📊 بابەت 375,987 | وێنە 59,705 | پەڕتووک PDF 11,155 | فایلی پەیوەندیدار 44,531 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,086
لەم کاتەدا 14 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 04-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📆29-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ قەدریە ؟
یەکێک لە قوربانییەکانی شەڕی ناوخۆی نێوان ینک و پدک لە قەڵادزێ، کە لە ڕۆژی 06-08-1994 ڕوودیداوە.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
📝 تەڤگەری ئازادیی پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

تەڤگەری ئازادیی پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە بڵاوکردەوە


هاووڵاتیانی بەشەرەفی هەرێمی کوردستان، مامۆستایان، فەرمانبەران، تەندروستکاران، رۆشنبیران، هونەرمەندان، هێزە ئەمنییەکان، تەواوی چین وتوێژە ناڕازی و بەشخوراوەکان، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان وەکو بزوتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتی، سەبارەت بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان ئێوە بە مافدار دەزانێت و خۆیشی بە ئەرکدار.
لای هەمووان ئاشکرایە کە نزیکەی سی ساڵە دەسەڵات نەیتوانیوە بەشێوەیەکی تەندروست ئیدارەی ئەم هەرێمە بدات و ژیانێکی شەرەفمەندانە و ئازادانە فەراهەم بکات، ئەتوانین بەکورتی بڵێین، لەڕووی ئابوریەوە دۆخێکی شکستخواردوو، لەڕووی سەربەخۆییش هەرێمێکی بێ سەروەری و بێشکۆ، لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە کۆمەڵگەیەکی ئیرادە شکێندراو و بێ هیوا کە دەتوانین بڵێین لە زۆرڕوەوە شکستیان هێناوە.
وێڕای هەبوونی خەڵکانی پسپۆڕ و دڵسۆز لە کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستیدا دۆخی هەرێمەکەمان دەبینین، ئەم بارودۆخە پێمان دەڵێت، ئەم حکومەتە ناتوانێت لەوە باشتربێت، وەک لە پەیامی سەرۆکی حکومەتدا هاتبوو، کە قەرزداریشین.
هاووڵاتیانی بەڕێز، ئەم حکومەتە سایکۆلۆژیای ئەم میللەتەی ناسیوە بۆیە جۆرەها ساختەکاری بەکاردەهێنێت بۆ کپکردنی دەنگی ناڕەزایەتی و بەلاڕێدابردنی هەڵوێستیڕەوای هاووڵاتیان،
پێویستە ئێمەشڕاستی ئەم دەسەڵاتە بناسین بۆ ئەوەی بزانین چۆنڕوبەڕوی پلانە ساختەکاریەکانی ببینەوە، بۆئەوەش ئێمە چەند پەیامێکی گرنگ ڕادەگەیەنین، کە بەشێکی کۆمەڵگە ئەرکدار دەکات بە هەموو چین و توێژەکانیەوە، ئەو بەشەی دیکەشی لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەڕاستەقینەکانی کە لەبەرەی گەلن، بۆ بە ئەنجام گەیاندنیشی وەکو تەڤگەری ئازادی ئامادەین و بە ئەرکی خۆمان هەڵدەستین.
بەڕێزان، هەمیشە دەسەڵات هەوڵ دەدات بە دروستکردنی کێشە سەرەتاییەکانەوە هاووڵاتیان سەرقاڵ بکات و کێشە بنەڕەتیەکان لە بیر بباتەوە.
بۆیە ئێمە بانگەوازی دەکەین بۆ هەمووان بێ جیاوازی، تکایە هۆشیار بن و خواستمان بۆ چارەسەری پێویستە سنوری باو تێپەڕ بکات، پێویستە پێش ئەوەی داوای موچە بکەین داوایڕوخانی ئەو هێز و لایەنانە بکەین کە بە ئەنقەست قوت و موچەی خەڵکیان بڕیوە پێش ئەوەی داوای کردنەوەی دوکانەکانیان هاوکاری مادی لە دەسەڵات بکەین، ئەو زهنیەتە بناسین کەڕوبەڕوی دۆخێکیبەمڕەنگەی کردوینەتەوە، لەڕابردودا بە شێوەی سۆز و عاتیفە ناڕەزایەتییەکانڕێکخران، بێ هۆشیاری و داواکاری بۆ گۆڕینی زهنیەتی دەسەڵاتداری هەژمونخوازی، بۆیەش ئەنجامەکەی لەلایەکبێ هیوایی هێنا و لەلایەک هاووڵاتیان سەرزەنشتی خۆیان کرد کە لە بری گۆڕانکاری لە سیستم و زهنیەتی بەڕێوەبەری هەندێک گوڕانکاریان لە دەموچاو و ژیانی چینێکی دیاریکراودا کرد، ئەمڕۆ جارێکی تر ناڕەزایەتییەکان بەرەو قۆناغێکی دیکەی هەستیار دەچن، زۆر گرنگە بە ئەزمون وەرگرتن لەڕابردوو بە هۆشیاریەکی تەواوەوە هەوڵی گۆڕانکاری بدەین، تکا و داوای ئێمە بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە ناڕەزایەتییەکان بە پلان و پرۆژەوە ئامادەکاری بۆ بکرێت، خۆڕێکخستنی هاووڵاتیان و سازش نەکردن و پاشگەز نەبوونەوە و بەردەوامی دان، خاڵی بەهێزی سەرکەوتنی چالاکیە مەدەنی و فشارە جەماوەریەکانن، گەرەنتی کردنی خاوەنداری دەبێتە هۆکاری متمانەی هاووڵاتیان و بەدەمەوە هاتنی بانگەوازیەکان بۆ چالاکی، ناکرێت و نابێت لایەنێکی سیاسی خۆی بکاتە خاوەنی دەنگی هاوڵاتی و ئەزمونیڕابردوو بەکار بهێنێت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لەسەرڕەنجی هاووڵاتی و خوێنی ناڕازیە بەشخوراوەکان، کۆمەڵگەی هۆشیار و چالاک هەردەم بە دوای سیستمێکی باشتردا دەگەڕێت کە ئەمەش حەقێکیڕەوای خۆیەتی.
سەبارەت بە هێزە سیاسییەکان و کەسایەتیی و ڕێکخراوەکانیش ئێمە هەمان بانگەوازیمان هەیە، کە پێویستە هەمووان پێکەوە لە چوارچێوەی پلانێک و بەرەیەکی هاوبەشی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆنی حەقیقیدا کۆببینەوە و پرۆژەیەکی نوێ بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیتوێژەکاندا بنووسینەوەو وەکو سیستمێکی ئەلتەرناتیڤ پێشکەشیڕایگشتی ناوخۆیی و جیهانیش بکەینەوە، کە بریتیبێت لە گۆڕینی سیستمی حوکمڕانی ئەم هەرێمە.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی پێمان وایە ئەم دەسەڵاتە ئیدی شکستی هێناوە و پێویستە هەموو هێزە سیاسیەکان خۆیانیەکلایی بکەنەوە کە لەبەرەی گەلنیاندەسەڵات، بە هەموو شێوەیەک دوفاقیش قبوڵ ناکرێت و بێ واتایە هێزێک قاچێکی لە شەقام و قاچێکی دیکەی لەدەسەڵات بێت، بەوڕەنگەڕوویڕاستی هەموو لایەکیش ئاشکرا دەبێت، بۆ خۆمان تا دوا ڕادە ئامادەین و خۆمان بە ئەرکدار و بەرپرسیار دەبینین بەڵام مەرجی سەرکەوتنمان گرنگە کە بریتیە لە پابەند بوون بەو خاڵانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد، بە پێچەوانەوە لەم قۆناغە بێدەنگی باشترئەبێت.
لە کۆتایدا ئەم دۆخە کۆتایی نایەت بەڵکو دەستپێکی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانە، بۆیەش دوپاتی دەکەینەوە تواناکانمان پێکەوە بە هەماهەنگی وبە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان دەتوانێت ژیانێکی ئازادانە و دیموکراتیانە بەشەرەفەوە بۆ خۆمان و نەوەی داهاتومان مسۆگەر بکات، ژیانێک کە هەمووان تیایدا ئازاد بژین و ئازاد بیربکەنەوە.
04-06-202004-06-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-06-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jun 4 2020 3:38PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2020 3:39PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2020 3:39PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 58 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

تەڤگەری ئازادیی پەیامێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە بڵاوکردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-06-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574