بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر، 7ی تەموز لە ناوچەی شیشلی ئەستەنبوڵ سێ باڵەخانەیان سووتاندووە. ئەوەخرایەڕوو کە هەر سێ باڵەخانەکە بە تەواوی سووتاون.
8ی تەموزیش لە ناوچەی کاراباغلاری ئیزمیر کارگەیەک لە ناوچەی پیشەسازی سووتێنراوە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر باسی ئەوەی کرد کە 9ی تەموز لە ناوچەی کەپسووتی بالیکەسیر بارهەڵگرێکی پڕ لە کا کە موڵکی فاشیستەکان بووە سووتێنراوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە 9ی تەموزدا لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی کەسێکی فاشیست سووتێنراوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,823 times