان پێویستی پێیەتی، هەر ئەوەشە دەبێتە سەرچاوەی بژێوی و پارەپەیداکردنت، کەواتە تۆ کارێک دەکەیت کە خۆشتدەوێت و ئارەزووی ئەنجامدانی دەکەیت، هەستناکەیت لەژێر زەبرو پاڵەپەستۆی دەرونیدا کار دەکەیت و دەژیت.
ئەمە پوختەیەکە لەبارەی فەلسەفەی ئیکیگای، دیارە سوودم لە زۆر سەرچاوە وەرگرتووە[زۆربەیان بە فارسین]، بە داخەوە لەبەر زۆری و تێکەڵیان نەمتوانیوە لێرەدا بینووسم، ئامانجم ئەوەبوو بۆ ئەم بابەتە نوێیە شتێکی کورتیش بێت ئامادەی بکەم.
هەرێم عوسمان
مامۆستا لە زانکۆی #سلێمانی# کۆلێجی زانست، بەشی فیزیا.
#19-05-2020#
ئەم بابەتە 10,453 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-05-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 19-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 19-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,453 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت رابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
نەورۆزی ساڵی 1959ی سلێمانی
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
گەڕەکی سابونکەران ساڵی 1987
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هاشم غانم عەباس خەلەف
26-03-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت 514,786
وێنە 104,249
پەرتووک PDF 18,881
فایلی پەیوەندیدار 94,709
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.078 چرکە!