کەجەرە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داوای بەرخودانی لە گەنجانی رۆژهەڵات کر...
کۆمەڵگای جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەجەرە - KCR) لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەرە رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر باشووری کوردستان هێرشی ئاسایی نین و ئامانجی ئەو هێرشانە بۆ قڕکردن و سڕینەوەی گەلی کورد و داگیرکردنی هەموو کوردستانە.
کەجەرە راپەڕینەکانی
سلێمانیسلێمانی و شێلادزێی وەک هەڵوێستی نەتەوەیی لە دژی ئەو هێرشانە پێناسەکردووە و ئاماژەی بە گرنگیی چالاکییەکانی رۆژئاوا و ئەوروپاش کردوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە هێرشەکانی سەر
قەندیلقەندیل و شێلادزێ، هێرشکردنە سەر
مەهابادمەهاباد،
سەردەشتسەردەشت و
مەریوانمەریوانە. بۆیە دەبێت ژنان و گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رۆحی کۆبانێ و قەندیل جارێکیتر روو لە چیاکانی کوردستان بکەن و بەشداری ناو ریزەکانی تێکۆشان بن.
کەجەرە ئەوەشی راگەیاندووە، وەڵامی ئەم قۆناغە بە بەرخودان دەدرێتەوە و ئەو هێرشانەی کە ئەنجام دەدرێن، تەنها لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام نادرێن، بەڵکو ئەو هێرشانە بە هاوکاریی دەوڵەتی ئێران ئەنجام دەدرێن.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەی کەجەرەدا ئەوەش هاتووە، پێویستە گەنجان و ژنان بە شێوەیەکی رادیکاڵ خاکی خۆیان، خاکی کوردستان لە دوژمنی کوردان بپارێزن.
[1]
26-06-202026-06-2020