گەریلا بێریتان و چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بێریتان ژنێکی عەرەبە و دوای هێرشەکانی سەر
شەنگالشەنگال بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد بوو. دوای ماوەیەک چووە شاخەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێ بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆی دەدات.
بێریتان ساڵی 1996 لە سوریا لەدایکبووە و بنەماڵەکەشی بە رەچەڵک خەڵکی بەغدان. باوکی گەریلا بێریتان دوای ئەرکە سەربازییەکەی لە سوریاوە دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد. بێریتان رایگەیاند، دایکی لە تەمەنی 13 ساڵیدا کراوەتە هاوسەری باوکی، کە باوکی لەو کاتەدا تەمەنی 100 ساڵ بووە وتی عەقڵییەتی پیاوسالاری لە ناو بنەماڵەکەمدا لە بەرزترین ئاستدا بوو. باوکم 7 جار هاوسەرگیریی کردبوو. کاتێک من لە دایکبووم، باوکم گیانی لە دەستدا. دواتر دایکم لەگەڵ کەسێکی تردا هاوسەرگیریی کردەوە. منیش لەلای براکەم گەورە بووم. دوای ئەوەی براکەم کۆچی دوایی کرد من لەگەڵ پورێکمدا دەمامەوە. لە تەمەنی 12 ساڵیدا کرام بە هاوسەری کوڕە پورەکەم. هاوسەرەکەم کەسێک بوو، کە گوشاری زۆری دەخستەسەرم. هەر چۆنێک بێت منداڵێکم بوو.
گەریلا بێریتان کە بە ژیانێکی زۆر قورس و دژواردا تێپەڕیوە، دەستی بە بیرکردنەوە و گەڕان بە دوای رێگا چارەیەکدا کردووە. بێریتان ئاشنای بزووتنەوەی ئازادیی کورد بوو و بەمجۆرە باسی بەسەرهاتی خۆی و بەشداربوونی بۆ ناو ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادی و یەرەکە دەکات ساڵی 2014 و کاتێک هێرشکرایە سەر شەنگال، من بە هەڤاڵەکانم وت، پێویستە بڕۆم بۆ ئەو شوێنە. دوای ئەوەی هەڤالەکانم قبوڵیانکرد، من رۆیشتم بۆ شەنگال. کاتێک گەیشتمە ئەوی هێرشەکە روویدابوو و کاتێک ژنان، گەنجان و منداڵانی شەنگالم لەو بارودۆخە دژوارەدا بینی زۆر ئازارم چەشت. لەو کاتەدا تێگەیشتم، کە گەل پێویستیی بە ئێمە هەیە. ئێمەش بۆ گەلەکەمان شەڕمان کرد. 3 ساڵ لە شەنگال بووم. دوای ئەوە لە شەنگالەوە هاتم بۆ چیاکان.
'دەبێت ژنان و گەنجانی رۆژهەڵات لە دژی سیستمەکە بوەستنەوە'
گەریلا بێریتان دوای ئەرکەکەی لە شەنگال داوا دەکات بەشداریی خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان بکات. لە ئەنجامدا رووی لە ریزی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) کرد. گەریلا بێریتان بەمجۆرە باسی ئەو قۆناغە دەکات من لە شەنگال هێز و ورەیەکی زۆر گەورەم وەرگرت و بەو هێزەوە رووم لە چیاکان کرد. بۆ ئەوەش من داوام کرد لە هەموو شوێنێکی کوردستان تێبکۆشم و خۆم بە ژنانی کوردستان بگەیەنم. لەبەر ئەوەش هاتم بۆ گۆڕەپانی رۆژهەڵات. مێژووی رۆژهەڵات پڕە لە ژنانی خاوەن ئیرادە. منیش بۆ ئەوەی ببم بە خاوەنی ئیرادەیەکی گەورە و لە دژی گوشارەکانی رژێمی ئێران بۆ سەر ژنان تێبکۆشم، بەشداری ریزەکانی گەریلای یەرەکە بووم.
گەریلا بێریتان لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازی بۆ گەنجان هەبوو و وتی دەبێت ژنان و گەنجان لە رۆژهەڵات و ئێران خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن. من ژنێکی عەرەبم و لە کوردستان بۆ ئازادی تێدەکۆشم، چونکە دەزانم ئەم تێکۆشانە سەربکەوێت گەلی عەرەب و گەلانی تریش ئازاد دەبن، بۆیە داوا لە ژنان و گەنجانی ئێران دەکەم سەر لە ئاست سیستم بەرز بکەنەوە و تێبکۆشن. ئەگەر ژنان دەست بە بەرەنگاری بکەن، ناتوانن لە ناو سیستم و کۆمەڵگەیەکدا بژین، کە نادادی و زوڵم و چەوساندنەوە و جیاکاریی تیادا بێت.
[1]