بەپێی ڕاگەیێندراوی ژمارە 116ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20-06-2020 بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوو هەزار و 651 پشکنین ئەنجامدراون کە 377 یان لە #هەولێر#، 707 لە #سلێمانی#، 420 لە #دهۆک#، 23 لە #هەڵەبجە#، 102 لە #گەرمیان# و 22 پشکنینینیش لە #ڕانیە# ئەنجامدراون.
لەکۆی ئەو پشکنینانەی ئەنجامدراون 266 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 9 کەسیش گیانیان لەدەستداوە بەمشیوەیەیە:
هەولێر 1
سلێمانی 5
راپەڕین 1
گەرمیان 1
هەڵەبجە 1
هەر لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 39 کەس چاکبوونەتەوە 23 لە هەولێر، 4 لە گەرمیان و 12 کەسیش لە دهۆک. ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە هەزار و 358 کەس.
پێشتر د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە بەداخەوە ئەمڕۆ تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند، تکایە زیاتر تووندووتۆڵ بن لە جێبەجێکردنی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی.
کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە سێ هەزار و 539 تووشبوو، هەروەها تاوەکو ئێستا 98 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 358 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئێستا دوو هەزار و 83 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکدان و لەژێر چاودێری وردی پزیشکدان.
لەو 98 کەسەی لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 14 کەسیان لە سنووری پارێزگای هەولێر، 82 کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 2 کەسیش لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە. پێشتریش وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە 24 کاژێری ڕابردوودا هەزار و 870 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 88 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوونە بە کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا تۆمارکرابن.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (116)
کەرەنتین:
(44 هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
1013 هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە 31 شوێنی جیاواز (274 هەولێر)، (739 دهۆک).
پشکنین: (1651 پشکنینی نوێ)
(377 هەولێر)، (707 سلێمانی)، (420 دهۆک)، (23 هەڵەبجە)، (102 گەرمیان)، (22 ڕاپەڕین).
تووشبوون: (266 تووشبووی نوێ)
(19 هەولێر)
(196 سلێمانی، 38 گەرمیان، 4 ڕاپەڕین)
(2 دهۆک)
(7 هەڵەبجە)
چاکبوونەوە: (39 چاکبوون)
(23 هەولێر)
(4 گەرمیان)
(12 دهۆک)
مردن: (9 مردن)
(1 هەولێر)
(5 سلێمانی، 1 ڕاپەڕێن، 1 گەرمیان)
(1 هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین 15400 هاوڵاتی (14387 دەرچوو)
پشکنین 115571 (54864 هەولێر، 34706 سلێمانی، 25183 دهۆک، 818 هەلەبجە)
تووشبوون 3539 (853 هەولێر، 2460 سلێمانی، 145 دهۆک، 81 هەلەبجە)
چاکبوون 1358 (474 هەولێر، 736 سلێمانی، 115 دهۆک، 33 هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە 2083 (365 هەولێر، 1642 سلێمانی، 30 دهۆک، 46 هەلەبجە)
مردن 98 (14 هەولێر، 82 سلێمانی، 2 هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە.
=KTML_Link_External_Begin=https://gov.krd/coronavirus/dashboard=KTML_Link_External_Between=کۆرۆنا ڤایرۆس=KTML_Link_External_End=
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
20 حوزەیران 2020