کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە کوژرا
باکووری کوردستان
- کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان-
کەجەکەکەجەکە، لەبارەی هێرشی ئاسمانیی تورکیا لە 11ی ئەم مانگەدا بۆ سەر ناوچەی بڕادۆست راگەیاندڕاوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەموو کەس ئەو هێرشەی ئیدانە کرد، بەڵام
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی باشووری کوردستان نە ئیدانەی کرد و نە هەڵوێستی لە دژی نیشان دا.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی
بانەبانە تەقەیان لە پۆلێک
کۆڵبەرکۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە رایگەیاندووە کە لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی ”هادی خدری“ تەمەن 22 ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی کەریم ئاوای ناوچەی زێویە گیانی لە دەست داوە.
[4]
باشووری کوردستان
- لە گوندی رەشانکێ لە نزیک گەلی زاویتەی سەر بە شارۆچکەی زاویتە لە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک فڕۆکە ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ گەریلای پەکەکە شەهیدبوون.
[1]
فڕۆکەی تورک ئۆتۆمبێلێک لە گوندێکی نزیک دهۆک دەکاتە ئامانج
- بەرپرسی مەکۆی پشدەری
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند سکاڵا لەسەر هەموو ئەو کەسانە تۆمار دەکەن کە بارەگەکەیان لە
قەڵادزێقەڵادزێ سووتاند. پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش کە دانیشتووی دەڤەرەکەیە دەڵێتی بەشێک لە ئۆباڵیی ئەو کارە نامەدەنیانە لە ئەستۆی ئاسایشی ناوچەکەیە.
[1]
- تەڤگەری ئازادیی لە شاری سلێمانی، لە دژی دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە، رێپێوانێکی جەماوەرییان سازکرد و تییادا داوای ئازادکردنی ئەندامەکانیان کرد و یاداشتێکی نارەزایەتییان پێشکەش بە پەرلەمان کرد.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە دهۆک وێڕای رێگریکردن لە بەڕێوەچونی رێوڕەسمی یادی چوار ساڵەی رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو وەدات حسێن، لەلایەن ئاسایشەوە سێ رۆژنامەنوس دەستگیرکراون کە پێداگرییان لەسەر ئەنجامدانی رێوڕەسمەکە کردوە.
[3]
- نەخۆشخانەی دکتۆر
جەمال ئەحمەد رەشیدجەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری، ئەمڕۆ، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سلێمانی دەکەنەوە کە سەردانیان نەکەن بەهۆی ئەوەی بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پزیشکانی خولاو مانگرتنیان راگەیاندوە و داوای مووچەکانیان دەکەن.
[3]
- شەوی رابردوو دوو چەکداری
داعشداعش بە ماتۆڕسکیلێک هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ئەبوعەلی لە نزیک فڕۆکەخانەی
کەرکوککەرکوک، بەڵام خەڵکی گوندەکە تەقەیان لێکردوون و لە ئەنجامدا یەکێک لە چەکدارەکانیان کوشتووە و ئەوی دیکەشیان بریندارکردووە.
[1]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە. 569 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 177 کەسیش چاکبوونەتەوە.
[1]
- بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک تیرۆرستی داعش لەگوندی ئیسڵاحی سنوری شێخ باوە لە
جەلەولاجەلەولا جوتیارێکیان کوشت.
[2]
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی
سلێمانیسلێمانی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە دیاریکرنی نرخی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو پێداویستی و توانا پزیشکییەی ئێستا لەبەردەستە بەشی سێ هێندەی تووشبووانی ئێستا دەکات، تاوەکو ئێستاش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا نەچووتە نەخۆشخانە تایبەتەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- بەپێی دەستەی تەندروستی لە رێبەریی خۆسەر، تائێستا 171 کەس لە رۆژئاوای کوردستان تووشی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون، 10 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، 8 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.
[1]
- ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی
سەرێکانیسەرێکانی لە گوندەوارەکانی
حەسەکەحەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، تەقیەوە.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- بۆردوومانکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا لە ناوچەی
سیدەکانسیدەکان کاردانەوەی زۆری بەدواوە هات. هەریەک لە سەرۆکایەتی کۆمار، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشەکەی سەرکۆنەکرد و وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیای هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ بەرپرسانی بە غدا و
هەولێرهەولێر ئاڵۆزییەکانی سەرسنوور تاوتوێ بکات.
[1]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی
پەکەکەپەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.
[3]
- وەزارەتی دەرەوەی فرانسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فرانسا ئەو بوردوومانەی تورکیا، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەند کەسێک لە پاسەوانانی سنووری عێراق لە پارێزگای هەولێر، شەرمەزار دەکات و بە پێشهاتێکی مەترسیداری وەسفکرد.
[6]
- سەرۆکی تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ، هۆشداریدا لەوەی هێرشبکرێتە سەر کەشتییە تورکیەکەی لە دەریایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و رایگەیاند، باجێکی گەورە دەدەن ئەگەر ئەمە ئەنجام بدەن و ئەمڕۆ یەکەم نامەیان پێگەیشت.
[6]