چیای کوردان یان چیای کورمانجان ناوچەیەکی شاخاوییە، لە پارێزگای
عەفرینعەفرینی خۆرئاوای کوردستان و باکووری خۆرئاوای سووریای ئەمڕۆ. سەر بە پارێزگای حەلەبە. عەرەبەکان لەچوارچێوەی بەعەرەبکردنی کوردستان ئەم ناوەشیان گۆڕیوە، لە سەرەتا کردیان بە(جبل العرب) پاشان لەبەر هەبوونی هەمان ناو لە سووریا ناچاربوون بی کەن بە (جبل حلب).
کوردنشینانی ئەم ناوچەیە بەهۆی ململانێی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان (1514) تووشی ڕاگواستن بوون بۆ ناوچەی خوڕاسانی ئێران بە بیانووی ئەوەی پاڵپشتی سەفەوییەکان دەکەن، و بوونەتە هۆی پەکخستنی کاروانەکانی عوسمانییەکان لە ئیستەمبوڵەوە بۆ حەلەب لەوێشەوە بۆ میسر، ئەو کوردانەی کە ئێستا لە خۆراسانی باکووری خۆرهەڵاتی ئێران نیشتەجێبوون لەسەر کولتوور و زمانی کوردی ماون.
لەبەر گرنگیی ناوچەکە لە کاتی کێشانی سنووری تورکیا-سوریا چیاکە دابەش کرا لەنێوانیان، بەڵام زۆرینەی بەرفەڕەنسییەکان کەوت کە ئەوکات حوکمی سووریایان دەکرد. ناوچەی عەفرین یان چیای کوردان ناوچەیەکی شاخاوی ناوەندییە کە بەرزییەکەی (700–1269)م دەبێت، بەرزترین لوتکەی ئەم ناوچە شاخاوییە بریتییە لە گرێ مەزن کە ڕووبەری پانەکەی 55کم2 دەبێت لەگەڵ درێژیی 76کم کە دەکاتە 3850کم2 و ئەمەش یەکسانە بە 2٪ هەموو خاکی سووریا.
[1]