لۆنژین محەمەد خەلیل عەبدۆ ساڵی 1995 لەدایکبووە. ئەو خوێندکار بووە. خەڵکی گوندی کورکی خوارووی سەر بە ماباتایە و نیشتەجێی شاری #عەفرین#ە. شەوی 25-06-2018 لەگەڵ باوکیدا دەستگیرکراوە لە لایەن گروپی حەمزاتەوە بە تۆمەتی ئەوەی مۆڵەتی شۆفێریی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وەرگرتووە.
رۆژی 28-04-2020 چەکدارانی غۆتە هێرشیان کردە سەر بارەگای حەمزات لە عەفرین. 11 ژن لەنێو بارەگای ئەو گرووپە چەکدارەدا دۆزرانەوە. لۆنژین و ڕۆژین محەمەد خەلیل عەبدۆ کە خوشکن لە نێویاندا بوون. سەرچاوەیەکی تایبەت کە لە ماڵباتی ئەو دوو کچەیە، ڕاگەیاند، دوایین جار پێیان گوتراوە کە ئەوان لەنێو بارەگای حەمزات لە گوندی باسووتێن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ لەبارەی چارەنووسی ئەو دوو کچە و باوکیان نازانن.
باوکی لۆنژین ناوی محەمەد خەلیل عەبدۆیە، بە ناوی محەمەد چەمێ ناسراوە. خەڵکی گوندی کورکی خوارووە. دایکی ناوی ئامینە عارف حەمۆیە، خەڵکی گوندی دووملیایە و لە دێرزەمانەوە نیشتەجێی شاری عەفرینە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,573 times