Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 حەمە سەعید قەرەداغی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

حەمە سەعید قەرەداغی
حەمە سعید حاجی محەمەد ناسراو بە (حەمە سەعید قەرەداغقەرەداغی) لە ناو بنەماڵەیەکی زەحمەتکیشی نیشتمانپەروەر لە شارۆچکەی قەرەداغ لە ساڵی 1953 چاوی بۆ ژیان هەڵهێناو لە تەمەنی حەوت ساڵیدا باوکی کۆچی دووایی ئەکات و لەگەڵ برا گەورەکەی هاورێ حەمە رەشید قەرەداغی دەستیان کردووە بە کارو کاسبی بۆ پەیداکردنی بژێوی خێزانەکەیان کە داێکێک و چوار خوشک و دوو برا بوون.
حەمە سەعید لە بەر سەختی ژیان و خراپی بارودۆخ نەیتوانی لە قوتابخانە درێژە بە خوێندن بدات، تەنها شەشی سەرەتایی تەواو ئەکات و، وەک گەنجێکی ئیشکەر رووی کردە کارکردن.
لە ساڵی 1971 بوو بە سەربازو لە ماوەی سێ ساڵدا بە باشی فێری زمانی عەرەبی بوو، لە پاش سێ سال خزمەتی سەربازی تەواو کردو، لە شاری بەغدا مایەوەو، دەستی کردەووە بە کرێکاری و، لە بەر دەستپاکی و راستکۆیی ودڵسۆزییەوە خاوەن کارگەکە کردوویەتی بە سەرپەرشتیارو بەرپرسی کارگەکەی و، لەوێ لە گەڵ چەندین کەسی ناوچەی قەرەداغ و دەربەندیخاندەربەندیخان کاریکردووەو، ئه و کەسانەش شاهیدی دەستپاکی بۆ ئەدەن.
لە ساڵی 1970 داو لە سەرەتای لاوێەتییەوە هاورێ حەمە سەعید پەیوەندی بە ریزەکانی حزبی شیوعی لە رێکخراوی قەرەداغ کردو، لە پاش شاڵاوە درندانەکەی حزبی بەعسی عەرەبی لە ساڵی 1978و، لێدانی حزبی شیوعی و، لە بەر ئەوەی حەمە رەشید قەرەداغی برای یەکێک بوو لە فەرماندو پێشمەرگە سەرەتاییەکانی حزب، سیخورەکانی بەعس هەمیشە بە دوای حەمە سەعیدوە بوون بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن و، بۆیە ناچار کرا شاری بەغدا بەجێبێڵێت و، گەرایەوە بۆ شاری سلێمانیسلێمانی و، پاشان ئەچێتەوە بۆ قەرەداغ و، چەکێک بە پارەی خۆی ئەکرێت و، پەیوەندی بە مەفرەزەکانی حزبەوە ئەکات و، له و رۆژە سەخت و دژوارانەدا لە گەڵ هاورێیان و مەفرەزەکانی حزب بەشداری چەندین چالاکی کردووە.
بۆ یەکەم جار لە پایزی ساڵی 1979 مەفرەزەیەکی هاورێیان لە سەربازگەی قەرەداغیانداو، هاورێ حەمە سەعید لە رووی ئازایەتییەوە رۆڵێکی باشی نواندو بەشدارییەکی جوامێرانەی هەبوو، ئەوەی یارمەتیدەر بوو هاورێ بە وردی شارەزای ناوچەکە بوو، پلاندانەری لێدانی ئه و سەربازگەیه و بارەگای مونەزەمەی بەعس بوو لە قەرەداغ و، لە زوربەی چالاکییەکانی قەرەداغ و گەرمیانگەرمیان بەشدار بووەو، هاورێیەکی لێهاتوو بوێرو هێمن بووەو، باوەری تەوای بە حزب و سیاسەتەکانی هەبووەو، لە ساڵی 1980 وە حکومەتی عێراق بەردەوام تۆپبارانی بارەگاکانی حزبیان لە گوندەکانی هێرتاو زی لە سەر سنووری عێراق – ئێران ئەکردو، جارێکیان هاوەنێک بەر پارەگاکانی حزب کەوت هاورێیان حەمە سەعیدو شەهید مەجید دۆکانی برێندار ئەبن.
سەرەتا لە کاتی بریندارییەکەی پزیشکەکانی حزب دکتور دڵشادو نەجمەدین هەورامی زۆر هەوڵیان لە گەڵ هاورێ حەمە سەعیددا بۆ چارەسەری برێنەکەی و، هاوری نەجمەدین چوو لە ناوچەی هەورامانی رۆژهەڵات (جەراحی) کوردەواری هێناو، ئەویش قاچی ئەگرێتەوەو، ماوەی سێ مانگ لە بن ئەشکەوتێک لە چیاکانی نەوسوودو هەورامان ئەمێنێتەوەو، هاورێیانی پێشمەرگە یارمەتی ئەدەن، پاشان حزب بۆ چارەسەری ئەینێرێت بۆ ئێران و دواتر بۆ سوریاو لەوێشەوە بۆ یەکێتی سۆڤێتی جاران و، لە پاش تیمارو چارەسەری لە ساڵی 1982 گەرایەوە بۆ کوردستان و، هەرچەندە کەمی باشبوو بوو زۆرجار هەستی بە ئازار ئەکردو، لە بارەگاکانی حزب لە شاخی سورێن و کەرەجاڵ مایەوەو، لە دواییدا لە بەتالیۆنی 15 ی قەرەداغ جێگیر بوو.
حەمە سەعید پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە ناو دانیشتوانی گوندەکان هەبوو، لەلایەن هاورێیان و خەڵکەوە زۆر خۆشەویست بوو، شارەزاییەکی باشی لە بواری ئێداری و سەربازی هەبوو، لە ژیانی پێشمەرکایەتیدا ئامر مەفرەزه و جێگری سەرپەل و سەرپەل بووەو، مێژوو شاهیدی ئەوەیە هاورێ حەمە سەعیدو شەهید مەجید دوکانی و چەند هاورێیەکی تر رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە نەخشەدانان و گرتنی شاری قەرەداغ.
حەمە سەعید لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا دووجار بە سەختی بریندار بووە، ساڵی 1980 لە بارگای حزب لە هێرتاوزی و لە ساڵی 1988 لە کیمیا بارانی سێوسێنان کە لە گەڵ چەند هاورێیەکی تر چوو بوو بۆ یارمەتیدانانی خەڵکی بریندارو هێنانیان بۆ نەخوشخانەی مەڵبەندی سلێمانی و کەرکوککەرکوکی حزب و، هەروەها لە شەرەکانی ئەنفالی دووی قەرەداغ و سێی گەرمیان و، شانبە شان لە گەڵ پێشمەرگەکانی مەڵبەندی سلێمانی و کەرکوکی حزبی شیوعی بەشدارییەکی کاریکەری هەبووەو، هەروەها لە بنکەکانی دۆڵە کۆگاو قەندیلقەندیل و پاشبەرد لە ناوچەی پێنجوین و شوێنە سنووریەکانی تر درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوەو، بەشداری راپەرینە مەزنەکەی ساڵی 1991 ی کردووەو، لە کۆتایی هەمان ساڵدا ژیانی هاوسەرکیری پێکهێناوه و خاوەنی کورێک و دوو کچە بە ناوەکانی (سەفین و ساڤان و ئاسیا) و قوتابی زانکۆن و، زۆر بایەخ و گرنگی بە منداڵەکانی ئەداو، ئاواتی ئەوە بوو خوێندن تەواو بکەن و، هەموو کات ئەیوت حەزئەکەم منداڵەکانم لە خۆم پاشتر بن.
بە هۆی ئازارو سەختی برینەکەیەوە لە ساڵی 1996 دا لە رێکەی چەند هاورێیەکی خۆی سەردانی شاری بەغدا ئەکات بە مەبەستی چارەسەرکردن و، هەر لە بەغدا نەشتگەرییەکی قورسی بۆ ئەکرێت و، لە ساڵی 1998 روو لە دەرەوەی وڵات ئەکات و، هاورێیەکی خۆی یارمەتی ئەدات و ئەگاتە وڵاتی ئەڵمانیاو، ئەچێتە ماڵی چەند خزم و دۆستان و، بە هۆی هیلاکی و ماندوبوونی رێگاوە تووشی نەخۆشی ئەبێت و تەندروستی تێکئەچێت و، لە خەسەخانە ئەیخەوێنن و نەشتەرگەری بۆ ئەکەن و، دۆستان و خزمان سەرداری ئەکەن و یارەمەتی ئەدەن و، ماوەی ساڵێک لە ئەڵمانیا ئەمێنێتەوه و هیچی بۆ ناکەن و، دواجار روو لە وڵاتی نەرویج ئەکات و، لەوێ باری تەندروستی خراپ ئەبێت و، دووجار نەشتەرگەری بۆ ئەکرێت بۆ قاچی و پشتی و، ماوەی دە ساڵ لە وڵاتی نەرویج ئەمێنێتەوەو، زوربەی کاتەکانی بە ئازارو چارەسەری بە سەر ئەبات و، ئه و ماوەی دە ساڵە لەوێ ئەبێت بەرێزان لە دۆست و خزمان بەباشی یارمەتی ئەدەن و، هاورێ حەمە سەعید هەمیشە ناویانی بە چاکه و پیاوەتی ئەبردو ئەیوت من قەرزای ئه و خۆشەویستانەم.
لە ساڵی 2010 ئەگەرێتەوە بۆ کوردستانو بە هۆی بەردەوامی خەبات و دانەبرانی لە پێشمەرگایەتی دووجار میدالیەی رێزلێنانی پێئەبخشرێت لە ساڵی 2015 لە لایەن کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان و لە ساڵی 2017 لەلایەن کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوەو، هەتا ئه و رۆژەی ماڵئاویی لێکردین بەشێکی جەستەی شوێنەواری سوتاندنی کیمیاوی پێوە مابوو. هاوری حەمە سەعید زوربەی ژیانی بە نەهامەتی و هەژاری و برینداری بە سەربردو، تەنها خانەنشینی وەک پێشمەرگەیەک بۆکراوەو، خانەنشینی کەمئەندامی سەنگەری بۆنەکراوەو، سەرەرای ئەوەی دووجار بریندار بووەو، لە ساڵی 2012 وە هەموو بەڵگه و مەعامەلاتی کردووە بەڵام تائێستا خانەنشینی کەمئەندامی بۆنەکراوه و وەڵامنەدراونەتەوە..
حەمە سەعید کەسێکی بەوەفا بوو، بەردەوام ئەوانەی لێیانئەقوما یارمەتی ئەدان و، زۆر بە داخەوە لە رۆژی 01-06-2017 لەکاتی گەرانەوەی لە گەڵ هاورێیان لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی هاورێ عەزیز محەمەد لە هەولێرهەولێر بە رووداوێکی نەخوازراو گیانی لە دەستداو، هاورێ ئه و کەسە بوو تەمەنی خۆی لە پێناو پێشمەرگایەتی و بەرگریکردن لە گەل و نێشتمان و چینی زەحمەتکێش بە سەربرد، هاورییەک حێی متمانه و بۆنی سادەیی وخاکێتی لێئەهات.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رێگای کوردستان - 04-06-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حزبی شیوعی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-06-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 01-06-2017
🤔 بیروباوەڕی سیاسی: ☭ چەپ
🏟 پارت / لایەن: ☭ حزبی شیوعی کوردستان
👫 جۆری کەس: 🕴 چالاکی سیاسی
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ قەرەداغ
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 4 2020 7:21PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2020 8:00PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 4 2020 9:56PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 255 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.123 KB Jun 4 2020 7:29PMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574