ئەم وێنەیە لەلایەن (Kismet Kitabevi) لەساڵی 2013 فرۆشراوە بە مۆزەخانەی بەریتانی (The British Museum) لە لەندەن، هەروەها لەهەمان مۆزەخانە پارێزراوە.
وێنەکەش لەلایەن فۆتۆگرافەر (Kemal Acet) چرکراوە لەساڵەکانی 1990 لەکاتی ڤیستڤاڵی شوتیدا لە شاری #ئامەد# لە باکووری کوردسان.
شاری ئامەد خاوەنی بە ناوبانگترین شوتی جیهانە لە ڕووی قەبارە و تام و چێژدا یەکەمی بێ ڕکەبەرە.
قەبارەی وێنەکە:
بەرزی: 17,30 سانتیمەترە
پانی: 11,40 سانتیمەترە
تێبینی: لەزمانی کوردیدا جگە لەشوتی ئەم ناوانەشی هەیە (شفتی، جەبەژ، ژەبەش، هەنی، شمتن، شمتی، زەبەش، شامی)[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,957 keer bekeken