داعش دوو برای کورد لە خانەقین دەکوژن
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی لجە لە پارێزگای
ئامەدئامەد لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ لەنێوان دانیشتووانی گوندەکانی جەلیکا و پیرک روویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینی دوو کەسیان سەختە.
[3]
- پاش 238 رۆژ مانگرتن لە خواردن، پارێزەری زیندانیکراوی کورد
ئەبرو تیمتیکئەبرو تیمتیک گیانی لەدەستدا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سومەیە نەمەدماڵ، هاووڵاتیی خەڵکی
بۆکانبۆکان دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی
ورمێورمێ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.
[6]
سومەیە نەمەدماڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
- پاش کۆتایی هاتنی یاریی نێوان دوو تیمی ئیستقلال و پیروزی و سەرکەوتنی تیمی ئیستقلال بەسەر پیروزی، بەهۆی شایی و خۆشی دەربڕینی لایەنگەرانی ئەو تیمە لە
ئیلامئیلام، 15 هاووڵاتی دەسبەسەر کران. ئەو کەسانە بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی و بێڕێزی بە پیرۆزییەکان، هەنووکە لە دەسبەسەریدان.
[8]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی
سنەسنە هەلیان کواتەوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی ”
خەبات مەفاخریخەبات مەفاخری“ و دەستبەسەریان کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەکاتی دەستبەسەر کردن ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و ماڵەکەیان پشکنیوە و مۆبایلی خۆی و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بە سەردا گیراوە.
[6]
- حەسیم میرزایی، چالاکی مەدەنی خەڵکی
جوانڕۆجوانڕۆ بە دانانی بارمتەی 700 میلیۆن تمەنەی دوا پێنج ڕۆژ بەندکران بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- چوار شۆفێری بارهەڵگر کە دووانیان برای یەکترن و کوردن، درەنگانی شەوی رابردوو کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی
داعشداعش و کوژران. رووداوەکە لە گوندی دەککەی سەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، لەنزیک بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی عێراق روویداوە. بەیانیی ئەمڕۆ هێزەکان تەرمی هەرچوار کەسیان لە شوێنی کوشتنیان هەڵگرتووە. ئەو دوو برایەی کوژراون ناویان سامان و لوقمان داودە، کوردن و هەریەکەیان خاوەنی چوار منداڵە. هەردوو بارهەڵگریش باری مریشکیان پێبووە و لە رێگا بوون لە
گەرمیانگەرمیانەوە بەرەو دیالە کاتێک کەوتوونەتە نێو بۆسەکە.
[2]
-
خدر خۆشناوخدر خۆشناو، گۆرانیبێژی میللیی شاری
هەولێرهەولێر بە نەخۆشیی
کۆرۆناکۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
[1]
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 409 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 19 تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و 400 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
[3]
- میدیاکانی یەکێتی رایانگەیاند،
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی تووشی کۆڕۆنا بووە.
[1]
- لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی و تیمی حزبەکە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، تیایدا نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە رانیه و دەروبەری دەڵێن: ئێمە وەک نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی ناڕازی کەلە لایەن ئاسایشی یەکێتییەوە نزیکەی 50 کەسمان دەستگیرکراوە بەبێ فەرمانی دادگا، لەکاتێکدا دانیشوانی سنووری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی شانازییان دەکرد بە هەبوونی هەوایەکی ئازادی، بەڵام ئه و هەوایەش خەریکە قەتیس دەکرێت. ئاماژەیان بەوەشداوە: ئێمە بەم بەیاننامەیە ماوەی 72 کاتژمێر مۆڵەت دەدەینە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئیداره و ئاسایشی راپەڕین کە بەبێ مەرج دەستگیرکراوەکانمان ئازاد بکات.
[4] بەڵام گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت: تەنیا 12 خۆپیشاندەر بە بڕیاری دادوەر راگیراون.
[3]
- ماوەی دوو رۆژی فڕۆکەیەکی سیخوڕی کە پێدەچێت هی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێت بەسەر ئاسمانی سلێمانیدا دەسووڕێتەوە.
[5]
- وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەکەن لەبارەی دۆخەکە. ئاماژەی بەوەشکرد پێشنیازی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە ئەوەیە پرۆسەی خوێندن لەکاتی خۆی دەست پێبکاتەوە.
[2]
- وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ هەریەکە لە
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
[1]
- بەهۆی تەقینەوەی بومبێکی چێنراو لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو سێ هاووڵاتی برینداربوون.
[7]
- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند تاوەکو ئێستاش 100% داهاتی خاڵە سنوورییەکان بۆ هەرێمی کوردستان خۆیەتی، بەڵام ئەگەر لەگەڵ عێراق رێکبکەون دەبێت 50%ی ئەو داهاتە رادەستی بەغدا بکەن.
[3]
- رێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، نزیکەی نیو ملیۆن فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان بندیوارن.
[7]
- کاتژمێر 02:13 بەکاتی هەولێر بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری 18 کم لە
قەڵادزێقەڵادزێ و 42 کم لە
پیرانشارپیرانشاری رۆژهەڵاتەوە بە قوڵایی 10 کم روویدا.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، 53 کەسی دیکە لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی تووشبووانی دەستنیشانکراوە کە تاوەکو ئێستا لە رۆژێکدا تۆمارکرابێت.
[3]
- لە شاری
سەرێکانیسەرێکانی، تەقینەوەیەک روویدا. بە پێی زانیارەکان تەقینەوەکە کوژرا و برینداری لێکەوتووەتەوە.
[9]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمریکا داوا لەو هاووڵاتییە ئەمریکییانە دەکات کە دەیانەوێت سەردانی تورکیا بکەن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی دیکە پێداچوونەوە بکەن بە بڕیاری گەشتەکەیان. هەروەها لە کاتی مانەوەیاندا لە تورکیا سەردانی پارێزگاکانی شرنەخ و
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ نەکەن و نەچنە هیچ خاڵێک کە 10 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی سووریاوە دووربێت.
[3]
-
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عیراق لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: هێزێکی ناپێویستی لەرادەبەدەر کە گوللەیان بەکارهێناوەو لە خۆپشیاندانەکانیشدا لانیکەم 487 کەس کوژراون و 7715 ش بریندار بوون لە خۆنیشاندانەکاندا کە زۆربەیان لە گەنجانن.
[7]
- چوار وڵاتی ئەوروپی کە پێکهاتوون لەیۆنان و فەرەنسا و ئیتاڵیا و قوبرس مەشقکردنی سەربازیی هاوبەشیان لەرۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستپێکرد و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت کەبەم دواییە ئه و ناوچەیە گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی هەوڵەکانی تورکیا بۆ گەڕان بەدوای وزە لەدەریای ناوەڕاست.
[7]
-
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرەنس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا، جەختی لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق کردەوە و دەڵێت، پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق رابگیرێن کە بە سەرپێچییەکی روون و ئاشکرا دادەنرێت بۆ سەر سەروەریی وڵاتەکە.
[3]