دەربارەی هۆکاری کەمیی بەرهەمهێنانی برنج لە هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا خواردنی سەرەکیی دانیشتوانەکەیەتی، باپیر کامەلا وتی: ئێمە زۆرینەی بەرهەمەکان دەتوانین بەرهەم بهێنین و پشت بە خۆمان ببەستین، بەڵام بە داخەوە حکومەت هێندە بێ پلانە نەیتوانیوە ئەو دۆخە بڕەخسێنێت، بە تایبەت ئەوەی خەڵک پێویستە دووبارە بگەڕێنەوە گوندەکان و پشتیوانی لە جوتیاران بکات و لە قازانج و زیان لە گەڵیانبێت.
نەهلە، بجیل، دەشتی #ئاکرێ#، مەولەوی، سەدری، گوڵ سپی، ئەمریکی بۆندار، برنجی گەرمە، بانیخێڵان، برنجی ساردە و بازیان لە ناوەکانی برنجی کوردیین لە هەرێمی کوردستان، کە سەرجەمیان خڕ و دەنک کورتن، نرخی هەرکیلۆیەکیش لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە و بەپێی جۆری برنجەکە جیاوازیی هەیە، بەشێوەیەک لە دوو هەزار و 500 دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 4000 هەزار دینار.
جوتیاران دەڵێن، کە ئەگەر وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکارییان بکات و هاندەریان بێت، ئەوا دەتوانن زیاتر پەرە بە مەرەزەکردن بدەن و بڕی بەرهەم زیاتر بکەن.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,699 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!