311 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 13 تووشیبووی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەو تووشبووە نوێیانە بە گوێرەی پارێزگا و ئیدارەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرەن:
#هەولێر#: 50 تووشبوو
#سلێمانی#: 198 تووشبوو
#دهۆک#: شەش تووشبوو
#گەرمیان#: 47 تووشبوو
راپەڕین: 10 تووشبوو
وەزارەتی تەندروستی ئەوەی ئاشکراکردووە کە 57 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە لەم پارێزگا و ئیدارانەن:
هەولێر: 45 کەس
#هەڵەبجە#: کەسێک
گەرمیان: دوو کەس
راپەڕین: نۆ کەس
ئەوە خراوەتەڕوو کە 13 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان لە پارێزگای هەولێرە و 12کەی دیکەیان لە سلێمانین.[1]