لە چەند دەزگایەکی میدیایی لێدوانێک لەسەر ناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی بڵاوکرایتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە.
لێرەوە هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەکەینەوە کەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێکی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێکی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵکو لەکاتی پێویست و هەر ڕەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت.
جارێکی تر داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە باپەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.
سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستی
#26-05-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,846 car hatiye dîtin