🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 کاروان حەسەن عەزیز
لە رێکەوتی 20-04-1988 لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی کیمیا-کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
👫 کاروان حەسەن عەزیز
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب لەگەڵ ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
📕 لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
ناونیشانی پەرتووک لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
نووسەر ئاسترید لیندگرێن
وەرگێڕانی لە سویدییەوە ئەژین عەبدولخالق
📕 لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
📕 تۆم هەر لەبیرە
ناونیشانی پەرتووک تۆم هەر لەبیرە
بەشێک لە وتار نامەو دەستخەتەکانی هێمن موکریانی
کۆکردنەوەی فارووق فەرهاد
📕 تۆم هەر لەبیرە
🏰 چیای حاجیلە
چیای حاجیلە
یەکێکە لە شاخە بەرز و دیارەکانی دەڤەری بیتوێن، کە هەردوو ناحیەی حاجیاوا و چوارقورنەی سەر بە قەزای ڕانیە لەیەک جیادەکاتەوە.

بەرزی چیاکە لە ئاستی ڕووی دەریاوە 1050 مەترە، بۆ گەیشتنە سە
🏰 چیای حاجیلە
📕 ڕاستییەکان لە کوێن؟
کارۆ کاوە مەحمود
2021
‎پرسیارێک هەیە لە زۆر کەسی دەکەم، ئەویش ئەوەیە، ئەگەر لە ژیانتدا دوو کەس هەبن. عاشقی یەکەمیان بیت و بەس بزانی کە نزیکی و پێکەوەژیانتان لەژێر بنمیچێکدا، ژیانت پڕ دەکات لە برین و
📕 ڕاستییەکان لە کوێن؟
👫 فایەقە فەنی - فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی
کەسایەتیەکی شارەزور و شاری سەید سادق. فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی (فایەقە فەنی) ساڵی1919 لە دایک بووە ساڵی1994 کۆچی دوایی کردوە. [1]
👫 فایەقە فەنی - فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
سازدانی: ئەمەل سەعید کوردە
ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە:
مرواریەکانی غوربەت بۆ جارێکی دی گەورە هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد بەسەردەکاتەوە کە مامۆستای چەند نەوەیەکی سەدەی رابردوو و ئێست
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
📕 وارگەی مێژوویی کورد
پێکهێنانی دەوڵەتی ماد و ڕووخانی ئیمپراتوورییەتی ئاشوور
نووسینی: محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
لە مێژووی ژیانی مرۆڤدا هیچ شتێک لە ئاو گرنگتر نەبووە، چونکە ئاو هەوا خۆش دەکات و زەوی دەڕازێنێتەوە، گشت
📕 وارگەی مێژوویی کورد
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
نووسەر: ڕینە ماریا ڕیڵکە
وەرگێڕ: دیلان قادر [1]
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
سۆران ئازاد
تاکەکەس لەژێر باری کۆمەڵێک دەستەڵاتدا، چ فەرمی بن چ نافەرمی، دەژیێت، بەڵام هێزەکانی ئەو لەسەرووی هەموو دەستەڵاتەکانن. ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتنی مرۆڤ لە هێزە سرووشتییەکان لەپێناو س
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
جولەکەکان لە کوردستان زۆربەیان لە شاروشارۆچکەکان نیشتەجێبوون و پیشەی بازرگانی و پیشەوەری جۆراوجۆریان هەبوو، کەمتر ئاژەڵداری و جوتیاریان کردووە، لەماڵەکانیاندا بەرانێکیا
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
هەتاو و سایە، بەر هەتاو واتە بەر تاوی تیشکی خۆر و سایەش واتە سێبەری تەنێک کە تیشکی خۆر دەگەڕێنێتەوە، بەر تیشکی خۆر و سێبەر زۆر لەیەکترییەوە نزیکن تەنها داوە موویەکیان نێوا
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
💬 مێوژی سەربوکێ
مێوژی سەربوکێ
لەکۆندا لە ئاهەنگی بوک گواستنەوەدا هەندێ گەنم وپارە و شیرینی وەکو مێوژ و شەکرۆکە و چوکڵێتیان دەخستە ناو قاپێکەوه لەلایەن کەسێکی نزیکی زاواوە لەسەر بان و خانووی ماڵێکەوە بەسەر سەری بوک د
💬 مێوژی سەربوکێ
💬 خزمی جێژنانه
خزمی جێژنانه
لەناو کوردەواریدا جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان، خەڵک وەکو سروتێکی ئاینی سەردانی یەکتری دەکەن و دەست و دەم وچاوی یەکتری ماچ دەکەن، جەژنە پیرۆزە دەکەن و ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دوو دۆست و دوو
💬 خزمی جێژنانه
💬 دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەوه
دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەوه.
سەگ کە بەزاری ئاوێ دەخواتەوە، هێندە خێرا زمانی دەجولێنێت، کە لەناوچەی پشدەرێ لەباشوری کوردستان (میراودەلییەکان) کردویانە بەئیدیۆم و دەڵێن فڵانە کەس دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەو
💬 دەڵێی سەیە ئاوێ دەخواتەوه
📖 کاراکتەری وێنە؛ هەورە فیلم
نوسینی: سەڵاح جەلال
خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ پەرتوکی (سلێمانی و خاکی) ئەلبومێکی دیکۆمینتەری لەسەر شاری سلێمانی، لەنێوان ساڵانی 1784 – 1991 نوسین و ئامادەکردنی (ئاسۆ عومەر سوارە)
دیمەنی یەکەم
فەزای
📖 کاراکتەری وێنە؛ هەورە فیلم
📕 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆکی کۆمەڵایەتی کوردی و تابلۆیەک
سەید کەڵەک و هەشت چیرۆکی کۆمەڵایەتی کوردی و تابلۆیەک
نووسینی: جەمال بابان
چاپی یەکەم – 1969
چاپخانەی ئەسعەد – بەغدا
📕 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆکی کۆمەڵایەتی کوردی و تابلۆیەک
📕 ڕووان بە لاپاڵی غوربەتەوە
نەسرین تەنیا
نۆبەتی چاپ : چاپی یەکەم
ساڵی چاپ : 2017
شوێنی چاپ : چاپخانەی کارۆ
بمشارەوە...

بمشارەوە لە کونجی دڵ
دوورم بخە لە ناپاکان
نەک بە مەبەست
غارەتم کەن, بە نیگایان
بمشارەوە
لە ناو خو
📕 ڕووان بە لاپاڵی غوربەتەوە
📖 کەی جارێکیتر بڕۆینەوە لای ستۆدیۆ رەفيق
کەی جارێکیتر،
بڕۆینەوە، لای
(ستۆدیۆ رەفيق)،
وێنەيەکیتر
بگرين؟!
ئەی سلێمانی
گيان،
ستەم لە دوکان،
ستەم لەشەقام،
ستەم لەشۆستەش
دەکرێت!!
ستەم لەمێشکمان،
ستەم لەچاومان،
ستەم لە دەرو
📖 کەی جارێکیتر بڕۆینەوە لای ستۆدیۆ رەفيق
📷 عائیشه سالح خەفاف و شیرین مارف بەگ هاوسەری رەفیق پشدەری
لای ڕاست:
خوا لێخۆشبوو..عائیشه سالح خەفاف..خوا لێخۆشبوو شیرین مارف بەگ..هاوسەری رەفیق پشدەری نووسەر..پەنجاکانی بەغدا..یانەیەکی کۆمەڵاتی.
📷 عائیشه سالح خەفاف و شیرین مارف بەگ هاوسەری رەفیق پشدەری
📷 فەوزی جەميل سائیب و هاوژينەکەی بوسەينه سەعيد ئاغا و کوڕەکەی بروسک
خوالێیخۆش بێت کاک فەوزی جەميل سائیب و هاوژينه که ی بوسەينه سەعيد ئاغا و کوڕەکەی کاک بروسک.

کاک فوزی مامۆستای کۆليجی سەربازی بوو له ساڵانی پەنجاکان، پاشان چووه سلکی مدنی و بۆ ماوەیەک قايمقامی ناوه ن
📷 فەوزی جەميل سائیب و هاوژينەکەی بوسەينه سەعيد ئاغا و کوڕەکەی بروسک
📷 شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەس 1933
شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەس 1933
ئەم وینەیە لەسالی 20/4/1933 گیراوە
📷 شاعیری گەورەی کورد فایەق بێکەس 1933
📕 هزرەکانی مەتی
نووسەر: بێرتۆلت برێشت
وەرگێڕ: شەهاب مەحموود [1]
📕 هزرەکانی مەتی
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر سومبولی هەولێریان
بۆشەهید..خەدیجە حەمەد باوە..شەهید ناسراوە بە خەجەباوە..لەدایک بوی 1945 لە گوندی مەلاقەرە هاتۆتە دنیاوە خاوەنی پێنج برا مام و ئامۆزایە
📖 ئازادکردنی هەولێر و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر خەجە باوە
✌️ شەهیدان
فەرزاد کەمانگەر
👫 کەسایەتییەکان
مەلا مەسعود بێبەش
✌️ شەهیدان
هۆزان مزگین
✌️ شەهیدان
فەرهاد وەکیلی
📖 کورتەباس
سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مروار...
📖 ئیسرائیل: 100 هەزار کوردی جولەکەی تێدایە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئیسرائیل: 100 هەزار کوردی جولەکەی تێدایە
بەپێی لێدوانی موشێ تەوەکولی کە یەکێکە لەکوردە جولەکە چالاکەکانی نیشتەجێی ئورشەلیم، ئیسرائیلئیسرائیل 100 کوردی بەڕەچەڵەک جولەکەی تیایە، ئەو دەڵێت سەرباری ئەوەی زۆربەی گەنجەکانیشیان کوردی نازانن، بەڵام هێشتا هەر کوردستانیان خۆشدەوێت و دابونەریتی کوردانەی خۆیان لەبیر نەکردوە.
ساڵانە کوردەکانی ئیسرائیل لەرێورەسمێکدا جەژنی سەهرانە لەپارکی کەفار یۆنا لەباکوری شاری تەلئەبیب ساز دەکەن، کە جەژنێکی تایبەتە بەو کوردە جولەکانەی لەشارەکانی کوردستانەوە روویان کردوەتە ئیسرائیل. ئەلیاهو غەریب کە 60 ساڵ لەمەوبەر (1960) لەشاری سەقزسەقز لەدایکبووە و لەم جەژنەدا بەشدارببو بەبی بی سی راگەیاندوە کە ئەم جەژنە دەرفەتێکە بۆ بینینی دۆستان و راخستنی سفرەی نان و کەباب و هەڵپەڕکێی کوردی.
ئەو دەڵێت کورد لەهەموو شارەکانی ئیسرائیلەوە بۆ ئەم جەژنە دێن و قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن، وەختی خۆی لەئێران یەکترمان دەناسی بەڵام ئێستا کەوتوینەتە ئەم کون و ئەو قوژبنەوە و مەگەر جەژنێکی وا پێکەوە کۆمان بکاتەوە.
سایتی بی بی سی ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەی ئەو جولەکە کوردانەی لەئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل کۆچیان کردووە، بە 20 تا 50 هەزار کەس دەخەمڵێندرێن و زۆربەشیان لەباکوری ئیسرائیل و شاری قودس و بەندەری ئەشدود نیشتەجێن.
هەروەها موشێ تەوەکولی کە یەکێکە لەکوردە جولەکەکان بە بەشی فارسی رادیۆی ئیسرائیلی راگەیاندوە کە نزیکەی 100 هەزار کورد لەئیسرئیلدا نیشتەجێن، بەڵام هاوکاریی نێوانیان سست و لاوازە، ئەو دەڵێت زۆربەی هەرە زۆری گەنجەکان کوردییان لەبیرچووەتەوە و نایزانن.
موشێ ئاماژەی بەوەش کردوە کە وێڕای ئەوەش زۆربەی ئەو کوردانەی بەڕەچەڵەک جولەکەن و لەکاتی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل و دوای ئەوەدا روویان لەم وڵاتە کردوە، هێشتا شانازی بەکورد بوونی خۆیانەوە دەکەن و کوردستانیشیان خۆشدەوێت و دابونەریتی کوردانەی خۆیان لەبیر نەکردوە. باسی لەوەش کرد کە ئێستا لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندییان بەکوردەوە هەیە بەتایبەتی کوردەکانی ئێران و عێراق.
جولەکە کوردەکانی ئیسرائیل، وەکو هەر نەتەوەکانی تری ئەو وڵاتە، دابونەریتی تایبەت بەخۆیان هەیە، لەکاتی هاتنیانەوە بۆ ئیسرائیل دوای کۆچە گەورەکەی ساڵی 1951، پەرت و بڵاو بوون لەوڵاتی ئیسرائیلدا و هەر یەکە و لەشوێنێک گیرساونەتەوە، بەڵام لەپێناو پاراستنی مۆرکی کوردانەی خۆیان رێکخراوێکیان بەناوی رێکخراوی نیشتمانی جولەکەکانی کوردستان لەئیسرائیل دامەزراندوە، کە ئامانجێکیان زیندوو راگرتنی زمانی کوردییە.
جولەکە کوردەکان، لەوەتەی هاتونەتە ئیسرائیلەوە داب و نەریتی خۆیان فەرامۆش نەکردووە، لەزۆربەی بۆنەو جەژنەکانی جولەکەدا، دەیانبینی هەر یەکەو لەسەر هەمان ئەو ریتمەی لەکوردستان لەسەری راهاتبوون، هەڵسوکەوت دەکەن، ئەم پەیوەستە بوونە بەمۆرکی کوردانەوە زیاتر لەساڵانی دوای کۆچە گەورەکە بۆ ئیسرائیل لەنێو ئەواندا دەبینرا، هەربۆیە زۆرێک لەپیاوماقولان و لێپرسراوانی جولەکە کوردەکان لەئیسرائیل بریاریان دا رێکخراوێکی تایبەت بەخۆیان دامەزرێنن کە هەموویان لەژێر چەتری خۆیدا کۆبکاتەوە، ئەوە بوو لەساڵی 1971دا، 380 کەسایەتی ناودار کۆبوونەوەو لێژنەیەکیان پێکهێنا کە جولەکە کوردەکانی سەرتاسەری ئیسرائیلی لەخۆ گرتبوو، ئەوان پێکەوە لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەکۆمەڵگای (عۆزچیۆن) بە بەشداری سەرۆک وەزیرانی ئە وکات و وەزیرەکان و ئەندامانی کنێست و چەندین کەسایەتی ناوداری ئیسرائیل، بریاری دامەزراندنی (رێکخراوی نیشتمانی جولەکەکانی کوردستان لەئیسرائیل)یان راگەیاند. سەرۆکایەتی رێخراوەکەش بە(حەبیب شەمعۆن) سپێردرا کە ساڵی 1994 کۆچی دوایی کرد، لەدوای ئەو (سیمان تۆڤ ئەبراهام) بووە سەرۆکی تاکو ساڵی 2009 دەستی لەکار کێشایەوە و پاشان (یودا بن یوسف) بووە سەرۆکی و ئێستا ئەو سەرپەرشتی رێخراوەکە دەکات.
رێکخراوی نیشتمانی جولەکەکانی کوردستان لەئیسرائیل لەپێناوی ئەم ئامانجانەدا دامەزراوە:
- یارمەتیدانی نەوەکانی جولەکە کوردەکان بۆ خوێندن، بۆ پەرەپێدان، پاراستنی دابونەریتی ئاینی، بایەخدان بەهۆنراوە و گۆرانی و هەڵپەڕکێ و چیرۆکی میللی بەزمانی کوردی.
- دامەزراندنی (ماڵی کۆمەڵگا - بێت کە نێست)، کە سەنتەرێکەو ساڵانە سمیناروچالاکی و کۆبوونەوەی تیادا دەکرێت.
- دەرکردنی گۆگارێک.
- بەخشینی پارە بەهەژار و نەداری کورد.
- دانانی سندوقی پاشەکەوت بۆ یارمەتیدانی نەوەکانی کورد بۆ خوێندن و خوێندنی باڵا و بەرەوپێشبردنیان.
- نوێکردنەوەی ئاهەنگی - سەهرانە - کە ساڵەهای ساڵ بوو لەکوردستان دەکرا.
بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر جولەکە کوردەکان پێویستە سەرنج لەچەند لایەنێکی ژیانی ئەوان بدرێت، کە هەم تێهەڵکێشە لەگەڵ نەریتی رابردووی ئەوان لەکوردستان و هەم لەگەڵ کۆمەڵگای بەرینی جولەکەکانی ئیسرائیل کە هەر یەکەو لەنێو وڵات و نەتەوەیەکی جیاوازەوە هاتون.
یەکێک لەو نەریتانەی جولەکە کوردەکان ژنهێنانە، لەکوردستان ژنهینان لەتەمەنی بچووکدا ئەنجامدراوە، لەنێو جولەکەکاندا باوک بووکەکە دیاری دەکات، دوای داواکردنی کچەکەو دانی نەخت بۆ کچەکە، لەجەژندا زاوا دیاری و نەخت بۆ ماڵی کچە دەنێری. لەئێوارەی پێش گواستنەوەدا (خەنە) دەکەن. لەرۆژی گواستنەوەدا، بووک و زاوا بەرۆژوو دەبن، ئاهەنگی ژنهێنان لەناو کوردا دوورو درێژە، حەوت رۆژو حەوت شەو دەخایەنێت، شەمەی پاش پەردەی بووکێنی ئاهەنگ دەگێڕن لە(بێت کەنێست) کە زاوا سەر دەخاتە سەر (تەورات) بۆ نوێژو رێزگرتنی، پاشان هەموو میوانان دوای نوێژ لەگەڵ زاوا بۆ ماڵەوە بەشایی و هەڵپەڕکێ دەڕۆن.
نەریتێکی دیکە منداڵبوونە، خێزانی گەورە زۆر گرنگ بوو لەکوردستان، ئەگەر لەدایکبووش کوڕ بێت ئەوا باشترە، ئێوارەی ئەم رۆژە لەپێش (سونە ت کردن) یان بەیانیەکەی ئاهەنگێکی بچووک دەگێڕن بەناوی (شەشە) کە نان خواردنە. مۆم داگیرساندن لەنزیک کورسی (ئەلیاهو نەبی) لەناو (بێت کەنێست) بۆ رێزی تێکستەکە، (سونەت کردن)دەکرێ لەناو (بێت کەنێست)و لەدوای ئەم گە شتە خۆشە. گۆرانی و هەڵپەرکێ لەماڵی کوڕە بۆ (بێت کە نێست) ناوی تایبەتی دەدرێ بەبنەماڵەی مناڵەکە لەناو کتێبە پیرۆزەکە بۆ ناولێنانی (رابەکە) دەیلێت.
نەریتێکی دیکە، بەرمیچڤە یان جیاکردنەوەی مناڵ لەهەرزەکارو، تەمەنی منداڵ بگاتە 13 ساڵ ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، بەڵام بەزۆری بۆ کوڕ دەکرێت و هەندێک بنەماڵەش بۆ کچی دەکە ن و پێیدەڵێن (بەرمیچڤە). بەم بۆنەیەوە جلی جوان بۆ کوڕەکانیان دەکڕن، (چیچیت) یان دەسماڵی نوێکردن بۆ کوڕە گەنجەکە دەهێنن و نوێژ دەکات و لەوڕۆژەوە دەستدەدات لە(تە ورات) کە بەزۆری لەرۆژانی دووشەمەو پێنج شەمە دەکرێت و رۆژێک پێش (بەرمیچڤە) کوڕەکە (تەورات) بەرزدەکاتەوە کە جەماوەری تێکستەکە لێی دیارن و ئەوانیش گوڵبارانی دەکەن و شیرینی بەسەریدا دەبارێنن و ئەم کوڕە کەمێک لە(تەورات) دەخوێنێت، کە خوێندنەکە تەواو بوو دەچن بۆ ماڵی کوڕە بۆ نان خواردن و ئاهەنگگێڕان.
بۆ رێورەسمی مردنیش، نەوەی جولەکە کوردەکان واز لەنەریتێک ناهێنن، کە دەڵێن یەکیک مردووە هەمو خەڵکەکە دەچن بۆ ماڵی مردووەکە، پاشان بەشیوەن و گریان مردووەکە بۆ گۆرستان دەبەن، خەلکەکە دەستی خاوەن پرسەکە دەگوشن و هەروەک کوردستانیش نان و خواردن بۆ مالی مردوو دەبەن. دایک و باوک و براو خوشک لەسەر زەوی دادەنیشن و یەخەیان کەمێک دەدرێنن، دوای هەفتەیەک دەچن بۆ گۆڕستان و کەمێک دوعا دەخوێنن بۆ مردووەکە و لەدوایدا بۆ نویژ کردن و نان خواردن دەگەڕێنەوە بۆ مالی مردو، ماوەی ساڵێک (پرسە) دەگرن و جلی رەش لەبەردەکەن و کە ساڵ تەواو بوو (پرسە) تەواو دەبێ.
جەژنێکی پەیوەست بەجولەکە کوردەکان، چەژنی سەهرانەیە، کە ئاهەنگی تیا دەگێڕن، ئاهەنگی سەهرانە لەدوای سەری ساڵی عیبری و لەدوای رۆژی (کیپۆر) یان -غەفران- لە رۆژی دووەمی(سووکە) یان کەپرە شینە دەبێت، کوردەکانی ئیسرائیل وەک چۆن لەکوردستان ئاهەنگیان گێراوە ئاواش بەم بۆنەیەوە لەئیسرائیل ئاهەنگ دەگێڕن. هەموو گەنجانی کورد دەستدەکەن بەئاهەنگ گێڕان و هەڵپەڕکێ و سەما کردن و ماوەی زیاتر لەشەوو رۆژێک بەردەوام دەبن، ئە م یادە هەر ساڵەو لەناوچەیەکی ئیسرائیل دەکرێت، بەتایبەتی لەو ناوچانەی زۆربەی کوردیان لێنیشتەجێ بوون. لەم بۆنەیەشدا زۆرجار سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و ئەندامانی کەنێست و خەڵکی ناوداری وڵات ئامادە دەبن، گۆرانیبێژە کوردەکانی ئیسرائیل زۆربەیان ئامادە دەبن و دەست بەگۆرانی دەکەن/ کە ناودارترینیان، ئیچک کەهلەو چەدیک زخەریا و ئارۆن مەناخێم و ئاڤنەر زەکێن و ئیلان داڤید و مۆشێ مەمۆکۆیە.[1]
#️ هەشتاگ
#ئیسرائیل | #سەقز |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 16-05-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئیسرائیل
2.👁️کۆمەڵەی کوردە جووەکانی هەولێر لە ئیسرائیل
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-05-2020
📷 وێنە و پێناس
1.👁️کۆمەڵێک جوولەکەی کوردستانی لە کاتی گەییشتنیان بۆ ئیسرائیل
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-05-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📘 فەرهەنگ
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🛄 کۆچبه‌ر
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵایەتی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇱 ئیسرائیل

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (راوێژ فەرهاد)ەوە لە: May 19 2020 4:40PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 20 2020 11:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 20 2020 11:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 758 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.198 KB May 19 2020 5:20PMراوێژ فەرهاد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 دیپلۆماسی؛ بنەما - گەش...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
فەرزاد کەمانگەر
فەرزاد کەمانگەر لە ساڵی 1976 لە شاری کامیاران لە دایک بووە. مامۆستا فەرزاد کەمانگەر خاوەن پێشینەی 12 ساڵ کاری وانەوتنەوە، ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی رویان، سەر بەئیدارەی پەروەردەی و بارهێنانی شاری کامیاران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژینگه پارێزی ئاسک بوو، کە لە رێکەوتی 18ی ئاگوستی 2006 لە شاری تاران لە لایەن هێزەکانی رژیمی ئیرانەوە دەسگیر کرا. مامۆستا فەرزاد و هاوڕێیانی ماوەی 16 مانگ له ژوورەکانی تاکەکەسی ئیتلاعات له شارەکانی کرماشان، سنە و تاران ڕووبەڕووی دژوارترین ئەشکەنجە ب
فەرزاد کەمانگەر
مەلا مەسعود بێبەش
مەلا مەسعود بێبەش لە پێشەکی دیوانەکەی خۆیدا بە کورتی و پوختەیی بەم شێوەیە باسی لە ژیانی خۆی کردوە و نووسیویەتی: لەساڵی 1932 لە شاری هەولێردا هاتوومەتە دنیا.کوڕی حاجی عەبداللەی شەنەغەییم. باوکم و باپیرانم لە خێلی (شوان)ن.باوکم لە کۆنەوە هاتۆتە هەولێر و لە لای مەلا ئەبوبکر ئەفەندی (مەلا گچکە) خوێندنی ئایینی تەواو کردووە.
لەپاش ئەوەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لای مەلای گەورەی شاری کۆیە ماوەتەوە.لەساڵی 1345دا دەستووری مەلایەتی پێدراوە و ئینجا هەر لە شارە خۆشەویستەکەی هەولێر و لە مزگەوتی گەورەی بازاردا بە
مەلا مەسعود بێبەش
هۆزان مزگین
لە ساڵی 1962دا لە ئێلیه لە باکوری کوردستان لەدایکبووە. پێش کودەتای 1980 بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بوو، لە شاری ئێلح ئەو کاتە بزوتنەوە و سەندیکا کرێکارییەکان خەباتێکی بەهێزیان بەڕیوەدەبرد، ئەو کاتە مەزڵوم دۆغان یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە پڕوپاگەندەی بۆ پەکەکە دەکرد و ماڵ بە ماڵ دەگەڕا و پەکەکەی دەناساند، هەر ئەو کاتە هۆزان مزگین لەگەڵ گروپێک لە گەنجان بەشداری پەکەکە دەبێت و دەبێتە یەکەم ژن کە لەو هەرێمەدا بەشداری ریزەکانی پەکەکە ببێت.
لە ساڵی 1983 دا بەشداری دامەزراندی گروپێکی هونەری
هۆزان مزگین
فەرهاد وەکیلی
فەرهاد وەکیلی کوڕی شەریفە و محەممەد سەعید لەدایکبووی23-05-1966 شاری سنە، بڕوانامەی زانکۆی هەبووە، باوکی سێ منداڵە بە ناوەکانی (هەنگامە، هەورام و هەوراز)، هەر لە ساڵەکانی سەرەتای گەنجیەتی دەستی بە کاری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە رێگای ئازادیی کورد و کوردستان کردبوو، بەهۆی ئەم چالاکییانە لە شوێنی کارەکەی خۆی (فەرمانگەی کشتوکاڵیی سنە) لەمانگی پێنجی ساڵی 2006 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر دەکرێت، دوای ساڵ و نیوێک لەزیندانی کردن و ئەشکەنجەدانی لە 30-01-2008 لە بەشی30ی دادگای شۆڕشی
فەرهاد وەکیلی
سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
سازدانی: ئەمەل سەعید کوردە
ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە:
مرواریەکانی غوربەت بۆ جارێکی دی گەورە هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد بەسەردەکاتەوە کە مامۆستای چەند نەوەیەکی سەدەی رابردوو و ئێستاشە ئەویش هونەرمەند م.سەڵاح ڕەوفە.
سەلاح رەوف لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966 بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێرژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایان
سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)