بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #سلێمانی# ڕایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تاوەکو 06-06-2020 درێژکردەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بڕیارەکە گەشتی فڕۆکەکانی مانگی سوور و سەربازی و يارمەتییە تەندروستييەکان و فریاگوزارییەکان و بارهەڵگر (کارگۆ) ناگرێتەوه.
دەرچوونی بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لە چوارچێوەی ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پێشتر ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو 31-05-2020 درێژکرابوویەوە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکان تاوەکو 06ی حوزەیران درێژکرایەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایر ۆسی کۆرۆنا، لە 17ی ئاداری 2020 وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هەڵپەسارد.[1]