42%ی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆرۆنا تەرخانکراون
📊 ئامار و راپرسی
د. دەشتی بۆستانی، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناوە و هۆشداری دەدات کە دەبێت لەنێوان چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا و تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان هاوسەنگی رابگیرێت، ئەگەرنا رێژەی مردن بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زۆر زیاتر دەبێت لە رێژەی مردن بە کۆرۆنا.
لە هەرێمی کوردستان 76 نەخۆشخانەی حکومی گەورە هەن، 36 نەخۆشخانە بۆ پشکنین و چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا تەرخانکراون، کە تەنیا 4یان تازە دروستکراون، بەوەش 42%ی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆرۆنا تەرخانکراون و بەشەکانی دیکەیان پەکیان کەوتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی داوایانکردووە، بۆ کەمکردنەوەی گوشاری سەر نەخۆشخانەکان دەوامی بنکەکانی تەندروستی بکرێتە 100%، بەتایبەتی ئەو بنکانەی کە تایبەتن بە چاودێریی تووشبووانی شێرپەنجە، شەکرە، سیل، دڵ و گورچیلە.
جگە لە نەخۆشخانە حکومییەکان، ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 50 نەخۆشخانەی تایبەت هەن، کە لە سەردەمی کۆرۆنادا بوونەتە چەقی چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشییەکانی دیکە و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە جۆراوجۆرەکان.
[1]