图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,012
图片 105,392
书籍 19,102
相关文件 95,941
Video 1,285
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کورد و فەیسبووک
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد و فەیسبووک

کورد و فەیسبووک
#هاوڕێ باخەوان#
کورد، خۆیی باش ناسیوە! بۆیە وتوویەتی؛ کورد بدوێنە شەرحی خۆی دەکات! زانیاری شتێکی زۆر گرانبەهایە. زۆرێک لە کاپیتاڵی جیهان بۆ زانیاری دەڕوات. بەگشتی زانیاری بە ئاسان دەست ناکەوێت، دەبێت یان خۆتی بۆهیلاک بکەیت یانیش لەبەرامبەردا بڕە پارەیەک بدەیت.
ئەم هاوکێشەی زانیاریدانە بۆ کورد ناگونجێت. چونکە ئێمە بەدرێژایی مێژوو گوێمان بە زانیاری نەداوە و شەرحی خۆمانمان بە بەلاش بۆ خۆمان و دەرەوەی خۆشمان کردووە! ئەوەش لەپاڵ هۆکارگەلێکی تردا دەبێتە پێهێنەری ئەو بارودۆخە سەیرەی کە هەمیشە تێیدابووین.
پێشتر کە فەیسبووک نەبوو، شەرحی خۆمانمان بۆ خۆمان و بۆ ئەوەی بشێ و نەشێ، بۆ دۆست و دوژمن، لە ڕێی بەیتە کوردییەکانەوە دەکرد. ئێستا فەیسبووک هەیە. زۆربەمان هەژمارمان هەیە و زۆر شت دەیخەینەڕوو، هەر لە مەنجەڵە یاپراخی گەڵامێوەوە تاوەکو جوڵەی هێزی پێشمەرگە، گەریللا و #شەڕڤان#ەکانمان لە بەرەکانی شەڕدا.
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی حیزبێک کۆدەبێتەوە، پێویست ناکات زۆر بوەستیت و بزانیت ئەو حیزبە چیی باس کردووە، سەیرێکی فەیسبووک بکە و هەر خۆیان، یان کەسانی نزیک خۆیان، ئەوەی لە کۆبوونەوەکە باسکراوە، بە خۆڕایی پێشکەشی تۆ و دۆستی تۆ و دوژمنانی تۆی دەکەن.
فەیسبووک بۆ ئێمە، ئامرازێکە بۆ بەخشینی زانیاریی هەستیار بۆ دوژمنەکانمان، ئامرازێکی گرنگیشە بۆ سووکایەتیکردن بەیەکتری، هێماکانی یەکتری. سووکایەتییەکە گەیشتووەتە ڕادەیەکی وا کە تەنانەت گوێش نەدرێت بە هێما نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، گرنگ ئەوەیە کەسی بەرامبەر و لایەنی بەرامبەر بشکێنیت، ئیتر ئەوە دەبێتە هۆی شکاندنی شکۆی وڵات و نەتەوەیەکیش، ئەوە کێشەی ئەوانە نەبووە و نییە کە سووکایەتییەکان دەکەن.
ئەم فەیسبووکە، ئامرازێکی گرنگی دوژمنانی ئێمەیە. پێشتر سەرمایەیەکی زۆریان خەرج دەکرد تاوەکو بزانن من، تۆ و ئەو چین. ئێستا ئەو سەرمایەیەشیان بۆ گەڕاوەتەوە، چونکە خۆمان بە ویستی خۆمان چین و چی نین! لە ڕێی فەیسبووکەوە دەیخەینە بەردەستیان!
دیارە ئێمە هەرگیز گرنگییەکی ئەوتۆمان بە زانیاری و ئامار نەداوە. هەربۆیە نازانین ئایا ڕێژەی ئەوانەی فەیسبووک بۆ مەنجەڵە یاپراخ بەکاردێنن چەندن، ئەوانەی بە ڕاستی بۆ زانیاری وەرگرتن و زانیاریپێدیانی باش چەندن، ئەوانەشی کە بۆ سووکایەتیکردنی لایەنێکی ناوخۆی بەکاردێنن چەندن.
من لای خۆمەوە لەسەر ئەو هەزاران هاوفەیسەی لە فەیسبووک هەمە، بۆم ڕوونبووەتەوە کە چارەکیان لە مەنجەڵە یاپراخەکەن، کەمینەیەکیان بۆ زانیاری وەدەستخستن و زانیاریی گرنگ بەخشینن. بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە کۆمەڵێک مشەخۆری کرێگرتە یان خۆبەخشی حیزبەکانن کە من جیاوازی لە نێوان هیچیاندا ناکەم و بەم ڕۆژگارە بە هەق و بە ناهەق خەریکی بەخشینەوەی درۆ و سووکایەتی و یەکتر شکاندن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی تایبەتی و نهێنین، کە پێش ئەوەی لایەنەکەی خۆی سوودی لێوەربگرێت، سوودێکی گەورەی گەیاندووەتە دوژمنانمان.. پاشتریش ئەو سوودەی دوژمنان، دەبێتە خراپترین زیان کە پێش هەر کەس و لایەنێک سەری سووکایەتیکەر و حیزبەکەی خۆی دەخوات!
سۆشیاڵ میدیا، کە فەیسبووک بەشێکی هەرە گرنگی پێکدێنێت، داتاگەلێکی بێ-ستروکتیورە – بیگ-داتا. ئەم داتایانە بە هەزاران ڕێکخراو و بەرنامەی پێشکەوتوو توێژینەوە و ئەنالیزی گرنگی لێوە هەڵدەهێنجێت. بەجۆرێک کە ڕەوتی سەرئەنجامی هەڵبژاردن و کۆمپانیا گرنگەکانی زلهێزانی جیهانیش دیاریدەکات. داتاکانی سۆشیاڵ میدیا ڕۆژانە دەکرێنە داتابەیسی زەبەلاحەوە و داشبۆرد و سەرئەنجامی گەورە پێک دێنن بۆ بەئەنجامگەیاندنی کاری زۆرێک لە وڵاتان و کۆمپانیاکان. هەربۆیە هەر گۆڕانکارییەکی باش یان خراپ لەسەر ژیان و وڵاتی ئێمە، پەیوەستە بە داتاکانی ناو سۆشیاڵ میدیا، بەتایبەتی فەیسبووکەوە. بۆیە گرنگە بزانرێت لەسەر سۆشیاڵ میدیا چی دەگوزەرێت، چی دەگوترێت و چۆن ئاڕاستەدەکرێت!
#07-06-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览15,724
HashTag
来源
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 07-06-2020 (4 年份的)
书: 社会
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 98%
98%
添加( هاوڕێ باخەوان 08-06-2020
本文已被审查并发布( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )on08-06-2020
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):09-06-2020
URL
此产品已被浏览15,724
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,012
图片 105,392
书籍 19,102
相关文件 95,941
Video 1,285
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!