دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی نیشتمانی عێراقی، بڕیاریدا ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی تاوەکو ڕۆژی 01-07-2020 درێژبکاتەوە، #وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن#ی هەرێمی کوردستان، بڕیارەکە گەشتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
لە بڕیارەکەدا هەڵاواردن کراوە و ڕێگە بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی تەندروستی و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە دەدرێت.
دەرچوونی بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لە چوارچێوەی ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایر ۆسی کۆرۆنا، لە 17-03-2020 وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هەڵپەسارد.
#21-06-2020#