گەریلا سێلا ئۆرکێش لە شاری عامودێ لە ڕۆژئاوایی کوردستان لە دایکبووە. لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر گەلی کوردستان بڕیاریدا بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی ببێت.
گەریلا سێلا لەبارەی بەشداریکردن و ئامانجەکانیەوە ; قسەی کرد و سەرنجی خستەسەر کاریگەریی داگیرکەری لەسەر کۆمەڵگە و وتی من هەموو کات بە خۆمم دەوت، بۆ لە دایکبووم؟ بۆ ئێمە بندەستین؟ دەبێت ئێمە چۆن بژین؟ بۆ کۆمەڵگە لەم بارودۆخەدایە؟ من دەتوانم چۆن بژیم، قسە بکەم، بیربکەمەوە و بجوڵێمەوە؟ هەموو ئەو بابەتانە بۆ من بووبوونە پرسیار. بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگاکەی بە من نیشاندا، بۆیە حەزمکرد بە بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە ببم و گەورە ببم. لەسەر ئەو بنەمایە من بەشدار بووم.
گەریلا سێلا وتی، کاتێک بەشدار بووە ئامانجی ڕزگاریی گەلی کورد بووە، بەڵام دوای بەشداربوونی لە ڕیزەکانی تێکۆشاندا ئامانجەکانی بەرفراوانتر بوون و لەوبارەیەوە وتی دوای ئەوەی بەشداری بزووتنەوەی ئاپۆیی بووم، لە پەروەردەدا لەوە تێگەیشتم، کە چەندین گەل بندەستن. ئەرکی ئێمەیە، کە دەبێت هەموویان ڕزگار بکەین. لەو کاتەوە بیر و ڕامانی من و ئاسۆی من بەرفراوانتر بوون، چونکە تۆ لێرە تێدەگەیت، کە تۆ نەک تەنها بۆ خۆت، بەڵکو بۆ گەلانی بندەست دەژیت، بۆیە ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە کە نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو هەموو گەلانی بندەست بخەینە سەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ.
لەبارەی ئامانجەکانی بۆ ژنان وتی من دەمەوێت کۆتایی بە ئازاری ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا بهێنم. ئامانجم ئەوەیە، کە ژنان تێبگەن، کە بۆ هاتوونەتە دونیا، بۆ دەژین، بیرکردنەوەی خۆیان گەورە و بەرفراوان بکەن. ئامانجم ئەوەیە، ژنان بە خەونەکانیان بگەن. ئیدعای منیش ئەوەیە، کە ئێمە پێکەوە ژیانێکی هاوبەش بخوڵقێنین.
سێلا لە وتەکانیدا بانگەوازی بۆ گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و دەڵێت بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە لەم خاکەدا بە ئازادی بژین، دەبێت بە بەهێزی و بە زۆری بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان ببن.
ئەوەشی وت داوا لە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم، کە بێن و بەشداری هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ببن. ژیانی کۆیلەیەتی بۆ خۆیان قبوڵ نەکەن و ئەو ژیانەی کە هەیە قبوڵی نەکەن و یارییەکانی داگیرکەران تێکبشکێنن و ئەوە ئەرکێکە دەکەوێتە سەر شانی هەموو کوردان. بۆیە من بە تایبەت داوا لە کچان و کوڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، کە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ببن.[1]