تەقینەوەیەک لە کرماشان روویدا
رۆژهەڵاتی کوردستان
- تەقینەوەیەک لە کۆگاکانی نەوتی
کرماشانکرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا، زیانی گیانی بەداوەوە نەبووە.
[4]
باشووری کوردستان
- کۆبوونەوەی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرجەم فراکسیۆنەکان جگە لە
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەستیپێکرد. بایکۆتی ئەو فراکسیۆنەش پەیوەندی بە داوایەکیانەوە هەیە بۆ ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان. بەڵام ئامادەنەبوونە لە دانیشتنەکە.
[2]
- بەهۆی هەورە برووسکەوە، دوو رۆژە ئاگرێکی گەورە لە سنووری
شارباژێڕشارباژێڕ کەوتووەتەوە و تادێت زیاتر تەشەنە دەکات.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

ئاگرێکی گەورە شارباژێڕ دەسووتێنێت
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 302 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، 225 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەشت تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
-
بێگەرد تاڵەبانیبێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەک بایەخدان و پاراستنی سامانی ماسی و پاڵپشتی پڕۆژەکانی ماسی، هەڵمەتی دابەشکردنی 450 هەزار پەنجە ماسیان دەستپێکرد.
[3]
- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، لەئەمڕۆوە هاتوچۆکردن لەدەروازەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەستیپێکردۆتەوە، بەڵام هاتوچۆکردنەکە سنورداروە.
[5]
- پۆلیسی دەشتی
هەولێرهەولێر ئەو گەنجەیان دەستگیر کرد کە دوێنێ لە
بنەسڵاوەبنەسڵاوە خوشکێکی خۆی کوشت. پۆلیسیش دەڵێت رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانی بووە.
[2]
- وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لەبارەی رێکار و رێنماییەکانی خۆپارێزی کۆدەبنەوە و پێشبینی دەکات لە رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆ رانەگەیەندرێت. پارێزگاری
سلێمانیسلێمانیش دەڵێ قەدەغەی هاتووچۆ نابێت، بەڵام گەڕان و کۆبوونەوە قەدەغەیە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- لە تۆپبارانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندەکانی باکووری رۆژئاوای
منبجمنبج دا 6 هاووڵاتی کوژران کە یەکێکیان منداڵە و 6 هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان