پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دانانی ڕۆژێک بۆ زمانی کوردی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دانانی ڕۆژێک بۆ زمانی کوردی

دانانی ڕۆژێک بۆ زمانی کوردی
نوسینی: #سوداد ڕەسووڵ#
لەم چەند ساڵەی دوایی لێرە و لەوێ دەبیستین کە ڕۆژێک دانراوە بۆ زمانی کوردی، بە بۆنەی ئەم ڕۆژەش لە سەر لاپەڕەکانی فەیس بووک پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی کوردی دەکرێت. ئەم ڕۆژەش ڕێککەوتی 15 ی نیسانە کە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی یەکەم ژمارەی گۆڤاری (هاوار) ە لە ساڵی 1932 لە لایەن جەلادەت بەدرخان لە شام. دانانی ئەم ڕۆژەش وەک ڕۆژی زمانی کوردی لە ساڵی 2006 لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) ەوە بڕیاری لەسەر دراوە.
زۆرم پێ سەیر بوو کە زانیم ڕێکخراوێکی سیاسی وەک کەنەکە ڕۆژێکی بۆ زمانی کوردی داناوە، بەبێ ئەوەی پرس بەو هەموو ڕێکخراو و ئەکادیمییە زمانییە بکات کە لە باشوور و بەشەکانی دیکەی کوردستان هەیە، بە تایبەت لە باشووری کوردستان کە هەر لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە مەڵبەندێکی گرنگی گەشەسەندنی زمانی کوردی بووە، لەم ڕووەوە لە هەموو بەشەکانی دی لە پێشترە.
ڕۆژێک بۆ زمانی کوردی لە لایەن ڕێکخراوێکی سیاسییەوە دانانرێت کە ئاگادارییەکی ئەوتۆی سەبارەت بە زمانی کوردییەوە نییە، نابێت دانانی ئەو ڕۆژەش بۆ ڕووداوێک بێت کە زۆر گرنگ نەبووە و ڕووداوی گرنگتر هەبووە ڕەچاوی نەکەی، نابێت بۆ ئامانجێکی سیاسی بێت خزمەت بە ئەجێندایەکی سیاسی تایبەت بکات، چونکە زمان لە دەرەوەی سیاسەت بۆ هەموومانە و هەموومان بە هۆی زمانەوە بە یەکەوە گرێ دەدرێین و زمان ناسنامەیەکی گرنگی نەتەوەیی بە هەموو تاکەکانی نەتەوە دەبەخشێت، هەر بۆیە پێویستە دانانی ئەو ڕۆژە ڕێککەوتنی هەموو بەشەکانی کوردستانی لەسەر بێت، پێویستە لە لایەن لیژنەیەکی ئەکادیمی زمان بڕیاری لەسەر بدرێت و گرنگترین ڕووداوی زمانی کوردی بۆ ئەو ڕۆژە دابنرێت.
وەک دیارە ئەوان ڕۆژی دەرچوونی گۆڤاری هاوار بە ئەلفوبێی لاتینی (ژمارەکانی بەرایی بە هەردوو ئەلفوبێی عەرەبی و لاتینی بوون) بە ڕووداوێکی زۆر گەورە بۆ زمانی کوردی دادەنێن، بەڵام ئەگەر بە چاوێکی بێلایەنەوە سەیری دەرچوونی ئەم گۆڤارە بکەین ئەو ڕووداوە گرنگە نەبووە لە پێشخستنی زمانی کوردی کە بکرێت بە ڕۆژی زمانی کوردی، ڕووداوی زۆر گرنگتر لە باشوور بۆ پێشخستنی زمانی کوردی هەبووە کە ئەوان بایەخیان پێ نەداوە.
لە بیستەکانی سەدەی بیستەم لە پێش دەرچوونی گۆڤاری هاوار لە #سلێمانی# کە یەکەم چاپخانە بۆ شارەکە دێت، ئەم شارە دەبێت بە مەڵبەندێکی گرنگی بووژانەوەی زمانی کوردی، کۆمەڵێک گۆڤار و ڕۆژنامە لەم شارە دەرەچوون کە ڕۆلێکی زۆر گەورەیان هەبووە لە گەشەپێدان و چەسپاندنی زمانی کوردی لە باشوور. یەکەم ڕۆژنامە لە ساڵی 1920 لە سلێمانی بە ناوی (پێشکەوتن) بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام بوو، 118 ژمارەی لێ بڵاو کراوەتەوە، دواتر لە سەردەمی حوکمڕانی شێخ مەحموود بەرودوا چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە دەرچوون کە سەرەڕای پێشخستنی زمانەکە، مێژووی ئەو سەردەمەمان بۆ دەگێڕنەوە وەک بانگی کوردستان، ڕۆژی کوردستان، بانگی هەق، ئومێدی ئیستقلال، .. دوای نەمانی حوکمڕانی شێخ مەحموود ئەمجارە ڕۆژنامەی ژیانەوە و ژیان دەرچوون. ڕۆژنامەی ژیانەوە لە لایەن شارەوانی سلێمانییەوە دەردەچێت، دواتر ناوەکەی دەگۆڕێت بۆ ژیان، و بۆ ماوەی نزیک بە 13 ساڵ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 500 ژمارەی لێ دەرچووە. یەکەمین جار بوو ڕۆژنامەگەریی کوردی بۆ ئەو ماوە درێژە بێبڕانەوە بەردەوام بێت.
هەر لەم سەروبەندە لە هەوڵێکی کەم وێنەدا، لە ساڵی 1926 حوسێن حوزنی موکریانی دووەم چاپخانە لە حەلەبەوە بۆ باشووری کوردستان دێنێت و لە #هەولێر#ەوە دەیگوێزێتەوە بۆ ڕەواندز، لە نێوان ساڵانی 1926 – 1932 گۆڤارێک دەردەکات بە ناوی زاری کرمانجی، 24 ژمارەی لێ دەرچووە.
ئەگەر بەرەو ساڵانی سییەکان و چلەکانیش بڕۆین، گۆڤاری گەلاوێژ لە بەغدا دەرچووە. ئەم گۆڤارە لە 1939 تا 1949 بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا 116 ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە. ئەگەر سەیری لاپەرەکانی ئەم گۆڤارە بکەین دەبینین خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە زمانەکە کردووە بەتایبەت لە گەشەپێدانی زمانەکە بۆ زاراوەسازی و فراوانکردنی ئەرکی زمانەکە بە نووسین و بڵاوکردنەوەی بابەتی هەمەچەشنی زانستی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، دینی، هزری، ئەستێرەناسی، پزیشکی، کشتوکاڵی، .. تاد.
ئەمانە چەند ڕووداوێکی گرنگی گەشەکردنی زمانی کوردین لە باشووری کوردستان، کە هاوسەردەم بوون لەگەڵ دەرچوونی گۆڤاری هاوار لە شام. گۆڤاری هاوار ڕاستە ئەویش بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بووە بۆ ماوەی 11 ساڵ، بەڵام لەم ماوەیە دوو جار پچڕاوە و جارێکی دی دەستی پێ کردووەتەوە، لەسەر یەک تەمەنی گۆڤارەکە تەنیا پێنج ساڵ بووە و 57 ژمارەی لێ دەرچووە، لە 23 ژمارەی بەرایی بە هەردوو ئەلفوبێی عەرەبی و لاتینی دەرچووە لە ژمارەی 24 ەوە سەرجەم بابەتەکانی گۆڤارەکە بوون بە لاتینی. بێگومان خزمەتی بە زمانی کوردی کردووە، ئەمە لە کاتێکدا بووە کە لە باکوور زمانی کوردی قەدەغە کرابوو، بەڵام جەلادەت بەدرخان لە شام دڵسۆزانە هەوڵ دەدات چرای زمانی کوردی نەکوژێتەوە و لەم بەشەی کوردستان تەکانێک بە پێشخستنی زمانەکە بدات. بەتایبەت ئەو سەردەمە لە سییەکان کە دوای پەیمانی لۆزان و دابەشکردنی کوردستانی عوسمانی بە سەر تورکیا و عێراق و سوریا بوو، بێئومێدییەکی گەورە هەموو ڕۆشنبیرانی کوردی گرتبووەوە. بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین کە ڕۆلی ئەم گۆڤارە بۆ کاتی خۆی زۆر سنووردار بووە. بڵاوبوونەوەی (هاوار) بە ئەلفوبێی لاتینی خوێندنەوەی ئاسان نەبووە بە تایبەت لەو سەردەمە کۆمەڵگەی کوردی زۆرینەی نەخوێندەوار بووە ئەوەی خوێندەواریش بووە بە ئەلفوبێی لاتینی ئاشنا نەبووە، هەروەها لە شام دەردەچوو نەدەگەیشتە بەشەکانی دیکەی کوردستان و تەنیا بۆ ڕۆژئاوا بوو کە بچووکترین بەشی کوردستانە.
جەلادەت بەدرخان ئەگەر لە ڕێی گۆڤاری هاوارەوە خزمەتی بە زمانەکە کردبێت، بەڵام زیانی گەورەی بە زمانی کوردی گەیاند کە یەکلایەنە و بەبێ ئەوەی پرس بە ڕۆشنبیرانی بەشەکانی دیکەی کوردستان بکات ئەلفوبێی زمانەکەی گۆڕی بۆ لاتینی، کە ئەم ئەلفوبێیە کاریگەرییەکەی ئەوەندە خراپ بوو بۆ سەر زمان و نەتەوە، لە کاریگەریی دابەشبوونی سیاسی کوردستان کوشندەتر بوو. ئێستا بە جوانی هەستی پێ دەکرێت کە زمان و نەتەوە بووە بە دوو ڕۆشنبیری و دوو فەرهەنگ و دوو زمان، فەرهەنگێک بە ئەلفوبێی لاتینی کە بەکاربەرانی لە باکوور و ڕۆژئاوا تەنیا ئاگاداری ئەو زمانەیە کە لە ناو ئەم ئەلفوبێیە گەشەی کردووە، ئاگاداری ئەو هەموو گەنجینە دەوڵەمەندەی زمانی کوردی نییە کە بە ئەلفوبێی کوردی (لەسەر پیتە عەرەبییەکان) نووسراوە، پێیان وایە زمانی کوردی لەو ڕۆژەوە دەستی پێ کردووە کە گۆڤاری هاوار دەرچووە و لەوێوە بنچینەی نووسینی کوردی دانراوە.
ئەم لاتینییە دابڕانێکی ئەوەندە قووڵی بۆ بەشەکانی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای دروست کردووە بە ڕادەیەک کە لە باکووری کوردستان دە کەس نابینییەوە بتوانێت ڕۆژنامەی کوردستانی یەکەمی 1898 بخوێنێتەوە. بیست کەس نابینییەوە بتوانێت دیوانی ئەحمەدی خانی و مەلای جزیری و فەقێ تەیران بە جوانی بخوێنێتەوە و بە باشی لێی تێ بگات، سی کەس نابینییەوە بتوانێت بە ئەلفوبێی هەموارکراوی عەرەبی لە 90٪ ی نووسراو و چاپکراوی کوردی بخوێنێتەوە کە لە باشوور لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا دەرچوون. بەڵێ ئێستا هەستی پێ دەکرێت کە گۆڕینی ئەم ئەلفوبێیە لە دابەشبوونی سیاسی و جوگرافی کوردستان کاریگەرییەکەی قووڵتر بووە، ئەگەر سیاسەت تەنیا سنوورێکی لە نێوان بەشەکانی کوردستان دانا، بەڵام ئەلفوبێی لاتینی سنووری لە نێوان زمان و فەرهەنگ و شارستانیەتی کورد دانا. ئەمەیە دەستکەوتی گۆڤاری هاوار و جەلادەت بەدرخان بۆ زمانی کوردی، ئایا شایەنی ئەوەیە ئەم ڕۆژە بکرێت بە ڕۆژی زمانی کوردی؟!
وا دیارە سەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەر لە ناو ئەلفوبێی لاتینییەوە تەماشای پانتایی زمانی کوردی دەکەن و پێیان وایە گەشەکردنی زمانی کوردی لەگەڵ هاتنی ئەلفوبێی لاتینییە، هەر بۆیە ئەم ڕۆژەیان بە شایستەی ڕۆژی زمانی کوردی زانیوە کە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ئەلفوبێی لاتینییە، ئەوەی بە ئەلفوبێی کۆن و گەشەکردووی کوردی نووسراوە بە هی کوردی نازانن و بایەخی پێ نادەن.
ئەم شێوازە لە کارکردن لە نێو ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە یەکێتیی زمان و نەتەوە ناکات، ، ئەگەر بەم ئاراستەیە کار بکرێت، دەبێت لە هەر بەشێکی کوردستان ڕۆژێکی زمانی کوردی هەبێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پەرتەوازەیی و دابەشکاری زیاتر.
کاتی هاتووە بە کارەکانی جەلادەت و کامەران بەدرخاندا بچینەوە بە چاوێکی بێلایەن و ڕەخنەگرانە و زانستییانە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، ئەوەی ئەوان کردوویانە خزمەتەکەی لە چیدا بووە بە چ ئامانجێک بووە؟ بە تایبەت بەم دواییە بەڵگەنامە و کتێب لە لایەن فەرەنسییەکانەوە دەرچوون بە ئاشکرا ئاماژە بەوە دەدەن کە جەلادەت بە هاوکاری لەگەڵ کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی لە سووریا ئەلفوبێی گۆڕیوە و بە پشتگیری و یارمەتی ماددی فەرەنسییەکانیش ئەو گۆڤارەی دەرکردووە.[1] بۆ ئەمەش لەگەڵ سێ ڕۆژهەڵاتناسی فەرەنسی کاریان کردووە پیر ڕۆندۆ و ڕۆژێ لێسکۆ و تۆماس بوا کە ئەمانەش کارگێر و بەرپرسی حکومەتی ئینتیدابی فەرەنسی بوون لە سووریا. کارەکانی هەردوو برا کامەران و جەلادەت بە ڕاوێژی ئەوان بووە و بۆ بەرژەوەندی ئەوانیش بووە.
جەلادەت بەدرخان هەر لە درێژەی هاوکاری لەگەڵ فەرەنسییەکان، لە کاتی شەڕی دووەمی جیهانیدا ئەمجارە لە نێوان ساڵانی 1942 تا 1945 گۆڤاری ڕۆناهی وەک پاشکۆی هاوار بە لاتینی بڵاو دەکاتەوە و 28 ژمارەی لێ دەرکردووە. ئەگەر تەماشایەکی ئەم گۆڤارە بکەین شتێکی وای تێدا نییە خزمەت بێت بە زمان و ئەدەبی کوردی، سەرتاپای بابەتەکانی پروپاگەندەیە بۆ هێزی هاوپەیمانەکان، کە هەواڵی جەنگ و وێنەی بەرەکانی جەنگی تێدا بڵاو کراوەتەوە، کە ئەوسا فەرەنسا لە بەرەی هاوپەیمانەکان لە شەڕدا بوو لە دژی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و یابان، ئەو گۆڤارەش ڕێکلامی جەنگ بووە بۆ فەرەنسا و هاوپەیمانەکانی. لەگەڵ کۆتایی جەنگیش لە ساڵی 1945 گۆڤارەکەش کۆتایی دێت. ئەمەش جارێکی دی ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە گۆڕینی ئەلفوبێ و دەرکردنی چەند گۆڤارێکی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی زیاتر پرۆژەیەکی کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی بووە لە سووریا و جەلادەت بەدرخانیش بە هاندانی ئەوان ئەو کارەی کردووە.
جوردی غورغاس، الحرکة الکردية الترکية في المنفی، ترجمة: جورج البطل، دار آراس للطباعة و النشر، أربیل، 2013. ص.333، و ص352 -358 و ص 360 – 365، و ص 381 – 383.[1]
ئەم بابەتە 2,234 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 26-06-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-06-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 26-06-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-06-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,234 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!