🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 تۆڵە 2
دیوانی شیعری یاخی [1]
📕 تۆڵە 2
📕 ژنە نان فرۆشەکە
نووسەر: کوزافیة دي منتابین
وەرگێڕ: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ژنە نان فرۆشەکە
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
📕 چیرۆکی دوو شار
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 چیرۆکی دوو شار
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر نینا (ناهید ئەحمەدی) گەیشتە دەستمان. هەڤاڵ نینا هەتا دوا چرکەی ژیانی وەک ژنێکی تێکۆشەر دەستی لە خەبات و تێکۆشان بۆ دۆزی کوردو کوردستان بەرنەدا.
هەڤاڵ
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
عەتا کەریم
پرسی کەرکوک لە جیاتی ئەوەی ببێتە شەڕی بەدەستهێنانەوە و وەرگرتنەوەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی، ئەوا زیاتر لە 18 مانگە یەکێتیی و پارتی شەڕی سیاسیی حزبی لەسەردەکەن، شەڕێکە لە نێوان دوو
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
👫 کەسایەتییەکان
مێجەر سۆن
✌️ شەهیدان
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گ...
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
👫 کەسایەتییەکان
نازەنین ئیبراهیم
📖 نامەیەک لە هەورامانەوە بۆ دۆرهامی بەریتانیا ساڵی 1921 | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

نامەیەک لە هەورامانەوە بۆ دۆرهامی بەریتانیا ساڵی 1921
وەرگێران و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەدجوان عومەر ئەحمەد
لە کاتی وەرگێرانی بەڵگانامەیەک یان یاداشتێکی بەڵگەنامەییدا بە ڕوونی درک بە نەبوون یاخود کەمتەرخەمی کورد دەکەیت لە تۆمارکردن و بەداتا کردنی ڕووداوەکاندا، زۆربەی میللەتانی دنیا بۆ دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی مێژووییان بچوکترین رووداوی ڕۆژانەیان تۆمار دەکەن هەربۆیە داتایەکی باوەڕپێکراویان بۆ هەموو سەردەم و ڕووداوێک لەبەردەستایە. بەداخەوە تۆمار کراوەکانی ئێمەی کورد زیاتر لە یاداشتنامەیەکی تایبەتی دەچێت هەر بەو شێوەیەش بەر دیدی خوێنەر دەکەوێت. بۆیە ناتوانرێت وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی مێژووی پشتی پی ببەستین، بۆ ئەوەی بەسەرهاتێک رێکەوتێک رووداوێک بمێنیتەوە پیویستە بینووسینەوە 99 ساڵ بەر لە ئێستا گیرترود بێل (Gertrude Bell) لە هەورامانەوە کە بە ئۆرمان ئاماژەی پێکردووە نامەیەک دەنێریت بۆ هۆ بیڵ (Hugh Bell)ی باوکی بۆ بەریتانیا لەنامەکەدا دەڵیت:

شێخ حیسامەدین و کۆمەلێک لە شوینکەوتوانی تەریقەتی نەقشبەندی ساڵی 1921


لە گیرترود بێل (Gertrude Bell) بۆ باوکی بەرێز هۆ بیڵ (Hugh Bell)، رێکەوتی نامەکە رۆژی 13-11-1921
باوکە دەبوو بگەڕێمەوە سلێمانیسلێمانی و لە 15ی مانگدا بە شەمەندەفەر بچمەوە بۆ بەغدا، بەڵام ئەوەم نەکردووە. کاپتن دۆگڵاس پێشنیاری ئەوەی کرد شەوێکیش لە هەورامان لە بەرزاییەکانی سەروو هەڵەبجەهەڵەبجەوە بە سەربەرم, لە بەردەم ئەم پێشنیارە شل بووم خۆم ڕانەگرت.بەو داوایە لە خشتەی بردم. هەورامان زۆر ناسراو نەبوو لەلامان تاک و تەرا سەردانی ئەو ناوچەیەی کردبوو. هەلی ئەوەم بۆ رەخسابوو نەدەبوو ئەم سەردانە لە کیس خۆم بدەم بەڵکو کورترین سەردان باشتر بووە لەوەی لەدەستی بدەم.
چیاکانی هەورامان سەخت و دژوارن شیوەکان بەقولی چیاکانیان بڕیوە. پڕە لە دار و باخچەی بچوک. لێرە گوندنشینەکان دەژێن میلەتێکی زۆر کۆنن بە دیالێکتێکی تایبەتی کوردی قسە دەکەن و وەک باس دەکرێت زۆر نزیکە لە فۆرمی زمانی فارسی کۆنەوە.
بەگەکانی هەورامان خەڵکانێکی توند و ئاڵۆز و دەسەڵاتدارن بنەماڵەیەکی گەورەی ئاینیی شێخەکانی لێیە کە پەیرەوی تەریقەتی نەقشبەندی دەکەن پەیڕەوانی ئەم تەریقەتە لە شێوەی ئۆرتەدۆکسی(orthodox) ئیسلامن، مەزهەبێکی زۆر تۆکمەو بەربڵاون، لە دیمەشق و ئەستەنبوڵ مزگەوت و دەروێش و تەکێیان هەیە (تەکییە) ئەشتوانین بڵین کەشیشخانە لەڕاستیدا نەقشبەندییەکان هەر لەڕیبازێکی ئاینی دەچن وەک هەرشتێکی تر هەورامان لەلای ئەوان خاکی پیرۆزە.
ئێمە دەستەیەکی گەورە بووین. ئەحمەد بەگ بە خۆی و بیست سوارەوە هاتبوو، ئەحمەد بەگ ئەسپێکی پۆنی عەرەبی جوانی دامێ بۆ رێگاکە. لە دوای نیو کاتژمێر سواری. سێ شێخی نەقشبەندیمان بینی کە بۆ دیتنی ئێمە هاتبوون، یەک لەوان شێخ سەعدی برای شێخ حیسامەدین بوو، کە لەگەڵی چووین بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ. دوای نیو کاتژمێری تر بەشاخ و یاڵە ڕووتەکاندا ڕۆیشتین گەیشتینە قادر بەگ کوڕی سەرۆک جەعفەر سوڵتان، کە ئەویش یەک دوو سواری لەگەڵ بوو. هەموو پێکەوە دەستەکەمان 40 تا 50 ئەسپ سوار دەبێت، هەموو رێک پۆش بە سەر پشتی ئەسپی بچوکی عەرەبییەوه بووین ڕێک لە وێنەی ناو کتێبی رۆنایی فارەسەکان دەچووین. دووبارە بەناو چیکاندا رۆشتێن تاگیشتینە پیچی چیاکە لەسەر چیاکە جۆگەی ئاوی بچووک بەرەو خوارەوە دەهات لە نزیک جۆگەکان بەریز دارتوو هەبوو. لە ولاشەوە گوندێکی خنجیلە دیار بوو کە ئێمە بۆ نانخواردن دەچووین بۆئەوێ، کە ئەو گوندە ناوی باخە کۆن بوو.
ئەم گوندەش وەک هەموو گوندەکانی تری هەورامان قایم و لە بەرد دروستکرابوو و بەداری بەردار داپۆشرابوو بە درێژایی جۆگە ئاودێرییەکان هەمووی دار و سەوزاییە. لەسەرووی تەواوی ماڵەکانی گوندەکە لە بەرزترین شوێنیدا ماڵی شیخ حیسامەدینشیخ حیسامەدین بوو چووینە ماڵی شێخ حیسامەدین دیوەخانێکی لەبەرد دروستکراوی درێژکۆلە هەبوو بەلێواری چیاکەوە باخچەیەکی بچووک دروستکرابوو لە سەر دەستووری ئێرانێکان حەوزێکی ئاو لەناوەڕاستی دارێکی شۆرەبی لەنزیکیەوە هەبووە پڕ گوڵ و گوڵزار بوو، بەچیخ و دار پەرژینی باخەکەیان کردبوو، ئاو هاژەی دەکرد و بە نێو بەردەکاندا دەهاتەخوارەوە.
ئێمە هەموومان چووین بۆ دیوەخانەکە و لە سەر ئۆرتە و لباد دانیشتین. شیخ حیسامەدین خۆیشی لەوێ بوو، پیرە پیاویکی بە شکۆو پیرۆز و ڕوو خۆش بوو هەرگیز پیرە پیاویکی وەها بەشکۆی پیرۆزم نەبینووە پیشتر، چاوەکانی گەورە و گەش بوون و لووتێکی گەورەی قولاپی پێوەبوو، دەم بە خەندە و میهرەبان کوتاڵێکی سپیی زلی بە سەرەوە بوو، هەروەها عەرەبییەکی زۆر باشی دەزانی. هەموو ئه و بەگ و شێخانەی لەوێ دانیشتبوون جلوبەرگەکانیان سوور و شین و قاوەیی و سپی و ڕەش بوو.
تیشکی خۆر لە پەنجەرە کراوەکانەوە دەهاتە ژوورێ، کەبەهۆیەوە ئاوە شینەکەی حەوزەکە و لق و پۆپی دارەکان شۆرببوونەوە کە دەتڕوانیە لوتکەو کێوەکە چ دیمەنێکی جوان و ئەفسوناوی هەیە. لە نێو ئەواندا پیاویک هەبوو زۆر جیاواز لە کوردە جوان و کەتە و چوارشانە و خورتەکان، ئەو پیاوا لاواز و لەڕ عەرەبێکی خەڵکی حیجاز بوو و ماوەی پانزە ساڵ بوو لەگەڵ شێخ حیسامەدین دەژیا و هەر لەوێ ژنی هێنابوو و جێگیر ببووب بەڵام یەک وشە لە زمانی کوردی فێر نەببوو. ئەم پیاوە زۆر کەمدوو بوو هیچ قسەی نەدەکرد تەنانەت بە هیچ زمانێک و گرنگ نەبوو بەلایەوە کە باسی فەیسەڵم بۆ دەکرد کەچی لەبەرامبەردا شێخ حسامەدین زۆر حەزی دەکرد هەواڵی فەیسەل ببیستێت.
لەدوای نانخواردنێکی بەچێژ و نایابی نێوەڕۆ و نزاکردنمان دەبێ ئەوە بڵیم زۆر بە خەمگینی ئەو شوێنەم جێهشت. گوندی باخەکۆن وەختی خۆی شوێنی دز و ریگرەکان بووە تا ئەو ساتەی باوکی شێخ حسامەدین فەرمانی کردووە بە دروستکردنی گوندێک لەم شوێنە و درێژە دان بە پەیڕەوی ئاینی، هەر بەم جۆرە بووە بە تەکییەی نەقشبەندی و خەڵکی دێنە سەردانی و دەستی شێخیان ماچ دەکرد لە شێخەوە مۆرال و بەهاکانی رەوشتی لێوە فێر دەبوون.
کە بەڕێکەوتین بەرەو دۆڵەکە بە قەراخی چیاکەدا پێچمان کردووە دووبارە لە ناو دۆڵێکی قوڵتر و سامناک کە بە دارو دەوەن و دارستان و پڕ دارگوێزی گەورە خۆمان بینیەوە و چوینە گوندی بیارە کە مەزاری پیرۆزی شێخ عومەری تێدابوو، ئەویشی ڕابەری پەیرەوی نەقشبەندی بووە بەچەند پشتێک پێش شێخ حسامەدین لێرە ئامۆزایەکی شێخ حیسامەدینی لێ بوو بەناوی شێخ عەلادین دیوەخانێکی گەورەی هەبوو لە ژێر دارگوێزەکاندا و چوینە لای لەتەنیشت تەکێکە حەوزێکی ئاوی لێ بووە کە خەڵکی پێش نویژ کردن دەستیان تێدا دەشت و سوودیان لێوەردەگرت. ئەم جێگایە هەتا بڵێی ئارامە و ئەتوانی بە قوڵی خەیاڵ بکەیت.
ئەم شێخ عەلائەدینشێخ عەلائەدینە پیرەپیاویکی نەرێنی چەنەبازی بەدرەفتاری بەدفەساڵ بووە هەربۆیە بێ هیچ دواکەوتنێک ڕقت لێیدەبۆوە. ڕیگەی نەدەدام قسەبکەم و هەندێک شتێ بۆ ڕوون بکەمەوە، سکاڵاو گازندەکانی هەمووی دژی حکومەتی بەریتانیا بوو بەبەردەوامی بۆڵەو خوتەی دەهات ئەوەی حکومەتی بەریتانیا بۆی کردووە لەچاوەڕوانی داخوازێکانی ئەودا نەبووە، دەبوو زۆرتریان بۆ بکردایە و داواکاریی زۆرتر بوو.

شێخ عەلائەدین نەقشبەندی


بەبڕوای من ئەم پیرۆزتر بوو لە شێخ حسامەدینی ئامۆزای ئەو پێیوابوو گرنگی زیاتری پێدراوە بۆیە وا بێ ئەدەب و بێ ماریفەت بوو لەگەڵمان و هەرچۆنێک بێت من وای دەبینم کەوا کاریگەرییەکی ئەوەی لەسەر بوو کەئەو پیاوێکە ڕابەرایەتی(جیهان) دەکات و ئەو چارەسەری نەخۆش بە نزاو پەرجۆ دەکات خاوەنی کەراماتەو ئەو شتانەی تێکەڵی فڕوفێڵی سیاسەت دەکرد. کەسەرنجی لەسەر نەگێڕانەوەی قەرزی کشتوکاڵی و لابردنی باج بوو.
جێگەی حەوانەوەی شەومان نیو کاتژمێرێک لەوسەری دۆڵەکەوە بوو، لەبەر ئەوەی دەبوو لەلای ئەفراسیاو بەگ بمێنینەوە ئەفراسیاو بەگ یەکێک بوو لە بەگزادەکانی هەورامان و هەروەها کوڕەکەشی کە تەمەنی 10 بۆ11 ساڵ دەبوو هاتبوونە بیارە بۆ دیدتنی ئێمە. ئەم نیو کاتژمێر رێگایە بە سواری ئەسپ زۆر سەرسورهێنەر بوو بە ناو دۆڵ و شیوی پڕ لە دارگوێز و داری میوەی هەمەجۆرە. بەر لە خۆر ئاوابوون بەچەند ساتێک گیشتینە ماڵی ئەفراسیاو بەگ، کە ماڵێکی هاوینەی ئەفراسیاو بەگ بوو بۆ میوانداری خانوویەکی گەورەی لە بەرد دروستکراو بوو.
خانۆکە لە سێ نهۆم پێک هاتبوو، نهۆمی یەکەم گەوڕ و خانی ئاژەڵان بوو نهۆمی دووەم بۆ کارگوزارەکان و نهۆمی سەرەوەشی بۆ پیاوماقووڵان تەرخان کرابوو. دیوەخانێکی گەورەی کراوەی هەبووە بەسەر دۆڵ و دارەکاندا دەیڕوانی بە کۆلەکەی دارین جێگیرکرابوو نیوەکەی تریش بە دیواری ئەستووری نزیکەی مەتر و نیوێک پان دەوردرابوو و تاقی گەورەی تێدا دروستکرابوو. ژورەکەی من کە لەلایەکی خانووەکەوە بوو لە دوو لای هەبوو پەنجەرەکانی کەوانەیی گەورە تا سەر زەویکە هاتبوو. باڵەخانەکە بەباشی هەوا دەیگرتەوە بەڵام خۆشبەختانە دنیا سارد نەبوو، هەروەها پەنجەرە کەوانەییەکان زۆر بەرز بوون و کەس نەیدەبینت، مەگەر لەوبەری چیاکەوە تۆیان ببینیایە.
پێش ئەوەی شه و دابێت بەره و گوندەکە بەرێکەوتم کە دەکەوتە بەشی ئەوسەری دۆڵەکەوە و لەوسەری دارەکانەوە. چیاکە رووت و بێ دار بوو نزیکەی هەزار پێ لە سەروو گوندەکەوە بوو. گوندەکەی ئەفرسیاو بەگ سنوری ڕاستەقینەی کەوتبووە لای خوارەوە ڕێک لە ناو ئێراندا بوو و ناوی هانە گەرمەڵە بوو..(کە ئەو بە(Khali Garmala) ئاماژەی بەناوەکەکردووە) واتە تاڤگەی گەرم بە دیالێکتی هەورامی. هەفتەیەک یان دووانی تر گوندەکە دەکەوێتە ژێر بەفرەوە، بەڵام بۆ خەڵکەکەی گرنگ نیە گوێی بە سەرما نادەن چونکە خانووەکانیان لە بەردی گەورە دروستکردووە و دارێکی زۆریان لە تارمە و هەیوانی مالەکانیان هەڵچنیووە بۆ سووتاندن. ئەفراسیاو بەگ خانووی زستانەی لێرە هەیە. وەک کۆشکێکی هەورامی وایە و شێوەیەکی جوانی هەیە و بە کۆڵەکەی داری ئەستوور ڕاگیراوە.
کاتێ گەڕامەوە بۆ ماڵ سەیر دەکەم لە سووچی دیوەخانەکەدا ئاگریان کردۆتەوە و ئەفراسیاو بەگ و هەر سێ کورەکەی کەجلو بەرگی پۆشتەو رەنگینیان لەبەردابوو، لەگەڵ قادر بەگی کوڕی جافر سوڵتان لە سەر دۆشەک دانیشتبوون و لەبەرامبەر ئاگردانەکە چایچییەک خەریکی سەماوەر (samovar) چابوو، کارگوزارە کانیش لە پشتەوە بوون. لە راستیدا ماوەیەکی زۆر نەبوو کەوا ئەفراسیاو بەگ یەکێک لە براکانی قادر بەگی کوشتبوو و جافر سوڵتانیش تورە و قینی گرتبووە دڵ. بەڵام لەوەناچێت قادر بەگ زۆر گرنگی بەم دوژمنایەتییەی ناو خێزانەکە بدات. من گوومان لەوە نیە کە ئەو پیاوێکی ژێرە و کامڵانە بیر دەکاتەوە، چونکە ئەو کۆمەلێک برای هەیه و یەکێکیان کەم بێتەوە یان زیاد بێت کێشەیەکی ئەوتۆ نیە، بۆیە پێکەوە خۆی و ئەفراسیاو بەگ لەگەڵ رێش سپی و پیاو مەقولانی ناوچکە دانیشتبوون چارەسەری (سوڵحی)کیشەکەیان دەکرد. ئێمە بۆنانی ئێوارە من و کاپتن دۆگڵاس لە سەر قازانێکی گەورەی برنج و نان و گۆشتی کوڵاو و سوورەوەکراو و ماستاوی ترشمان لە دیوەخانەکە خوارد، قادر بەگ و ئەفراسیاو بەگ و منداڵەکانیش لە ولا تر، هەروەها دووسێ دەستەی تریش ئامادەی ئەم خوانە بوون. کاتێ کە ئێمە لە تێرمان خوارد و خواردنێکی زۆرمان لێمابۆوە کارگوزارەکان بردیانە دەرەوە و خواردیان.
ئەو شەوەم زۆر لەلا خۆش بوو کە لە جێگاکەی خۆمەوە لە لق و پۆپی دراکانم دەڕوانی لەنێو تریفەی مانگەشەودا.
رۆژی دواتر بەیانێکە 14ی نۆڤەمبەر بە سواریی گەڕاینەوە بۆ هەڵەبجە و لە بیارە ئەحمەد بەگ و دەستەکەی لەگەڵ خۆمان بردەوە، لەبەرئەوەی ئەوان شه و لە بیارە مابوونەوە.
شێخ حسامەدین زۆری هەوڵدا لەگەڵمان بۆئەوەی نانی نێوەڕۆ لەگەل ئەوان بخۆین لە ڕاستیشدا خواردنیان ئامادە کردبوو، بەڵام ئێمە هەر سەعاتێک نەدەبوو نانی بەیانیمان خواردبوو، ئەویش بریتی بوو لە هێلکە و ماستی ترش (سرێشک)، بەشێوازیکی خۆم و بەنابەدڵیەوە داواکەیم رەت کردووە.
من بڕوام وانەبوو ئەو باشتر بیر بکاتەوە لەوەی کە بیرم لێ دەکردەوە بەشیوەیەک دڵگران بوو. نزیکی نیوەڕۆ گەیشتینەوە هەڵەبجە و پاش نانی نیوەڕۆ خواهافیزیم لە عادیلە خانمعادیلە خانم (Adlah Khanum)کرد و بە ماشێن گەڕامەوە بۆ سلێمانی، کە نزیکەی سێ کاتژمێر دوور بوو بە ماشێن. ئێمە ڕێگەیەکی باشمان بۆ ماشێنەکان دروستکردبوو. لەوێ مێجەر مارشاڵ لەگەڵ مێجەر گوڵدسمیس مابووەوە و ڕۆژێکی خۆشی بە گەڕان و گرتنی چەند فۆتۆیەک لە سلێمانی بردبووە سەر. نێوەڕۆی ڕۆژی 15ی نۆڤەمبەر عادیلە خانم (Adlah Khanum) هات بۆ سلێمانی و پێی وتم لە بەر خۆشەویستیی تۆ هاتووم بۆ ئەوەی جارێکی تر بووبینمەوە، بەڵام مەبەستە راستەقینەکەی ئەوە بوو کە بۆ هەندێک کاروباری تایبەتی خۆی لەلای مێجەر گۆڵدسمیس کۆمەکی بکەم. بەڵام لەم کارەیدا سەرکەوتوو نەبوو و منیش نەمدەویس دەست وەردەمە کاروباری رامیاری ناوخۆ، سەرەڕای ئەوەش مێجەر گوڵدسمیس هەموو شتێکی لە بارەی ئەو مەسەلە تایبەتانەوە بۆ باسکردبووم بە تەواوی ئاگاداری هەموو یارییەکەی عادیلە خانم بووم.
رۆژی16ی نۆڤەمبەر بە ئۆتۆمبیل گەڕامەوە بۆ کەرکووککەرکووک یاریدەدەر

عادیلەخانم هەڵەبجە ساڵی 1921

ی ڕاوێژکار کاپتن میڵەر (Capt Miller) بەڕاستی (مخلوق)دروستکراوێکی جوان بوو (بابە تۆ پیشتر لەکەرکووک بینیبووت رەنگە ئێستا لەیادت نەمابێت) من دەبێت بیر لەپیاوێکی بەتواناتر بکەمەوە لەم سەرۆکە زۆر جوامێرە. هەستم بەوەکرد تەواوی بارودۆخەکە لە کەرکووک گۆڕاوە و زۆر باشتر بووە. کاپتن میڵەر (Capt Miller) چووبوو بۆ بەغدا، ئەوکاتە ئەو لێرە بوو کە من بەکەرکووکدا تێپەڕیم. لەوێ دیدارێکی درێژی لەگەڵ فەیسەڵ ئانجامدابوو. تەواو سەرسام بوو بە زیرەکی و ژێهاتی لە کارگێڕیدا. بەبڕیارێک گەڕابۆوە بۆ کەرکووک تا بە کەرکووکێکان بڵیت ئێوە پروپاگەندەی هەڵە دەکەن و ئەسڵەن لە فەیسەڵ تێنەگەیشتوون چی دەوێت. واچاکترە نوێنەرێکی خۆتان بێنرن و بیبێنێت، کە تا ئێستا ئەو کارەیان رەتکردۆتەوە و نەیانکردبوو. ئەوسا سەرکەوتو دەبێت ئەگەر وەفدێک لە نوێنەرانیان لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک لە ماوەی 10 ڕۆژدا خۆ ئامادە بکەن بۆ ڕۆشتن. لەبەر ئەوەی لە ئێستادا فەیسەڵ بەگەشتێک چۆتە شوێنک. پارێزەگاری شار وەک کاپتن میڵەر دەڵیت ئەوەی لەلا یەکاڵا بۆتەوە نەک تورک هەر ناگەرێتەوە بەڵکو بۆ خودی خۆشی خراپ دەکەوێتەوە ئەگەر ئەوەیان بکات. لەسەرەتای داگیرکرارێکەوە لاینگرو دڵسۆزی حکومەتی بەریتانیاییەو لەخزمەت ئێمەدایە. کوردەکانی کەرکووک حەز ناکەن لەگەل سلێمانیدا یەکبگرن و بچنە پاڵیان و بەجۆرێک ئیرەیی بەو ئامانجە دەبەن هەربۆیە تورک و کوردەکانی کەرکووک لە خۆمادەکردندان بۆ ئەوەی سوێندی ملشۆری و دڵسۆزی بۆ شای ئێراق بخۆن هەموو هەولێکیان ئەوەیە ئەو خاڵە بە ئاکام بگەێنن و دوایبکەون.
تەواوی ئەم بەسەرهاتە کاپتن میڵەر بۆی گێرامەوە پیش چا خواردنەوە کاتێک بە ئۆتۆمبێل بردمیە بۆ لای ئەو چاڵە نەوتانەی کە 6مایل لە باکووری شاری کەرکووکەوە دوور بوو.
من پێشتر هەرگیز نەمبینی بوو. نەوتێکی روون نیە بەڵام دوای ئەوەی دەپاڵێورێت و چەند گۆرانکارێکی تێدا دەکرێت دەتوانریت بۆ کارو باری ناوماڵ بەکاری بهێنرێت، خۆئەگەر پاڵاوگەیەکی باشتر ئامادە بکرێت ئەوە دەتوانن سوتەمەنی (بەنزین)ی ئۆتۆمبیلی لێ بەرهەم بهێنین. ئەم چاڵە نەوتانە هەمووی موڵکی خێزانیکی کەرکووکین کە پێان دەڵین نەفتیزادە(Naftji Zadah). چارەکە مایلێک لەولاوە چاڵە نەوتێکی بچووک بەسەرگردۆڵکەیەکەوە هێندەی دەمەپەرداخێک لەژێر زەویەکەوە گازی لێدێتە دەرێ بەبەردەوامی دەسووتێت شتێکی زۆر سەرنجراکیشە. ئێمە چووینە نزیک ئاگرەکە بۆ تەماشاکردن لەدرزو کونەکانەوە پریشکی ئاگرەکەی فرێدەدایە دەروە و بەرز دەبوونەوە بۆنی گۆگردی لێ دەهات. خۆزگەم دەخواست باوکە لەگەڵ تۆ جارێک بچوینایتە سەری لەوێ پێکەوە بووینایە دەربارەی ئەوە زیاترت بۆ باس بکردمایە
کە گەڕاینەوە بە هاوەڵی کاپتن میللەر چوین بۆ ناگهێشتی یەک

بیرە نەوتەکانی کەرکووک ساڵی 1921

ێک لە سەرۆک هۆزە دیارەکانی کورد ئەویش حەبیب بەگی تالەبانی بوو، لەوی گفتوگۆیەکی دۆستانەی باشمان کرد و دواتر نانی ئێوارەمان خوارد، منێش داوام لێکردن گەر هاتنە بەغداد پێم خۆشدەبێت بیانبینم. پاشتر بۆ خوانێکی ئێوارە هاتنە لام، برایەکی خۆی بە ناوی عەبدوڵا ئەفەندی لەگەل خۆی هێنابوو کە پێشتر ئەندامی ئەنجومەن بوو لە دەوڵەتی عوسمانیدا، بە هاوەڵی کەسێکی دی بە ناوی حسێن بەگ نەفتچیزادە، کە ئەندامی ئەو خێزانەبوو کە لە ڕیکەوتنەکەدا بوون. عەبدوڵا ئەفەندی و حسێن بەگ بە هیچ شیوەیەک بە زمانی عەرەبی گفتوگۆیان نەدەکرد بەڵکو تورکی زمانی یەکەمیان بوو. ئەمان تورکن، خەلکی کەرکوک نەک عوسمانی دەزانی! ئەمان لەسەردەمی کۆنی سەلجوقیەکان هاتوونەتە ئێرە. ئێوارە خوانێکی باشمان هەبوو پزیشکێک و لیڤی ئەفسەریش لە سلێمانیەوە هاتبوون دوو پیاوی تریش لە بەغدادەوە. ئەمرۆ 17 نۆڤەمبەرە، بە سواری ئۆتۆبیل بەرەو کینگەربان (kigarban) چووم ئەوا ئێستا هێواش بەرەو بەغداد دەرۆم دوای نمایشتەکە دەزانی؟ ئای خوایە.. خۆزگەم دەخواست تۆش لیرەبویتایە. 24 نۆڤەمبەری 1921 لە گەرانەوەمدا نامەی تۆم بینی هی 26 ئۆکتۆبەر و 2 نۆڤەمبەر لەگەل دوو نامەی دایکم لە 12 و 18 مانگ، ئیوە باشترین و جوانترین پەیامنێرن، ئەوانەی باستان کردوون سەبارەت بە لۆرد گرەی، زیاتر سەرەنجیان راکیشام. سەراپا لەگەل بۆچونەکاتم سەبارەت بە تواناو داهێنان و هێزی. نکوڵی ناکەم لە ژیری و مەزنی گەورە پیاوی میری. ئەمرۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هۆگۆیە، بۆیە ناردنی تێلەگراف بێسودە، لەبەر ئەوەی کەس نازانێت 3 یان 4 ڕۆژی پێ دەچیت هەتا دەگات، بەهیوام ئاهەنگەکەتان ئەو بارانەی لێ نەبارێت کە ئێستا لە باخچەکەی من دەبارێت. من گەرامەوە لە سلێمانی، ئەوکات هەر باران بوو رۆژی یەکشەمە 20 مانگ هەمووی باران بوو دیسان دەستی پێکردۆتەوە.
بەڵام ئاهەنگە کە گەر وابێت تا ئەژنۆ لە قوردا دەبێت، من دڵخۆشم کە ئاوایە، گەروابێت بەربومی ئەمساڵ باش دەبێت لەگەل ئاژەلداری بەتایبەت لە ناوچە ووشک و سەحراکان، بروای تەواوم هەیە کە فەیسەل و حوکمەتی ئێراق شایستەن. مەلیک بەیانی دەگەڕیتەوە لە ناسریە، بەلام باران بە ئاسانی ڕێگای شەمەندەفەر پەک دەخات، بیستوومە زۆر دڵگرانە بە ڕیکەوتنی فەرەنسا لەگەل کەمالیەکان، سەیر نیە بە لامەوە دەبێت وابێت، هەروەک ئەوەی دەیزانی ئەوەش بە واتای کردنەوەی رێگای دوژمنانمانە لە باکورەوە وەک دەزانین ترسناکە، نازانم هەتا کەی فەرەنسیەکان دەبنە بار بەسەرمانەوە! نامەم بۆ لۆرد هاردعنگ نووسی و پرسیم ئەو چۆن دەیبینێت؟ وا ئێستا کات درەنگەو دەبێت بچمە ناو جێگا هەروەها ئەم نامەیەش تاقەتپروکێن و درێژە. بۆ هەتا هەتایی کچی بەسۆزتان گیترود بێڵ 13-11-1921[1]
نامەیەک لە هەورامانەوە ساڵی 1921
نامەی هەورامان (ANF NEWS)


🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | جوان عومەر ئەحمەد
📚 فایلی پەیوەندیدار: 10
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-06-2020
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەورامان
📷 وێنە و پێناس
1.👁️شێخ عەلائەدین نەقشبەندی و شێخ عوسمان سەراجەدین و شێخ لەتیفی مەردۆخی
2.👁️گۆڕی شێخ حیسامەدینی بیارە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جوان عومەر ئەحمەد
2.👁️گیرترود بێل (Gertrude Bell)
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-06-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی: 🇬🇧 ئینگلیزی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 30 2020 1:02AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 30 2020 12:49PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 9 2020 10:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 21,325 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.3144 KB Jun 30 2020 1:52AMمانو بەرزنجی
📷 فایلی وێنە 1.0.2171 KB Jun 30 2020 1:49AMمانو بەرزنجی
📷 فایلی وێنە 1.0.177 KB Jun 30 2020 1:40AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
  📖 تۆڵە 2
  📖 خەونەکانی کەژاڵ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021
  🗓️ 18-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مێجەر سۆن
یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەریتانیا کەبە مەبەستی لەنزیک ناسینی کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورد لەمێژوییەکی زووەوە و بەر لەجەنگی جیهانی یەکەم، بەنهێنی لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا چێنرابوو، ئەو ئەفسەرە ماوەیەکی زۆر خۆی ناونابوو (میرزا شیرازی) و دواتر کوردییەکی رەوان و پەتی فێر ببوو بەجۆرێک پاش ئەوەی ئینگلیزەکان عێراقیان گرت لەساڵی 1918 یەکێک بووە لە نووسەرە سەرەکییەکانی رۆژنامەی تێگەیشتنی راستی کە لەو ساڵەوە و بەمەبەستی بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ بەریتانیا لەشاری بەغدا بەزمانی کوردی دەرچووە.
مێجەر سۆن کات
مێجەر سۆن
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لەساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری راگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چۆتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لە پاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا سالی 2010 لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای رووداوو ئێستا وەکو ئەنکەری هەوالەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بروانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری راگەیاندن.
سالی
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەر
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشەکان چاپکردووە.
نازەنین ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574