📊 بابەت 374,774 | وێنە 59,351 | پەڕتووک PDF 11,068 | فایلی پەیوەندیدار 43,684 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,843
لەم کاتەدا 25 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 06-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئومید مستەفاپوور، ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کورد، بۆ زیندانی نەغەدە راگوێزرا. بەرەی یەکگرتووی کورد بەنیسبەت ئومید مستەفاپوور نیگەرانیی دەربڕیوە و خوازیاری دەستبەجێ ئازادکردنی ناوبراو بوون.[6]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی بێدهێ لە سنووری شارەدێی کانی ماسێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی تۆپباران دەکەن.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و بەگویرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 204 کەس تووشی
👫 عەبدولواحید نوری
عەبدولواحید مەجید سەعید ناوی تەواوی ئەم روناکبیرەیە، بەهۆی ئەوەی لەدوای کۆچی دوایی باوکی، نووری عەلی خاڵی ئەرکی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەگرێتە ئەستۆ، بەعەبدولواحید نوری یاخود ع.و. نوری ئەناسرێ‌ و هەر بەو ناوەوە بەرهەمەکانی بڵاو ئەکاتەوە.
لەبەرئەوەی باوکی فەرمانبەر بووە لەشارۆچکەی چەمچەماڵ، مامۆستا عەبدولواحید لەساڵی 1904 لە و شارۆچکەیە لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و کەرکوک تەواو کردووە و ساڵی 1927 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە و هەمان ساڵ بەمامۆستا دامەزراوە و لەقوتابخانەکانی
👫 سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
مامۆستا سەعید سدقی کابان کەسایەتییەکی گەورەی پەروەردەیی کوردستانە و زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە و رێزمانی کوردی کرد.
مامۆستا سەعید لەبنەماڵەی کابانە، ئەو بنەماڵە دیارەی شاری سلێمانی کەزیاتر لەیەک سەدەیە لەخزمەتی کۆمەڵی کوردەواریدان و دەیان کەسایەتی سیاسی و روناکبیری و هونەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیان تێدا هەڵکەوتووە و لەکایە و رشتە جیا جیاکاندا خزمەتیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە.
سەعید کابان بەسەرقافڵەی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ‌ کە لەمەیدانی زمان و پەروەردەدا خزمەت
✌️ دیار غەریب
ساڵی 1973 لە گوندی سێوسێنانی ناوچەی قەرەداغ لەدایکبووە.
کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواو کردووە. لەدوای راپەڕینەوە بەشداریی خەباتی رێکخراوەیی و نەتەوەیی بووە. لەدامەزراندنی پ.چ.د.کە وە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بووەو لەکۆنگرەی چوارەمی پ.چ.د.کدا لەساڵی 2008 بەسەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.[1]
هەڤاڵ دیار غریب ناسراوە بە هەڵمەت لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لە 05-07-2019 لە بناری قەندیل بەر هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن و چوونە کاروانی شەهیدانەوە. بەپێی هەندێک سەرچاوە ناوبراو پێشتر شەهید بووە و لەم رێکەوتەدا
📝 ئەنجومەنی نۆژین بەبۆنەی گیانبەختکردنی سێ ژینگەپارێزی پاوە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئەنجومەنی نۆژین بەبۆنەی گیانبەختکردنی سێ ژینگەپارێزی پاوە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە


ئەگەرچی دۆخی کوردستان و ژیانی هەنووکەیی مرۆڤی کورد لە بوارە جیاجیاکانیەوە هەڵگری هەندێک هاوبەشیی جیهانییە، بەڵام کۆمەڵێک فاکتۆر وئەکتەری جیاوازی ناوچەیی و نێوخۆیی فۆرمدەری ئەم دۆخەن کە پێویستیی خوێندنەوەیەکی تایبەت بۆ کێشە و دۆخە قەیرانییەکانی ئەمڕۆی کوردستان زەقتر دەکەنەوە.
لێکتەنرانی کێشە جیاجیاکانی رەهەندە جیاوازەکانی مرۆڤی کورد بەرهەمهێنەری دۆخێکە کە کۆمەڵگای کوردستان بە شێوازێکی مەترسیدار ڕوو لە هەڵوەشانەوەیە و سەرمایەی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابوورییەکانی ڕوو لە نسکۆن و لەباری دەروونناسیی کۆمەڵایەتییەوە قەیرانە جیاجیا عەینی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان، مرۆڤی کوردیان کردووەتە مرۆڤێکی ئەتۆمیزەکراوی بێدەرەتان کە هەر ڕۆژە بەشێک لە ژیانی تووشی قەیران دەبێت و دیالێکتیکی تاک- کۆمەڵگای بێدەرەتانی ئانۆمیک بەردەوام یەکدی بەرهەم دەهێننەوە کە دەرهاویشتەی ئەم دۆخە مەترسیدارە، بازنەیەکی بەردەوامی نسکۆ و لێکترازان و قەیرانە.
ئەگەر بمانەوێت هەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم دۆخە لێک بدەینەوە، دەتوانین بەڕێوبەرایەتیی فەشەلی ناوەندگەرا کە بە ڕوانینێکی ئەمنییەتییەوە سەیری بەناو پەراوێزەکانی خۆی دەکات، لەلایەکەوە و لەلایەکی ترەوە نەبوونی چارەنووسی نەتەوەی کورد بەدەستی خۆیە و بڕیارنەدان بۆ شێوازی بەڕێوەبەرایەتی و پلانداڕێژیی ژیانی ئەو نەتەوە دوو لە هەرە سەرەکیترین هۆکارەکانی ئەم دۆخە دەستنیشان بکەن.
ئەگەر تێئۆریی خۆسەپاندن-خۆڕاگری بە هێند وەربگیردرێت، دەتوانین بڵێین ئەگەرچی ناوەند بەردەوام ویستی خۆسەپاندنی هەبووە و ئاکامی ئەم ویستەش دەیان قەیرانی جۆراوجۆری مرۆڤی- ژینگەیی بووە، نەتەوەی کوردیش خۆڕاگری و بەرخۆدانی بۆ مانەوە و سەلماندنی خۆی کردووە کە دەرەنجامی ئەم خۆڕاگرییە بەرهەمهێنانی کۆمەڵگایەکی تێگەیشتوو و چالاکی سیاسی- کۆمەڵایەتییە. بەڵام تێچووی ئەم خۆڕاگرییە بۆ نەتەوەکەمان زۆر لەسەرەوەیە و بەهۆی ڕادەی هێز و قەیرانە بەرهەمهێنراوەکانی ناوەندەوە ئەم نەتەوە دەبێ بەردەوام بینەری دۆخی دڵهەژێن بێت.
کەواتە ئەو دۆخەی کە ئەمڕۆ کۆمەڵگای کوردستانی تێکەوتووە تەواوی لایەنەکانی ژیانی نەتەوەی کوردی گرتووتەوە، ژینگەش وەکوو یەکێنەیەکی سروشتی- ژێئۆپۆلیتیکی بەشێک لەم قەیرانە بەربڵاوەی کوردستانە.
پرسیارێک کە لێرەدا دەبێ هەم لە نەتەوەی کورد و هەم لە دەسەڵاتداران بپرسرێت ئەوەیە کە بۆچی لەگەڵ بوونی ئەزموونی چەندین ساڵە لە سووتانی دارستانەکانی کوردستان چارەسەرێک بۆ ئەم قەیرانە نادۆزرێتەوە ؟
بۆچی ژینگەوان و ژینگەپارێزانی ئێمە یان گیانیان ببێت بە سووتووی قەیرانە دەستکردەکانی ناوەند یان لە سووچی زینداندا پڕبایەخترین ساڵەکانی ژیانیان تێپەڕ بکەن؟
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆش هەواڵی گیانبەخشینی پۆلێکی تر لە لاوان و ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە بۆ پاراستنی شکۆی ژیانی نەتەوەکەمان بووین.
ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین وێڕای سەرەخۆشیی ئەم کۆستە نوێیە و کڕنۆشبردن بۆ سەرجەم شەهیدانی مانەوەی ئەم نیشتمانە، بەتایبەت شەهیدانی نوێی ژینگەی کوردستان، لە نەتەوەی کورد بەگشتی و ئەنجومەنی ژیوای بەتایبەت، جەخت دەکاتەوە کە تەنیا ڕاگەیاندن و سەرەخۆشیکردن چارەسەریی ئەم دۆخە ناکات و دەبێ تاک و کۆمەڵگای کوردی هەوڵ بۆ بەدەستەوەگرتنی چارەنووسی خۆیان بدەن، هەتاکوو چیدی بینەری ڕووداوگەلی لەم چەشنە نەبین.
29-06-202029-06-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 29-06-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jun 29 2020 11:11AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 29 2020 11:17AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 29 2020 11:17AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 43 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.159 KB Jun 29 2020 11:16AMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئەنجومەنی نۆژین بەبۆنەی گیانبەختکردنی سێ ژینگەپارێزی پاوە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-06-2020
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574