قەسەدە: قۆناغی سەرەتایی هەنگاوەکەمان کۆتایی هات
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (
قەسەدەقەسەدە) لەبارەی هەنگاوی خۆیان لەدژی شانە شاراوەکانی
داعشداعش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لیلوا عەبدوڵلا وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دێرە زۆر ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە هەنگاوەکە لە 4ی حوزەیرانی 2020ەوە لە باشووری
حەسەکەحەسەکەوە تا هەرێمی دەشیشای سەر سنوری عێراق و هەرێمی باغۆز تا بەرزاییەکانی دێرە زۆر لە هەرێمێکی فراوان بەڕێوەچووە.
هەروەها باسی ئەوەکرا کە 'قۆناغی سەرەتایی هەنگاوەکە 10 حوزەیران کۆتایی هات.
بە کۆردیناسیۆنی سەربازی لە نێوان ئێمە و حکومەتی عێراقدا و بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئاسایشی هەرێمی سنور و پاراستنی ئارامی ناوخۆیی، پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان لە هێرشەکانی داعش کە لەم ماوەیەی دواییدا زیادیان کردووە، هێزەکانمان نزیکەی 175 کیلۆمەتر بە درێژی و 60 کیلۆمەتر بە پانی پاککردەوە و زیاتر لە 150 باخچە و گوندیش پاککرانەوە.
هێزەکانی کۆماندۆ و هاوپەیمانی هەڵیانکوتایە سەر 65 بارەگای شانەکانی داعش. لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا 110 تیرۆریست و کەسانی گۆمانلێکراو دەستگیرکران.
هەروەها هیزەکانمان دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی جیاوازی وەک دەمانجە، مادەی تەقەمەنی و ژمارەیەک مادەی تەقەمەنیدا گرت.
لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا تیمێکی هێزەکەمان ڕووبەڕووی شانەیەکی داعش هات و توانیان دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.
[1]
10-06-202010-06-2020