فەرماندەیی گشتی یەپەگە لەبارەی ڕووداوەکەی عاموودێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی گشتی
یەپەگەیەپەگە لەبارەی رووداوەکەی 27-28ی حوزەیرانی 2013ی عاموودێ داوای لێبوردنی کرد و وتی، ئەو ڕووداوەی کە لە 27-28ی حوزەیرانی 2013دا لە عاموودێ ڕوویدا کارەساتێک بوو و زیانێکی گەورەی بە گەلەکەمان گەیاند و پێویستە لە مێژووی گەلی کورد و ڕۆژئاوادا دووبارە نەبێتەوە.
ئێمە وەک فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) خۆمان بەرپرسیار دەبینین و غەمگینی خۆمان دەردەبڕین و ڕایدەگەیەنین کە دان بەوە هەڵەکەماندا دەنێین کە کاتێک یەکینەکانمان لە بەرەکانی شەڕ دەگەڕانەوە ڕووبەڕووی گرۆپێک لە خۆپیشاندەران بوونەوە لەبەرانبەر ناوەندی ئاسایش کە داوای ئازادکردنی گەنجانی چالاکوانیان دەکرد و لە ئەنجامدا کەسانی بێتاوان گیانیان لەدەستدا.
ئێمە وەک فەرماندەیی گشتی یەپەپە لە ناخەوە غەمگینی و داخی خۆمان دووبارە دەکەینەوە. هەروەها ئێمە ئامادەین هەموو شتێک ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی ئەم برینە لە مێژووی شۆرشی ڕۆژئاوادا دەرمان بکەین، لێبۆردنی خۆمان پێشکەش دەکەین و قەڕەبووی مەعنەوی و مادی پێشکەش بە خانەوادەی شەهیدانی گەلی ئێمە لە شاری عاموودێ دەکەین.
بۆ ئاشتبوونەوە و بەدەستهێنانی ئاشتی و ئارامی و ئاسایش لە دڵی گەلەکەماندا، ئێمە فیداکاریمان کردووە و ئەوەش ئەرک و مافی گەلەکەمانە و بەرپرسیاریەکە کە ئاسایش و ئارامی ئەم گەلە مسۆگەر ببێت و ئێمە ئامادەین هەموو شتێکی پێویست بکەین.
[1]
27-06-202027-06-2020 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!