Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📝 لە (45)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزباییی بڵاوکردەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

لە (45)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزباییی...
کە سوکاری سە ربە رزی شە هیدان
سە رکردایە تی و کادیر و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوێکی هە ڤاڵانە تان لێ بێت..
بە بۆنەی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەک بە یەکتان دەکەم. هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا سڵاو دەنێرم بۆ رۆحی سەرۆک و رابەرمان مام جەلالمام جەلال و هەموو ئه و سەرکردە تێکۆشەرانەی بەر لە 45 ساڵ لە لوتکەی بێهیواییدا بە دامەزراندنی یەکێتیی و هەڵگیرسانی چەخماخەی شۆڕشی نوێ هیوایان بۆ گەلەکەمان گەڕاندەوە. هەروەها سڵاو دەنێرم بۆ رۆحی بەرزەفڕی شەهیدان کە بە خوێن و گیانی پاکی خۆیان کوردستان و یەکێتیان بەم رۆژە گەیاند.
هەڤاڵانی خۆشەویست.. هەمێشە لەبری قسەکردن، هەوڵمداوە لە پشتی پەردەوە یارمەتیدەری هێورکردنەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان بم، بەڵام ئێستا و لەم بۆنە پیرۆزەی یادی دامەزراندنی حزبی شەهیداندا، مەبەستمە بە کورتی جەخت لەسەر چەند خاڵێک بکەمەوە کە پەیوەندیدارن بە دۆخی ئەمڕۆی یەکێتی و کوردستان و رۆڵی بەندەوە.
یەکەم: وەک هەڤاڵێکی یەکێتیی، ئامانجم یەکێتیی ناو ریزەکانی یەکێتییە. خۆشبەختانە لەم قۆناغەدا و بە تایبەتیش لە دوای یەکەم کۆنگرە کە لە غیابی سەرۆک و رابەرمان مام جەلال ئەنجامدرا، یەکێتی بەره و ئەم یەکڕیزییە هەنگاو دەنێت، بەڵام ئەمە بەس نییە و چاوەڕوانی زیاترمان لێ دەکرێت، بۆیە پێویستە روحی هەڤاڵانە لەناو خۆماندا بەهێزتر بکەین. لە دەرگای هەموو ئه و هەڤاڵانە بدەین کە رۆژێک لە رۆژان بە هەر هۆکارێک زویر بوون و ئاشتیان بکەینەوە و هەرگیز دەستبەرداری سیاسەتی چەپکە گوڵەکە نەبین و لەژێر سێبەری ماڵە گەورەکەدا هەموومان بەیەکەوە یارمەتیدەر و هاوکاری هەر دوو هەڤاڵی هاوسەرۆک بین.
با بۆ هەموو لایەک روون بێت کە من تەنیا برایەکم نییە، بەڵکو دوو برام هەیە کە کاک بافڵ و کاک لاهورن. هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و کادیران و ئەندامانی یەکێتیش هەڤاڵی ئازیزی منن. بۆیە با کەس هەرگیز رۆژێک لە رۆژان بیر لەوە نەکاتەوە کە دەتوانێت بە بڵاوکردنەوەی درۆ و بوختان ناکۆکی لەناو ئێمەدا دروست بکات.
خاڵی دووەم: نوێبوونەوە کە دروشمی کۆنگرە و ناونیشانی سەرەکی کاری ئێستای یەکێتی یە، بەبێ بەشداری چالاکانەی ژنان لە بڕیاردا بەدی نایەت، بۆیە ئەرکی هەموومانە دەرفەت و زەمینەی هاتنە پێشەوەی زیاتری ژنان لەناو یەکێتی بڕەخسێنین. نوێبوونەوە تەنها بە پیاوان ناکرێت و بەشداری ژنان خۆی مەرجی جێبەجێکردنی ئەم دروشمەیە بە کردەوە و مانا پێ بەخشینی راستەقینەیەتی بۆ هێزێکی پێشکەوتنخواز و سەرمەشقی وەک یەکێتی کە بڕوای تەواوی بە توانا و رۆڵی ژنان بەتایبەت و گەنجان بەگشتی هەیە. بۆیە بەندە پێداگری دەکات لەزیادکردنی رۆڵی ژن و بەهێزکردنی بوونیان لەکایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا.
خاڵی سێیەم: مێژووی دوور و نزیکمان پێمان دەڵێت کە ناتوانین هیچ دەستکەوتێک بۆ کوردستان بەدی بهێنین ئەگەر وەک کورد لەناو ماڵی خۆماندا نا تەبا بین، بەڵام بەداخەوە لەئێستادا رەنگە ئه و تەباییە بەپێی پێویست نەبێت و کاری دڵسۆزانەی زیاتری دەوێ.
بە راشکاوی دەڵێم سیاسەت لەسەر کۆنەقین ناکرێت. ئەگەر بمانەوێت حوکمڕانییەکی تەندروست بونیاد بنێین دەبێت دوور بکەوینەوە لە هەر هەنگاوێک کە ناکۆکی و بێ متمانەیی دروست بکات. من لەم پێناوەدا هەوڵی زۆرم داوە و زۆرجاریش بەداخەوە لۆمە کراوم.
خاڵی چوارەم: هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی کە کوردستان پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتی لە حوکمڕانیدا هەیە. بەڵام ئەستەمە بتوانین چاکسازی بکەین، ئەگەر بێتو متمانە دروست نەکەین. چاکسازی بەتەنیا بە لایەنێک ناکرێت، بە هەموومانەوە دەکرێت بە تایبەتیش پێویستە متمانەیەکی تەواو لەنێوان لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتدا هەبێت. ئێستا کاتی ئەوەیە بە کۆدەنگی بڕیاری گەورە بدەین لە پێناوی چاکسازی و گەشەپێدان و بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری و راستکردنەوەی هەڵەکانی حکومڕانی. با هیچ کەس و لایەنێکیشمان پێمان وانەبێت کە بێبەرین لە هەڵەکانی رابردوو، بەتایبەت یەکێتی و پارتی.
بەبێ هیچ زیادەڕۆییەک دەڵێم ئێمە ئەگەر بە دڵسۆزی و بە یەکگرتوویی و بە پلان و بە دوور لە سیاسەتی کۆنەقین هەنگاو بنێین، ئێستاش ئەوەندە سەرمایەی مادی و مرۆیی مەزن لەم وڵاتەدا هەیە کە دەکرێت کارێک بکەین لەماوەی چەند ساڵێکدا بناغە و ژێرخانێکی ئەوەندە پته و دروست بکەین کە بەدابەزینی نرخی نەوتیش، هەر بتوانین ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییەکانمان دابین بکەین.
ئەمەی باسم کرد کورتەیەک بوو له و سیاسەتەی باوەڕم پێیەتی و لەسەری بەردەوام دەبم، هەموو ژیانی سیاسی خۆشم لەسەر بنەمای ئەم رێبازە بونیاد ناوە کە ئەلفوبێکەی لە باوکم و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدەوە فێر بووم.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە یادی دامەزراندنی یەکێتی لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەم و دڵسۆزانی یەکێتی دڵنیا دەکەمەوە کە یەکێتییەکەتان خوێنێکی تازەی بەبەردا هاتووەتەوە و بە گوڕتر لە جاران و هەمیشە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەماندا تێدەکۆشێت.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن..
31-05-202031-05-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-05-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-05-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 31 2020 5:44PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 31 2020 5:46PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 31 2020 5:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 175 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,422 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574