图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,435
图片 105,223
书籍 19,086
相关文件 95,720
Video 1,281
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
فاتمە (کەسیرە یەڵدرم)، خۆشەویستەکەی ئۆجەلان کێ بو؟ بۆچی پەکەکە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فاتمە (کەسیرە یەڵدرم)، خۆشەویستەکەی ئۆجەلان کێ بو؟ بۆچی پەکەکە حوکمی لەسێدا...

فاتمە (کەسیرە یەڵدرم)، خۆشەویستەکەی ئۆجەلان کێ بو؟ بۆچی پەکەکە حوکمی لەسێدا...
# عەبدوڵڵا ئوجەلان#ی سەرکردەی زیندانیکراوی #پەکەکە# لەدورگەی ئیمرالی، لەقۆناغێکی ژیانیدا عاشق دەبێت، بەڵام دوای 10 ساڵ دەردەکەوێت کە خیانەتی لێکردوە.
عەبدوڵڵا ئوجەلان-ی تەمەن 72 ساڵ، ڕۆژگارێک کە خوێندکاری زانکۆ دەبێت، کچە کوردێکی عەلەوی دەناسێ و خۆشیدەوێت، ئەم خۆشەویستە لەزۆربەی قۆناغە گرنگەکانی سەرەتای ژیانی سیاسی ئۆجەلاندا ئامادە و بەشدار بووە، هەر لەدامەزراندنی ڕێکخراوێکی جەپەوە لەساڵی 1973 تا دەگات بەدامەزراندنی #پارتی کرێکارانی کوردستان# لەساڵی 1978 و پاشان ڕووکردنە دەشتی بیقاعی لوبنان. ئەو تەنها ژنی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکە و ماوەی 10 ساڵ ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی بووە.
ئۆجەلان کە تورکیا بەنهێنی بەجێدەهێڵێت بەخۆشەویستەکەی دەڵێت سبەینێ سەفەر بۆ ئەنقەرە دەکەم!، بەڵام پاش دوو ساڵ لەجێهێشتنی تورکیا، خۆشەویستەکەی خۆی دەگەیەنێتە لای و دەچێتە بیقاعی لوبنان و لەوێ لەگەڵیدا ژیاوە.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=ناسینی ئۆجەلان=KTML_End==KTML_FontSize_End=
=KTML_Mark_Begin=ساڵی 1973، ئۆجەلان لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی گروپێکی ئایدۆلۆژی دروست دەکات، لەڕێگەی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغانەوە کچێک بەشداری گروپەکە دەبێت بەناوی کەسیرە یەڵدرم، کە ناوی نهێنی فاتمە دەبێت.=KTML_Mark_End=
فاتمە کوردێکی عەلەوی و خەڵکی #دێرسیم# دەبێت و بەهۆی مەیلی بۆگروپەکە فاتمە لەکەسە سەرەتاییەکانی دەبێت. ئەو خویندکاری هەمان زانکۆش دەبێت کە ئۆجەلان لێیدەخوێنێت، ئۆجەلان دەڵێت من هیچ شتێکم دەربارەی ڕابردوی نەدەزانی بەهۆی ئەو مەیلەی بۆگروپەکەی هەبوو قبوڵمان کرد.
ئۆجالان دەربارەی ژن دەڵێت تامەزرۆی ژن لەم ساڵانەی دوایدا سەریهەڵدابوو، بەر لەگروپ ئەو هێزەم نەبوو لەهەلومەرجی مۆدێرنێتە نزیکی ژنێک ببمەوە، یەکێک لەو دونیایانەی ئاشنای نەبوم و خۆم لێی بەدوور دەگرت دونیای ژن بوو، تەنیا لەناخمدا خاوەن هەست و سۆزێکی پلاتۆنی بووم، هەرگیز نەدەبوو لەبەرامبەر یەکێکیاندا دان بەو هەست و سۆزانەمدا بنێم، لەسەردەمی گوندەوە نیگای ژنان بەرامبەرم سەرنجڕاکێش بوو.
سەرەنجام ئۆجەلان عاشقی فاتمە دەبێت، بەڵام کەسە نزیکەکانی بەگومان بون لێی و چەندینجار پێیدەڵێن ئاگات لەو کچە بێت.
تا دەگات بەوەی بیریان لەکوشتنی کردۆتەوە، لەبەرئەوەی بووە بەنزیکترین کەسی ئۆجەلان و بەمەترسیەکی گەورەیان داناوە لەسەر ژیان و بیرکردنەوەی.
=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=پلانی کوشتنی فاتمە=KTML_FontSize_End==KTML_End=
#جەمیل بایک# سەبارەت بەپلانی کوشتنی فاتمە دەڵێت: ساڵی 1978 لە#دیاربەکر# من و سەرۆک ئاپۆو هەڤاڵ خەیری و فاتمە بەیەکەوە لەماڵێکدا بووین، هەندێک گفتوگۆ لەنێوان سەرۆک و فاتمە دەرکەوت، بێگومان لەبەرئەوەی سەرۆک لەوێ بوو بۆ ئەوەی بێڕێزی دەرنەکەوێت ئێمە هیچ مداخەلەمان نەکرد، فاتمە بەشێوەیەک دەچووە سەر سەرۆک کە دەیویست تەحریکی بکات، بەڵام ئامانجی فاتمە بۆ ئەوە بوو شتێک بکەین، بەڵام سەرۆک بۆئەوەی پلانی فاتمە پوچەڵ بکاتەوە ماڵی بەجێهێشت، دواتر هەڤاڵ خەیری ویستی هەندێک شت بەفاتمە بڵێ بەڵام ئەمجارە دژی ئەویش ڕاوەستا، بۆیە من بەهەڤاڵ خەیریم ووت ئەوە مرۆڤ نیە ئەوە جانەوەرە، وەرە بائێمەش دەرکەوین، من نەمدەتوانی خۆم ڕابگرم چونکە دەمزانی ئەگەر لەوئ بمێنم فاتمە دەکوژم بۆیە منیش لەماڵ دەرکەوتم. ماوەیەک دوای ئەوە هەڤاڵ کەمال پیرم بینی و لەم بوێرە ئاگادارم کردەوە، هەڤاڵ کەمال ووتی ئەگەر ڕەوش بەم شێوەیە بێت باشتر ئەوەیە بیکوژین، چونکە هەتا ئێستا زیانێکی زۆری بەئێمە گەیاندوە، ئیتر بەسە. هەروەها لەبەرئەوەی بێڕێزی بەرامبەر بەسەرۆک کردوە کوشتنی خۆی هەق کردووە، سەرۆک لەلای هەڤاڵ کەمال پیر زۆرجیاواز بوو فاتمە بۆهەرکەسێکی تر چی گوتبایە ئەوەندە گرنگی پێ نەدەدا، بەڵام باوەڕێکی بەهێزی بەسەرۆک هەبوو، بۆیە گوتی: ئەگەر فاتمە بەم شێوەیە نزیکی سەرۆک بوبێتەوە ئیتر پێویستە بکوژرێت. کاتێک فاتمەمان نەکوشت و هەڤاڵ کەمال پیر کەوتە زیندان، بەڵام لەزیندان و لەدواڕۆژەکانی ژیانیدا بەهەڤاڵ ماشاڵا خۆجە دەڵێت ئەگەر لەزیندان دەرکەوتی بەهەڤاڵ جومعە (جەمیل بایک) بڵێ ئەو کارەی لەساڵی 1978دا دەمانویست ئەنجامی بدەین لەبیری نەکات. کاتێکیش هەڤاڵ ماشەڵا لەزیندان دەرکەوت و چووە لای سەرۆک لەبیقاع، لەپرسیاری سەرۆکدا دەربارەی ڕەوشی زیندان هەڤاڵ ماشاڵا بەسەرۆک دەڵێت لەدواڕۆژەکانی ژیانیدا هەڤاڵ کەمال پیر شتێکی وای پێگوتوم. سەرۆک دەڵێ من نازانم و زانیاریم نیە.
جەمیل بایک دەشڵێت دواتر هەڤاڵ ماشەڵا بەخۆمی ووت منیش بەسەرۆکم وت کە پلانێکی وامان هەبوووە، سەرۆک وتی باش بوو ئەوکارەتان نەکردووە، چونکە لەو کاتەدا زیانێکی زۆرمان بەردەکەوت.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❗=KTML_Quote_Content=ئۆجەلان دەڵێت سەرکەوتن بەسەر فاتمەدا سەرکەوتنی من بوو بەسەر کەمالیزمدا، فاتمە لەتەنیشتمدا دەوڵەتێک بوو زۆر بەتوانا بوو، ئەگەر بکەوتایەتە خزمەتی شۆڕش ئەوا ڕۆڵی سەرۆکایەتییەکی گرنگی دەگێرا، بەڵام فاتمە نەگۆڕا و زۆر ڕۆچوو بوو لەسیستەمی کەمالیزمدا.
=KTML_Quote_End==KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=فاتمە لەدیدی ئۆجەلانەوە=KTML_FontSize_End==KTML_End=
ئۆجالان لەوەسفی فاتمەدا دەڵێت ئەو ژنە خاوەن کەسایەتیەکی هاوشێوەی گورگ بوو، لەو ڕاستیە تێگەیشتبوو دەیزانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدەم. دۆخە سۆزدارییەکەم ببوو بەکێشەیەکی جدی، بەڵام هەوڵم دەدا کێشەکانم لای گروپ ڕەنگ نەداتەوە، لەوبڕوایەشدا نەبووم مەیلێکی زایەندی هەبووبێت، مسۆگەر لەبواری مەیلی زایەندی یان سێکسەوە یەکێکی زاڵ بوو. لەو لایەنەوە بەهەڵەدا چووبووم، سەرەڕای نەبوونی ئەو هێزەی بەدەستی بێنم، بەڵام پێداگریم کرد و پەیوەندییەکەم تا ئاستی هاوسەرگیریەکی ڕوکەش و یەکلایەنە برد و لەهاوینی 1978دا بەکارتی هاوسەرگیرییەوە بۆیەکەمجار بەفڕۆکە لەدیاربەکر دابەزیم. لەوانەیە لەمێژووی پەیوەندی نێوان مرۆڤدا کەسێک بوبم کە سەیرترین و خێراترین مانگی هەنگوینی بەسەرببەم، بەڵام کاتێک ژن بوو بەقاڵبێک سەهۆڵ هیچ چانسێکی چارەسەریم نەبوو، لەدۆخێکدا نەبووم دەردی خۆم بۆ یەکێک باس بکەم، چونکە من خۆم تاکە بەرپرسیار بووم، لەو پەیوەندییەدا ژنە بەرپرسیار نەبوو، ئیتر چیم چاندبوو ئەوەم دەدورییەوە، لەڕاستیدا هیچ زانیاری و چاوەڕوانیەکم نەبوو کە ناسنامەیەکی بەمجۆرەی هەبێت، بەگشت خەسڵەتەکانی گورگەوە ژنە بەرامبەرم بوو، لەو بڕوایەدام کە سەبر و ئارامییەکی بەمجۆرە لەنێوان دوو مرۆڤدا بوونی نیە کە من بەدرێژای دە ساڵ پیشانمدا، تا لەهاوینی 1987دا ئەوکاتە بەئیرادەی خودی خۆی لەبزوتنەوەکەمان دابڕاوە.
دەربارەی بەردەوامی پەیوەندییەکە ئۆجالان دەڵیت لەنێو گروپدا ژیان لەگەڵ کەسێکی عەلەوی، چەپڕەو، بەبنەچە کورد کە بەباشی خۆی پێگەیاندوە کۆمەکەکەی زۆر زۆر لەوە زیاترە کە لەدەرەوەی گروپ بێت، نەبونی ژیانێکی سۆزداری و ئەرێنی و سەرکەوتوو لەگەڵیدا، دەبوایە ڕێگا لەپێش داوەریەکی نەرێنی نەکاتەوە، دەبوایە هەر بڕیارێک لەبارەیەوە بدرێت، لەچوارچێوەی یاسا و ڕێساکانی ڕێکخستندا بێت، بەڵام ئاشکرا بوو کە لەپشت منەوە کاری تەسفیەکاری زۆر کاریگەری ئەنجامداوە، بەشێوەیەکی بابەتی ئەو ڕۆڵەی بینوە، دەتوانین بڵێین کە خەسڵەتە باشەکانی خۆی نەخستە خزمەتی ڕێکخستنەوە، ئەگەر بیوستبایە یان لەبەرنامەیدا بوایە دەیتوانی بمکوژیت، زۆر باش بیرمە کاتێکی نزیک بەر لەڕاکردنەکەی پێیگوتم مەترسە ژەهرخواردت ناکەم.
=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=فاتمە کەسایەتییەکی کاریگەر=KTML_FontSize_End==KTML_End=
=KTML_Mark_Begin=وەک باس دەکرێت فاتمە کاریگەری زۆری لەسەر هەموو پیاوەکان هەبووە، تەنانەت ئەوانەشی کە سەرکردە بوون لەنێو پەکەکەدا و ئەم ژنە ویستوویەتی خۆی ببێت بە سەرۆکی پەکەکەو جێگە بەئۆجەلان لێژ بکات=KTML_Mark_End=، ئۆجەلان بەردەوام دەبێت و دەڵێت کە بیرم دەکردەوە ئافرەت ئەوەندە کاریگەری لەسەر پیاو هەبێت زۆرگرنگە بتوانێت بەدیوێکی تردا بەکاربهێنرێت.
=KTML_Mark_Begin=هەرچەندە ئۆجەلان زۆر هەوڵی داوە کاریگەری لەسەر فاتمە دابنێت و لایەنە خراپەکانی مەحکوم بکات، بەڵام وەک ئەو دەڵێت دەرئەنجام فاتمە نەگۆڕا و لەهەموو ڕوویەکەوە لەخیانەت ڕۆچوو بوو و نوێنەرایەتی دەوڵەتی تورکی کردووە لەتەنیشت ئۆجەلانەوە.=KTML_Mark_End=
ئۆجەلان دەڵێت سەرکەوتن بەسەر فاتمەدا سەرکەوتنی من بوو بەسەر کەمالیزمدا، فاتمە لەتەنیشتمدا دەوڵەتێک بوو زۆر بەتوانا بوو، ئەگەر بکەوتایەتە خزمەتی شۆڕش ئەوا ڕۆڵی سەرۆکایەتییەکی گرنگی دەگێرا، بەڵام فاتمە نەگۆڕا و زۆر ڕۆچوو بوو لەسیستەمی کەمالیزمدا.
ساڵی 1986 تەواوی کارەنهێنی و سیخوڕییەکانی ئاشکرا دەکرێت و لەدەشتی بیقاع دادگایی دەکرێت و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، فاتمە خۆی دان بەوەدا دەنێت کە لەساڵی 1973وە لەلایەن تورکیاوە لەگەڵ کەسێکی تردا بەناوی پیرۆت هاتوون تاوەکو ئۆجەلان لەخشتە بەرن، پیرۆتیش ویستوویەتی لەڕێگەی پارەوە کار لەسەر ئۆجەلان بکات بەڵام پیرۆت سەرکەوتوونابێت.
=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=هەڵویستی ئۆجالان لەسەر دادگاییەکەی فاتمە=KTML_FontSize_End==KTML_End=
کاتێک فاتمە دادگایی دەکەن و ئەو پێشتر خۆی دانیناوە بەهەمو شتێکدا و دادگاش بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەردەکات، بەڵام ئۆجەلان دەڵێت پێویست ناکات لەسێدارەی بدەن چونکە من دەمێکە وەک سیستەم و وەک فەلسەفەو وەک ئایدۆلۆژیا لەسێدارەم داوە، چونکە ئەوە دە ساڵە هەوڵ دەدات، چەند کەسی لەگەڵدایە؟ چی پێکرا؟ بێگومان هیچ. بۆیە پێویست ناکات وەک فیزیک لەسێدارەی بدەن بائازاد بێت.
دواتر ئازادی دەکەن و بەویستی خۆی دەچێتە ئەڵمانیا و ئێستا لەو وڵاتە نیشتەجێیە.
بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتەسو لەم سەرچاوانە بینراوە:
1. مانفیستۆی شارستانی دیموکراتیک.ن.عەبدوڵائۆجالان.ب. پێنجەم[1]
2. مێژوی پارتی کرێکارانی کوردستان.ن.هەڤاڵ جومعە.ب.یەکەم
3. گۆڤاری لڤین.ژمارە.62
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,915
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 29-05-2020
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 29-05-2020 (4 年份的)
书: 政治
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 30-05-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on30-05-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):30-05-2020
URL
此产品已被浏览2,915
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.139 KB 30-05-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,435
图片 105,223
书籍 19,086
相关文件 95,720
Video 1,281
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!