رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی #وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی#
چەند پەیجێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لیستێکی موچەیان بڵاوکردۆتەوە گوایە ئەمە خشتەی نوێی موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە، لێرەوە بە ڕای گشتی و سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانی بەڕێزی دامودەزگاو دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین، کە ئەم خشتەیە دور و نزیک پەیوەندی بە موچەی وەزارەتەوە نیەو دورە لە ڕاستیەوەو ساختەیە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت بۆ پرسی موچە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆدەبێتەوەو بڕیاری پێویست دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەت