بانگەوازێک لە لقی سلێمانیەوە بۆ رۆژنامەنووسە مەیدانیەکانی سنووری لقەکەمان س...
هیوای سەرساغی و سەلامەتی بۆ گشت لایەک دەخوازین و دڵنیاین ئەم قۆناغە ناخۆشەش تێدەپەڕێنین و میدیای کوردی و هەڵگرانی ئاڵای میدیا تۆمارێکی جوان و سەرکەوتوانە بۆخۆیان تۆمار دەکەن، بەڵام خۆپارێزیی و خۆپاراستن بەهەر سێ قۆناغەکەیەوە:
هۆشیارکردنەوە
خۆپاراستن
چارەسەر
بۆ ئێمەی رۆژنامەنووسان زۆر گرنگە، چونکە بەرکەوتەمان لەگەڵ خەڵکانی تر زۆرترە..
پاش ئەوەی ژمارەیەک لە هاوپیشەو هاوکارە مەیدانیەکانمان دووچاری پەتاکە بوون و کاکە رەهێڵی جوانەمەرگیش گیانی سپارد، بۆیە داواکارین لەجاران زۆر زیاتر رێو شوێنی هۆشیاری و پاراستن و چارەسەر بگرنە بەرو رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن کە لەسەرانسەری جیهاندا وەک ستانداردێک رۆژنامەنووسان پەیرەوی دەکەن، داواکارین هاوکارانمان بەوردی پابەند بن بەم رێو شوێنە جیهانیانەوە.
ستانداردەکانی خۆپاراستنی رۆژنامەنووس:
1/ با زۆرینەی زۆر ی لێدوان و ئینتەرڤیوەکانتان لەرێگەی تەلەفۆن و مۆبایلو سکایپ و هۆکارەکانی تری گەیاندنەوە بێت..
2/ کۆی رێنماییە تەندروستیەکان پەیره و بکرێن و ماوەی نێوانتان بە مەترو نیو رابگرن.
3/ مەرج نیە هەموو لێدوانەکانتان راستەوخۆ بن بەتایبەت لەم قۆناغەی ئێستای
سلێمانیسلێمانیدا.
4/ با میدیاکارە مەیدانیەکان پشکنینی کۆرۆنا بکەن ئەگەر نیشانەکانیشیان تێدا نەبێت.
5/ هێلی گەرمی ژمارە 122 بەکار بهێنن بە مەبەستی دڵنیابوون.
6/ تکا لەوێنەگرەکان دەکەین کە پیشەکەیان نزیکبوونەوە دەخوازێت کە:
/ لەم قۆناغەدا تەنها گرنگی بە رووداوە گەورەکان بدەن و پیشەی رۆتینی رۆژانە دوابخەن.
/ پاکژکردنەوەی سەرجەم کامێراو ستاندولینزو مۆبایل و ئینارەو شمەک وکەلوپەلی هونەری بە کهولو مادەکانی تر.
/رێگا مەدەن کەسی تر کەلوپەلەکانتان بۆ بگوازێتەوە یان دەستکاریان بکات.
/ هەوڵ بدەن لەیەک جێگادا کاتێکی زۆر نەمێننەوە.
/ بەدوای سەرچاوەی زانستی و لێکۆڵینەوەکاندا بگەڕێن و بزانن نوێترین و باشترینەکانی خۆپارێزی لە جیهاندا چین..
/ بەرنامە رێژیتان ئامادە کردبێت بۆ ئەو کاتانانەی خوانەکردە نیشانەکانتان تێدا دەرکەوت.
/ لەکاتی وێنەگرتنی کەسی تووشبوو یان دەزگا تایبەتەکان بە کۆرۆنا هەوڵبدەن سوود لە لینزی نزیککەرەوە ببینن تا نەچنە پێشەوە.
/ هەوڵبدەن تەوالێتو دەستشۆری شوێنە گشتیەکان بەکار نەهێنن..
/ با باجی رێگەپێدانتان لەملدا بێت تا دووچاری نزیک بوونەوەو پرسیارکردنی هێزەکانی ناوخۆ نەبنەوە.
/ ئۆتۆمبیلەکانتان و هۆکاری گواستنەوەتان لەجێگایەکی دوور لە شوێنی تووشبوان پارک بکەن.
/ لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکان مەرجە کەناڵەکەت بەزووترین کات ئاگادار بکەیت.
جگە لە خۆپاراستنی رۆژنامەنووسانی ئازیزمان داواکارین رەچاوی ئەم ئەرکە گرنگانەی پیشەکەت بکەیت:
1- پاراستنی تایبەتمەندیی کەسی هەڵگر یان نەخۆش، یان کەرەنتینەکراو، دەرنەخستنی شێوەو شکڵو دەنگو.........هتد
2- پیشان نەدانی گریان و پرسەو ناشتن و هەر حاڵەتێک پەیوەست بە کۆچکردوان یان کەسوکاریان.
3- کار لەسەر ئەو ستۆریانە بکرێت کە دەبنە هۆکار بۆ هۆشیاری و خۆپارێزیو چارەسەری گشتیی.
4- دەرنەخستنی تووشبوان بە ئازارو نرکەو ناڵەوە، تا بەرامبەر (وەرگر) تووشی تۆقین و فۆبیا نەبێت.
5- دەرخستنی تیمە تەندروستیەکان (سپی پۆشەکان) و گرنگی ئەرکو پیرۆزی کارەکەیان.
6- دەرخستنی گرنگی ئەرکی تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش و فریاکەوتنی خێراو تیمی ناشتنی تەرمەکان.
7- دەرخستن و جوانکردنی ئەو کەسو تیم و رێکخراوانەی رۆڵی بەخشینی خوێنو پلازماو یارمەتیە مرۆییەکانیان هەیە.
8- پێویستە سەرجەم کەناڵەکان پێداویستیە گرنگەکانی پاراستن بۆ تیمەکانیان دابین بکەن.
سوپاس بۆ خەمخۆریتان و بۆ خۆپارێزیتان
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردسان
24-06-202024-06-2020