کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,538
ۋېنۍ 106,566
کتېبۍ PDF 19,267
فایلی پەیوەڼیدار 97,105
ڤیدیۆ 1,385
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
درامای ڕەباب، هەوڵێکی هونەری جوان بۆ پیشاندانی تراژیدیای کوردە فەیلییەکان
چە ڕاو کوردیپێدیایۆ مزانی؛ کې، کې ھەن! کۊگە، کۊگە ھەن، چېش چېش ھەن!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

درامای ڕەباب، هەوڵێکی هونەری جوان بۆ پیشاندانی تراژیدیای کوردە فەیلییەکان

درامای ڕەباب، هەوڵێکی هونەری جوان بۆ پیشاندانی تراژیدیای کوردە فەیلییەکان
=KTML_Bold=نووسینی : #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#=KTML_End=
هەمیشە زمانی هونەر لە هەموو زمانەکانی تر، کاریگەرتر و ئاسانترە، لەهەمانکاتیشدا دەتوانێت بچێتە هەموو ماڵێکەوەو کار لە هەست و نەستیان بکات. تراژیدیای کوردە فەیلییەکان یەکێکی ترە لە تاوانە دڕندەو نامرۆییەکانی ڕژێمی فاشیستی بەعسی سەدامی، سەرو ملیۆنێک هاوڵاتی کورد، بە بڕیارێکی نامرۆڤانەی سەرۆک، لە شەو و ڕۆژێکدا لە ماڵ و حالی خۆیان دەردەکرێن و دەست بەسەر سەرەوت و سامانیشیاندا دەگیرێت و مامەڵەی تاوانباری جەنگیان بۆ دەکرێت، ئەمەش لەکاتێدا ئەم خەڵکانە بچووکترین تاوانیان بەرامبەر بەم ڕژێمە نەکردووە، تاکە تاوانیان ئەوەیە کە کوردن و سەر بە مەزهەبی شیعەن، ئەمەش لە دیدی فاشیستە بەعسییەکانەوە گەورەترین تاوان بوو.
بەداخەوە ئێمەی کورد زۆر کەم هەوڵمانداوە کە ئەم تاوانە گەورەیەی بەعس بە جیهان بناسێنین، نەک ئەوە تەنانەت نەوەی نوێش زانیاری لە بارەی کێشەی کوردە فەیلییەکانییەوە نییە، ئەمەش دووبارە هەڵەیەکی گەورەی پارتە کوردییەکان و حکومەتی هەرێمە کە نەیتوانییوە چ لەرێگەی سیستەمی پەروەردە و چ لە ڕێگای کتێب و چالاکی ڕۆشنبیرییەوە، نەوەی نوێ بە تاوانەکانی ڕژێمی سەدامیان ئاشنا بکات، هەرئەمەش وایکردووە کە بەداخەوە بەشێکی نەوەی نوێ، نەک دژی ڕژێمی بەعس بن، بەڵکە هەندێکیشیان جۆرە سۆزێکیشیان بۆی هەیە.
لەماوەی پێشوودا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە کەناڵە کوردیی و عەرەبییەکانیش کۆمەڵێک درامایان پەخش کرد، یەکێک لەو درامایانە کە هەر لە سەرەتاوە سەیرم کرد و مایەی سەرنج بوو لام، زنجیرە #درامای ڕەباب# بوو، کە کەناڵی کوردسات پەخشی دەکرد و کاری دۆبلاژی بۆ کرد بوو.
تراژدیای کوردە فەیلییەکان:
زۆر نەتەوە لە ڕێگەی درامای تەلەڤزیۆنی یان فیلمەوە هەوڵیانداوە باسی مێژوو یان تراژیدیاکانی خۆیان بکەن، خەڵکێکی زۆر لە ڕێگەی فیلمی ستالینگرادەوە ئاشنایی پاڵەوانێتی و قارەمانی گەلی ڕووسیا بوون لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا. خەڵکێکی زۆر لە ڕێگەی فیلمی عومەر موختار کە لە نواندنی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەنتۆنی کوینبوو، ئاشنایەتیان بە خەباتی ڕەوای گەلی لیبیا پەیدا کردووە. جوولەکەکان لەرێگەی فیلمەوە توانییان جیهان بە تراژیدیاکانیان ئاشنا بکەن، لە هەمانکاتیشدا دڵڕەقیی و نامرۆڤی ڕژیمی هیتلەریشیان پیشانی جیهان داوە. بەداخەوە ئێمەی کورد لەمەدا دواکەوتووین و نەمانتوانییوە هونەرە جوانەکان بۆ ناسینی خۆمان بەکاربهێنین.
درامای ڕەباب باسی تراژیایدی کوردە فەیلییەکان، بەراستی ئەم درامایە بەشێوەیەکی هەقیقی باسی ڕووداوەکانی ژیانی خەڵکی بێتاوانی کوردە فەیلییەکان دەکات، کە چۆن بەبێئەوەی بزانن بۆچی و لەبەر چی، ڕژێم لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەریان دەکات و ڕەوانەی سنووری ئێرانیان دەکات. بەراستی ئەم درامایە زۆر بە جوانی توانییویەتی مەبەستی سەرەکی دراماکە بگەیەنێتە دیدی بینەران، لەهەمانکاتیشدا دڕندەیی ڕژێمی بەعس پیشان بدات.
=KTML_Bold=دڕندەیی ڕژێمی بەعسی فاشیستی:=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تر بەلای منەوە پیشاندانی ڕووی هەقیقی ڕژێمی بەعسی سەدامی بوو، بەداخەوە بەهۆی خراپی سیستەمی حوکمڕانی ئێستای کوردیی و چالاکی بەردەوامی بەعسییەکان، خەریکە دووبارە ڕووی قێزەون و خوێناوی بەعس لای نەوەی نوێ جوان دەکەن. ئەم درامایە هەوڵیداوە ڕووی هەقیقی ڕژێمی بەعس پیشان بددات، کە ڕژێمێکە لەسەر بنەمای ترس و تۆقاندن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، دیکتاتۆری، گەندەڵی، ناهەقی و ستەمکاری دامەرزاوە. لە ڕێگەی ئەم درامایەوە، ئێمە زیندان و لێدان و تاوان و ئەشکنەجەدان و ستەمکاری دەبین. هەروەها بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو ڕژێمە چەندە دوژمنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی و دادپەروەری بووە. هەروەها چۆن سڵی نەکردۆتەوە لە ئەتکردنی شەرەف و نامووسی خەڵکیش. بەداخەوە ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵییەوە، خەڵکانێک وا هەست دەکەن، کە لە ڕژێمی بەعسیدا گەندەڵی نەبووە، بەڵام لە ڕاستیدا لە سایەی ڕژێمی بەعسیشدا گەندەڵی زۆر هەبوو، بەڵام کەس نەیدەوێرا باسی لێوە بکات چونکە ئازادی نەبوو.
=KTML_Bold=کورد و کوردستان:=KTML_End=
خاڵێکی جوان و سەرنجراکێشی تریش کەمایەی خۆشحاڵیم بوو، لەم درامایەدا وێنەیەکی جوانی خەڵکی کورد و خاکی کوردستانی پیشانی بینەرانی داوە، ئەمەش گرنگە بەتایبەتی بۆ بینەری عەرەبی چونکە ماوەیەکی زۆر ڕژێمی بەعس کاری لەسەر ناشیرینکردنی کورد کردووە، هەروەها بەداخیشەوە هەڵەکانی حکومەتی هەرێم و هەندێک پارتی کوردی، وێنەی کوردی لای عەرەبی عیراقی ناشیرین کردبوو. بەڵام لەم درامایەدا ئێمە وێنەیەکی جوان و باشی کورد دەبینین. باسی ڕۆحی هاوکاریی و گیانفیدایی و میواندۆستی کورد دەکات، چۆن کوردەکان هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو خەڵکانە دەدەن کە لە دەستی ڕژێمی بەعس دەکرد، کوردستان لێرە دەبێتە پەناگەیەک بۆیان.
لە لایەکی ترەوە ئەم درامایە وێنەیەکی جوانی پێشمەرگەی پیشانداوە و وەکو خەڵکانی خەباتگێڕ پیشان دراون، ئەمەش شتێکی زۆرباش و گرنگە. لە کاتێکدا دراما تورکییەکان ماوەی چەندین ساڵە کار لەسەر ئەوە دەکەن، کە خەباتی گەلی کورد بە تیرۆریست پیشانی خەڵکی بددەن.
بەگشتیش وێنەی کورد لە دراما تورکییەکان زۆر ناشیرین کراوە، لە هەمووشی ناخۆشتر کەناڵە تیڤییەکانی لای خۆشمان سەرەیان بۆ ئەم دراما قێزەونانە گرتووە کە سووکایەتی بە کورد دەکەن.
=KTML_Bold=درامایەکی تەواو خۆماڵی:=KTML_End=
لەم درامایەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگ و بەتوانای عیراقی دەوریان تێدا گێڕاوەو هەمووشیان لەرووی نمایش و توانای هونەرییەوە، زۆر سەرکەوتووبون، بەتایبەتی ژنە ئەکتەری بەناوبانگی عیراقی ئاسیا کەمال هەروەها لە ڕووی سیناریۆشەوە، زۆر بەهێز بوو، کە لە لایەن سیناریست و هونەرمەندی عیراقی باسل شبیب نووسراوە. نووسەر هەوڵیداوە تاڕادەیەکی باش، باسی ژیانی کۆمەڵگەی عیراقی لەسایەی ڕژێمی بەعس بکات.
لەلایەکی ترەوە لەم درامایەدا تاقمی دەرهێنان و مۆنتاژ و تەنانەت موزیک و گۆرانیشەوە هەمووی عیراقیی بوون. ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ درامای عیراقی.
ئێمە سەدان بگرە هەزاران حکایەتی هەمەجۆرمان هەیە و هەروەها کۆمەڵێک ئەکتەری باش و سیانریستی باشمان هەیە، ئیتر چ پێویست دەکات هانا بۆ شتی دەرەکی بەرین.
لە هەمووشی گرنگتر لەم درامایەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانای کوردیش تێیدا بەشدارن، لە ڕووی نمایش و توانای هونەرییەوە زۆر سەرکەوتووبون، ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە.
=KTML_Bold=دوا قسە:=KTML_End=
بەدڵنیایەوە ئەم درامایە جارێکی تر کۆمەڵگەی عیراقی بە ڕژێمی سەدامی بەعسی لەناوچوو ئاشنا کردەوە، بەداخەوە کێشە زۆرەکانی عیراق، خەریکە دووبارە ڕژێمی بەعس لای خەڵکی شیرین دەکاتەوەو تاوانە زۆرەکانی خەریکی لەبەرچاوی خەڵکی دەسڕێتەوە.
هەرچەندە ئەم درامایە ساڵی 2013 بەرهەم هاتووە، بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ کراوەتە کوردی، لەکاتێکدا دەبوایە زۆر زووتر ئەم درامایە لە کەناڵە کوردییەکاندا پەخش بکرایە، بەڵام لەبەرئەوەی بەشیکی زۆری کەناڵە کوردییەکان خەریکی پەخشکردنی درامای تورکین، دەرفەتیان بۆ درامای ناوخۆیی نەماوە.
لەلایەکی ترەوە هیوادارم ئەم درامایە هانی ئەکتەر و نووسەر و کەناڵە کوردییەکان بدات، تاوەکو درامای زیاتر لەبارەی تراژیدیای کوردە فەیلییەکان و کارەساتەکانی تر بکەن، کە ڕژیمی بەعس بەسەر گەلی کوردا هێناویەتی. لەهەمانکاتیشدا داواکارم لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری#، ڕێزلێنان و دەستخۆشییەک لە ستافی ئەم درامایە بکات، چونکە ئەمە لە ڕووی مەعنەوییەوە هانی هونەرمەندانی عیراق دەدات، کە لە مجۆرە کارانە بکەن.
لە کۆتاییدا دووبارە دەستخۆشی لە تەواوی ستافی ئەم درامایە دەکەم و هیوای کاری باشتریان بۆ دەخوازم. هەروەها وەرگێران و پەخشکردنی ئەم درامایەش لەکەناڵی کوردسات، مایەی دەستخۆشی لێکردنەوەو هیوادارم هەمیشە لەمجۆرە درامایەن پەخش بکەن.[1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,425 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 08-06-2020
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 6
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 04-06-2020 (4 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: هونەریی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )یۆ جە: 08-06-2020 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 08-06-2020 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە:08-06-2020 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 2,425 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی

تازەکی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئەحمەدی خانی
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
محەمەدی مەلا کەریم
تۊماری تازە
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
06-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
03-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
02-05-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 519,538
ۋېنۍ 106,566
کتېبۍ PDF 19,267
فایلی پەیوەڼیدار 97,105
ڤیدیۆ 1,385
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کوڵەباس
ئەسغەر و مەحمووۮ
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
شێخ مستەفا تەختەیی
ژیواینامە
خان ئەڵماسی لوڕستانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
هۊرگېڵنی: هۆرامی-زازاکی
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (4)
کوڵەباس
باسێوی کۊتا سەرو دیاردەو وېکوشتەی
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
دەسەواچۍ سیاسیۍ (5)
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
محەمەدی مەلا کەریم
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.328 چرکە(چرکۍ)!