درامای ڕەباب درامایەکی عەرەبیە و کەناڵی کوردسات کاری دۆبلاژی بۆ کردو لە ڕەمەزانی 2020 پەخش کرا، دراماکە باسی تراژیایدی کوردە فەیلییەکانە و بەشێوەیەکی هەقیقی باسی ڕووداوەکانی ژیانی خەڵکی بێتاوانی کوردە فەیلییەکان دەکات، کە چۆن بەبێ ئەوەی بزانن بۆچی و لەبەر چی، ڕژێم لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەریان دەکات و ڕەوانەی سنووری ئێرانیان دەکات. ئەم درامایە ساڵی 2013 بەرهەم هاتووە، بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ کراوەتە کوردی، لەم درامایەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگ و بەتوانای عیراقی دەوریان تێدا گێڕاوەو هەمووشیان لەرووی نمایش و توانای هونەرییەوە، زۆر سەرکەوتووبون، بەتایبەتی ژنە ئەکتەری بەناوبانگی عیراقی بە ڕەگەز کورد #ئاسیا کەمال# لە لایەن سیناریست و هونەرمەندی عیراقی باسل شبیب نووسراوە. نووسەر هەوڵیداوە تاڕادەیەکی باش، باسی ژیانی کۆمەڵگەی عیراقی لەسایەی ڕژێمی بەعس بکات.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,286 جار هاتیە دیتن