پارتیزان بۆتان
ناوی تەواوی عادل ئەکیورەک-ە و لە شاری مێرسین-ی باکووری کوردستان لە دایک بووە. دایکی ناوی حانیفە و باوکی ناوی جەمال-ە.
هەڤاڵ پارتیزان لە دژی سیاسەتەکانی قڕکردن و تواندنەوەی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە، ساڵی 2012 بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکەدا کرد. هاوڕێ پارتیزان لەو رۆژەوەی بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد، بەردەوام خۆی پەروەردە کردووە و پەرەی بە تواناکانی خۆی داوە و لە ماوەیەکی کەمدا جێگای لە ناو دڵی هەموو هاوڕێکانیدا کردووەتەوە. دوایین جار زاگرۆس شوێنی ئەرکەکانی بووە، هاوکات هەمیشە لە بەرەی پێشەوە و لە ناو تێکۆشاندا بوو. تا ئەو ساتەی شەهید بوو، هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد. هاوڕێ پارتیزان ملیتانێکی نمونەیی بوو، لە ناو هاوڕێکانیدا بە دڵپاک، خاکی و فیداکار دەناسرایەوە.
لە بەرواری 29-06-2020 لە جۆلەمێرگ شەهید بووە.
[1]